2|گرەو

783 75 4
                                    

Everything happens for a reason,
We just have to accept the truth
Without losing our faith!

لە پشت هەر ڕووداوێک هۆکارێک هەیە،
تەنیا پێویستە ڕاستیەکان قبوڵ بکەین
بەبێ لەدەستدانی متمانە!








Jia pov

دوای ڕوونکردنەوە بۆ جۆی دەربارەی هەموو ئەو شتانەی کە لەنێوان من و چان یون ڕوویدا، ئەو ئارامی کردمەوە هەرچەندە دەزانم ئەو دەیویست هاوارم بەسەردا بکات چونکە من ئەوم قبوڵ کرد لە سەرەتادا، جۆی داوای لێکردم بە فەرمی لەگەڵی جیاببمەوە و ئەوەش ئەو شتەیە کە من بیرم لێی دەکردەوە بیکەم بەڵام دڵنیا نەبووم

من تازە لە زانکۆ دەچوومە دەرەوە بۆ تەکسی چونکە ئۆتۆمبێلەکەم نەهێنا ئەمڕۆ، چان یونم بینی لەگەڵ کچێکدا کە دەستیان لە ناو دەستی یەکتر بوو ئەڕۆیشتن زەرەدەخەنەیەک لەسەر ڕوخساری بوو وای لێکردم بمەوێت مستێک لەدەمی بدەم و هەموو ددانەکانی بۆ بشکێنم

"چان یون" هاوارم کرد هەردووکیان ئاوڕیان بۆ لای من داوە زەردەخەنەکەی سەر ڕوخساری چان یون ون بوو هەرکە منی بینی

کچەکە تەنها سەیری کردم و چاوەڕێی ئەوەی دەکرد کە چان یون شتێک بڵێت، من ڕۆیشتم بۆ لای ئەو "تۆ دەبوو ئەمڕۆ منت هەڵگریت بۆ زانکۆ"، من گوتم دەستەکانم گرێداو لەسەر سنگم دامنە "ئۆه!" ئەوە هەموو ئەو قسەیە بوو کە ئەو له دەمی هاتە دەرەوە "داوای لێبووردنم لێ ناکەیت؟" پرسیارم لێی کرد کە برۆیێکم بەرز کردەوە ئەو ڕوخسارێکی بەتاڵی هەبوو هیچ دەربڕینێکی تایبەتی لەسەر نەبوو

"ئازیزم ئەو کێیە؟" کچەکە پرسیاری کرد چاوەکانم فراوان بوون، دڵم شکا ئازیزم؟ سەیری ئەوم کرد "ئەو هاوڕێیە"، ئەو وتی پێکەنینێکی گاڵتەجارانەم کرد "هاوڕێ بەڕاستی؟ بەهەرحاڵ ئەو کێیە؟" پرسیارم لێکرد سەیری کچەکەم کرد لەسەریەوە تا پێیەکانی، زەردەخەنەیەکی بەفیز لەسەر ڕوخساری بەدیار کەوت "کچە خۆشەویستەکەم" وتی من تووشی شۆک بووم ئەو تەنانەت بە شێوەیەکی دروست لەگەڵم جیا نەبووەتەوە وە ئێستا کچێکی دیکەی لەگەڵدایە!!

"کچە خۆشەویستەکەت؟ پاشان ئەی من چیم؟ ئەو تەنانەت دەزانێت ئێمە ژوان دەبەستین؟" گوتم فرمێسکەکانم لە چاوەکانمدا کۆ بوونەوە، "ئەو نەفرەتییە چییە کە تۆ باسی لەبارەوە دەکەیت؟ ئێمه چۆن ژوان دەبەستین؟" ئەو گوتی و هێشتا زەردەخەنەیەکی کەم لەسەر دەموچاوی دەبینرا، "ئۆهـ، ئەو زێڕ هەڵکەنەرەیە کە تۆ باست لێوە دەکرد ئازیزم؟" کچەکە پرسیاری لە ئەو کرد زێڕ هەڵکۆڵەر؟ چۆن من زێڕ هەڵکۆڵەرم  لەکاتێکدا ئەو یەکێکە کە بەمشێوە هەڵسوکەوت ئەکات نەمدەویست بگریم، بەڵام فرمێسکەکان دەستیان کرد بە دابەزاندن لە چاوەکانم،"ئازیزەکەم دەتوانیت چاوەڕێم بکەیت لە دەرەوە؟" ئەو پێی گوت کە ئەو سەری ڕاوەشاند بە مانای ڕازی بوون و لەبەردەم چاوەکانم ماچی یەکتریان کرد!!!





Step Brother | JJKWhere stories live. Discover now