9|دڵخۆش

501 73 8
                                    









Jia Pov



بە بێدەنگی مامەوە وڵامی ئەوم نەداوە جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی گەرمی بۆ کردم "ئاساییە ئەگەڕ تۆ هەمان هەستت بۆمن نەبوو بەدڵنیاییەوە من تۆ ناچار ناکەم هیچ پەیوەندیەک درووست بکەین تۆ دەتوانی وڵامەکەم پێبڵیی هەر کاتێک بێت" لەگەڵ تەواو بوونی ئەو قسانە ئەو ڕوخسارمی بەردوا و ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی
ئەو هەناسەیەی گرتبووم ئازادم کرد ئۆهــ نەفرەت
ئەوە لەناکاو بوو











پاش بەسەرچونی کات ئێستا کاتی نانی ئێوارەیە من ئەمڕۆ نەچووم بۆ کار... من برسیمە):
ناشزانم خواردن ئامادە بکەم وە ناتوانم هەموو کات هەر لەدەرەوه داوای بکەم لەبەر گەمژەیی خۆم خزمەتکارەکانم ڕەت کردەوە وە بۆیه ئێستا تەنیا یەک بژاردە ماوە














جۆنگکوک

زەردەخەنەیەکی شەیتانی هاتە سەر ڕوخسارم
من بیرۆکەیەکی شەیتانیم هاتە مێشک
نامەیەکم بۆی نارد هەرچەندە ئێستا لە ژوورەکەیەتی کە لە بەرامبەرمە هیوادارم ئەو هێشتان نەیزانیبێ کە من ناوی خۆم بە چ ناوێ سەیڤ کردوە

من: هێی زڕبراکەم

لە پاش چەند چرکەیەک وڵامی دامەوە

زڕبراکەم: چۆن بوێری ئەوەت کردووە ژمارەکەت بە ناوی 'زڕخوشکەکەم' سەیڤ بکەیت لەناو مۆبایلەکەم

زەردەخەنەکەم فراوانتر بوو کە زانیم ئێستا ئەو سەیری کردووە

من: بۆچییی؟ ئایە تۆ زڕبرای من نیت؟ وە من زڕخوشکی تۆ نیم؟

حەزدەکەم گاڵتەی پێبکەم بەتایبەتی کە ئێستا ئەزانم ئەو منی خۆشدەوێ، ئەو دوای چەند چرکەیەک وڵامی دامەوە

زڕبراکەم: چیت ئەوێ؟

من: برسیمه ):

زڕبراکەم: وەرە خوارەوە

لەگەڵ ئەوە من دەرگاکەم کردەوە وە ئەویش لەهەمان کاتدا هاتە دەرەوە له ژوورەکەی سەیری چاوەکانی یەکترمان کرد بەڵام ئەو زوو چاوی لاداو دەرگاکەی داخست و بە پلیکانەکان ڕۆیشتە خواراوە ڕووخساری توڕە دیار بوو "هێی زڕبرا~چاوەڕێی من بکە" بۆ چەند چرکەیەک وەستا پاشان دەستی کردەوە بە ڕۆیشتن بەدوای کەوتم بۆ خوارەوە
نەفرەت من حەزم بەوەیە گاڵتەی پێبکەم


"هێی زڕبرا چی بۆ نانی ئێوارە ئامادە ئەکەی؟" پەستانم خسته سەر وشەی زڕبرا، ئەو ئاوڕیداوەو سەیری کردم "مۆبایلەکەتم پێبدە" ئەو داوای لێکردم وە برۆیێکی بەرز کردبۆوە "بۆچی؟" "تەنیا پێمیبدە" ئەو دووبارە داوای لێکردمەوە، چاوەکانم سوڕاند مۆبایلەکەم بەودا دوای ئەوەی کە پاسۆڕدەکەم کردەوە بە پەنجەم، خۆم بڵندکرد بزانم چی ئەکا سەیرم کرد ڕۆیشتە شوێنی پەیوەندیەوە وە ناوی 'زڕبراکەم'ی گۆڕی بۆ 'جۆنگکوک' من پێکەنینێکی هێواشم کرد ئەو مۆبایلەکەمی دامەوە بە ڕێزەوه بەڵام هێشتان دەربڕینێکی توڕه لەسەر ڕوخساری هەبوو










Step Brother | JJKWhere stories live. Discover now