6|کۆلێژ

593 73 69
                                    

ئەوین کۆنتڕۆڵ ناکرێ بەڵکو پەرەدەسێنێ










Pov Jia

له کۆتاییا توانیم ئەو توڕەییەی خۆم دابمرکێنمەوە و ئەو ڕاستیە قبوڵ بکەم کە دایکم دووبارە هاوسەرگیری کردوەتەوە بەڵام هێشتان ئەو ڕاستیەی کە ئەو منی پشتگوێ خستبوو و گرینگی پێنەدەدام وای لێدەکردم خەمباربم

ئەمڕۆ ئەڕۆین بۆ 'ماڵە نوێیە شیرینەکەمن' من بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆم ئەڕۆم وە دایکیشم لەگەڵ مێردە نوێکەی وە زڕبراکەشم بە ئۆتۆمبێلی خۆی

"زڕبرا بەجدی!" لەبەر خۆمەوە چرپەم کرد من گەیستم و سەیارەکەم وەستاند هاتمە خوارەوە سەیری خانوەکەم کرد بەڕاستی خانوەکە جوانە وە گەورەترە لەو خانوەی کە پێشتر لێیبووم دایکم و مێردەکەی هاتن هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا لەبەر ئەوەی دووبارە منی پشتگوێ خست جانتاکەم دەرهێنا لە پشتەوەی سەیارە بەدڵنیایەوە زۆر قوڕس بوو ئەوە کێشە نیە بەڵام من دوو جانتا زیاترم پێیە وا سەیرم مەکەن ئیتر من لێرە ئەمێنمەوە بۆیە ژوورەکەی خۆم بەتاڵکرد

"ڕێگەم بە یارمەتیت بدەم"، کەسێک پێی گوتم؟ڕاچەڵەکیم چونکە لەناکاو بوو، ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی ببینم جۆنگکۆک دێت بۆ لام، جانتاکانی لە دەستم هەڵگرت و دەستی کرد بە ڕۆیشتن، هیچم نەگوت و تەنها بە بێدەنگی دوای کەوتم ئەوە زۆر باش بوو "ژوورەکەم لەکوێیە؟" پرسیم "ژوورەکەت؟ ئەوە لە نهۆمی سەرەوەیە هەردووکتان بەدوام بکەون ژوورەکەتان نیشاندەدەم"مێردەکەی وتی من بە خێرایی سەیری جونگکۆکم کرد و بینیم کە سەیری کردم، من زوو پەیوەندییەکەم شکاند و دوای مێردەکەی کەوتم

"کەواتە ئەمە ژوورەکەی تۆیە جیا و ئەمە ژوورەکەی تۆیە جۆنگکوک" ئەو وتی ئاماژە بە هەردوو ژوورەکە دەکات کە بە تەواوی بەرامبەر یەکتر بوون "هەردووکیان هەمان قەبارەیان هەیە و یەکسانن" من سەرم ڕاوەشاند بەبێ ئەوەی هیچ وشەیەک بڵێم بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشتم دەرگاکەم لە پشتەوە داخست، هەناسەکەم ئازاد کرد نەمدەزانی کە من لەبەر جیۆن جونگکۆکم گرتووە، ئایا بەڕاستی دەبێت لە ژێر هەمان سەقف بمێنمەوە؟ ئەوە وەک ئەوە نییە کە من حەز ناکەم ئەوە تەنها بێزارکەرە

لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا گوێم لە دەنگێک بوو لە دەرگاکە "ئەوە کێیە؟" چاوەڕێم دەکرد تا ئەو کەسەی دیکە قسە بکات "ئەوە دایکەیە وەرە نهۆمی خوارەوە، کاتی نانی ئێوارەیە"، ئەو گوتی "من حەزم لە خواردن نییە" من گوتم هەرچەندە برسی بووم، هیوادارم جارێکی دایکم داوام لێبکاتەوە وەک هەموو دایک و باوکێکی ئاسایی گوێم لێ بێت، بەڵێ دەتوانیت پێمبڵێیت من ئەگەڕێم بەدوای سەرنج بەڵام گوێم لە هەنگاوەکانی ئەو بوو کە دووردەکەوتەوە وەک ئەوەی من چاوەڕێم دەکرد هەرچۆنێک بێت هەموو شتێکی گرنگ بۆ ئەو مێردە خۆشەویستەکەیەتی، من هەناسەم هەڵکێشا و بەردەوام بووم لەوەی ژوورەکەم ڕێکبخەم




































Step Brother | JJKWo Geschichten leben. Entdecke jetzt