3|گەشت

615 65 8
                                    

Everything happens for a reason
But it takes some times to know it!!

لەپشت هەر ڕووداوێک هۆکارێک هەیە
تەنیا هەندێک کاتی دەوێ تا بزانیت!!











Jia pov

من بەزووی هەڵسام لەگەڵ زەنگی کاتژمێرەکەم لەڕاستیا من کەسێک نیم کە لە خەو هەڵسم بە یەک زەنگی کاتژمێر بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ ئەچووم بۆ گەشت بۆیە زوو هەڵسام هەرچەنده دووێنێ دودڵ بووم لەوەی بچم بۆ گەشتەکە بەڵام ئەمڕۆ زۆر بە پەرۆشم بۆ گەشتەکە....

لەسەر جێگاکەم دانیشتم دەستم لە هەوادا درێژ کرد و باوشکێکم دا و لە جێگاکەم هاتمە دەرەوە خۆم شوشت وە جلێکی سادەو ئاسوودەم پۆشی بۆ گەشت

ئۆتۆمبێلەکەم کار پێکرد و ڕێم کرد بۆ زانکۆ کە وادانراوا هەموو قوتابیەکان لەوێوە بڕۆن بۆ گەشتەکە.... نامەیەکەم بۆ دایکم نارد و ئاگادارم کردەوە لە گەشتەکە ئەزانم ئەو ئێستا سەرقاڵە بۆیە بێزارم نەکرد بەوەی پەیوەندی پێوەبکەم

بینیم زۆرێک له قوتابیەکان ئامادەبوون لەوێندەر یەکێک لەوانە جۆی کە بە جانتایێکی گەورەوە وەستا بوو سەیری دەوروبەری دەکرد لەوانەیە بەدوای مندا بگەڕێ هەرکە منی بینی دەستی ڕاوەشاند و بەخێرای بەرەو من هات باوەشی لێمدا "من زۆر بە پەرۆشم بۆ گەشتەکە" ئەو لە خۆشیان بازێکیدا منیش هەمان کاردەنەوەی ئەوم کرد لە پەرۆشیان "منیش"

بەزوویی دوای ئەوەی قوتابیەکان هەمووی ئامادەبوون وە هەندێک ڕێنمایی، من لەگەڵ جۆی شوێنێکمان گرت لەناو پاسەکە و دانیشتین لە پاسەکەدا دانیشتبووین له تەنیشت یەکتری، لەگەڵ جۆی قسەمان ئەکرد دواتر چاوەکانم بەرەو هەندێک گەمژە ڕۆیشتن چان یون دووبارە! ئایا ئەم دایک سۆزانیە بۆ ئەم گەشتە دێت؟ بەڕاستی دەست خۆش، هەرکە ڕوخساریم بینی جەوم سفڕ بۆوە، ئەو سەیری منی کرد و چاوێکی داگرت بە سەرخۆشیانەوە پێکەنینێکی بەفیزانە لەسەر دەموچاوی نەخشاندبوو وە سەیری دەکردم، ئەم هەڵسوکەوتەی زیاتر توڕەم دەکات ئەو بەردەوام سەرنجی لەسەر منەو سەیرم دەکات لەوەتەی جیابووینەوە، چی دەوێت؟ ئەگەر پێی وابێت من دەگەڕێمەوە لای ئەو، ئەوا بیرکردنەوەیەکی هەڵەی هەیە هەرگیز ئەوە ڕوونادات، چاوەکانم لێی سوڕاند و تەرکیزم خستە دەرەوەی پەنجەرەکە

دوای نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو گەیشتینە بوسان، دوای ئەوەی هەندێک پشومان دا گەڕاین بە چەند شوێنێکی بەناوبانگی بوسان
دەبێ بڵێم بەڕاستی بوسان زۆر جوانە، ئەو هۆتێلەی کە هەموو خوێندکارەکان دەمانویست لێی بمێنینەوە نزیک کەناری سۆنگجۆنگ بوو بۆیە مامۆستاکەمان ڕێگەی پێداین بچینە کەنار دەریاکە وە لە کاتژمێر ۵ی ئێوارە بچینەوە ژوورەوە، ئێمە هەموو خوێندکارەکان لە کەنار دەریا بووین کە زۆربەیان مەلەیان دەکرد و لەسەر لێواری کەنار دەریاکە بوون لەوانە جۆی، بەڵام من مەلەوانی نازانم بۆیە تەنها چێژم لە شەپۆلەکان ئەبینی



Step Brother | JJKWhere stories live. Discover now