5|زڕبرا

609 76 42
                                    

هەموو کات بە باوڕەوە دەسەپێبکە







3 months later

Pov Jia



ئەوە چەند مانگێکە ڕۆیشتوە بەسەر جیابوونەوەکەم لەگەڵ چان یون ، بەڵام هێشتا ئەو بەدکارە بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی سەرنجی من ببات هەراسانی کردووم، من پشتگوێی دەخەم بەڵام ئەو هەندێک جار دەمارگیر دەبم بەهۆی کارەکانیەوە
ئێمە پشووی هاوینمان تێپەڕاند لە کۆلێژ بەڵام ڕقم لەو پشووە چونکە  هەمیشە بەردەوامبووم بەتەنها بووم لە ماڵەوە کاتەکانم بەتەنها بەسەر ئەبرد بەڵام ئیتر ئەوە دەبێت بە کۆتا پشوو چونکە من کارێکم بەشێوەی کاتی دەست کەوت لە قاوە خانەیەک کاردەکەم هەرچەندە لە سەرتادا قوڕس بوو بەڵام دوای بەرە بەرە لێی ڕاهاتم وە ئەوە یارمەتیم ئەدات لەوەی تەنها بم و بگەڕێمەوە ماڵە چۆڵەکەم

دوای نزیکەی سێ مانگ ئێستا لەگەڵ دایکم نانی نیوەڕۆ ئەخۆم واو!! بە بێدەنگی نانمان ئەخوارد تەنیا دەنگی کەوچکەکانمان ئەهات تا دایکم قسەیی کرد سەرنم خسته سەر ئەو "من هاوسەرگیری ئەکەم" کەوچکەکەم لەدەست کەوتە خوارەوە "چی؟!!" من توشی شۆک بووم "تۆ گوێت لێبوو ڕاستم"  ئەو سەیری چاوەکانمی کرد و پەیوەندی چاوی لەگەڵ بەستم "من دووبارە هاوسەرگیری ئەکەمەوە" پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەم کرد "واو کەواتە لەبەر ئەوە بوو نانی نیوەڕۆت لەگەڵ من خوارد!! پێموابوو بیری منت کردوە یان شتێک" وتم گازم لە لێوم گرت چاوەکانم پڕ بوون لە ئاو ئەو بە بێدەنگی ماوە


"چۆن دەتوانیت دووبارە هاوسەرگیری بکەیتەوە؟ باوکمە خۆشنەدەویست؟ هۆکار چییە؟" خەریک بوو هاوار بکەم دڵۆپێکی بچووک فرمێسک بە چاوەکانمدا هاتە خوارەوە "ئایا دەزانیت کۆمپانیاکەمان هێشتا لە هەمان دۆخدایە وەک ئەوەی هەبوو، بۆیە پێویستە ئەمە بکەم لە پێناوی کۆمپانیاکەدا" ئەو گوتی من دەستم لەسەر مێزەکە دا و وتم "چ پەیوەندی بە کۆمپانیاکەوە هەیە؟" پەشیمان بوومەوە لەوەی کە دەستبەجێ هاوارم بەسەر دایکم کرد بەڵام ئەو سەرزەنشتی نەکردم

"ئەو بەم زووانە ئەبێت بە باوکت" ئەو وتی چاوەکانم سوڕاند بەو قسەیەی
"ئەو چەند مانگێک لەمەوبەر کۆمپانیایەکی نوێی لە سیئۆل دامەزراند، کۆمپانیاکەی زۆر ناجێگیرە بۆیە ئەگەر هاوسەرگیری بکەین و بەشی یەکخستن زیاد بکەین و چەندین پشک و کۆمپانیای دیکەی هەیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا" ئەو وتی هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی  "ئایا بە خواستی خۆت ئەم کارە دەکەیت؟ هیچ جۆرە فشارێک لەلایەن کۆمپانیاکەوە لەسەرنیە ؟" پرسیارم کرد

"نەخێر بەم شێوەیەنیە من ئەوم بەدڵە ناوی جیۆن جیۆنهوون'ە هەمان تەمەنی منی هەیە ئەویش کوڕێکی هەیە لەتۆ گەورەترە" ئەو پەیوندی چاوەکانمانی شکاند هەست بە هەڵەیەک دەکەم لێرەدا "ڕاستگۆبم ئێمە چەند ساڵێکە پەیوەندی ئەبەستین" ناتوانم باوەڕ بەمە بکەم ئەو خۆ تەنانەت کاتیشی نەبوو بەڵام ئێستا لە پەیوەندیشدا بووە "ئەمشەو وەک خوانێکی خێزانی هەردوولا ئەچینە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە بۆیە باشترە ئامادەبیت بۆ خاتری خودا تێکیمەدە" ئەو وتی بە گاڵتەوە پێکنیم هیچ وشەیەک لە دەمم نەهاتە دەرەوە




































Step Brother | JJKWhere stories live. Discover now