10|کار

548 76 90
                                    



Jia Pov


گەیشتینە زانکۆ وە بەدڵنیایەوە بە ئۆتۆمۆبێلی جۆنگکوک ئێمه پێویستە وا هەڵسوکەوت بکەین کە ئێمه لە پەیوەندی داین.. من له ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت وە ئەو هات بەرەو لای من، چاوەکانم سوڕاند "ئەتوانی زەردەخەنەیەکی جوان بخەیتە سەر ڕووخسارت وەک هەمووکات لەسەر ڕوخسارت بوو؟ تۆ وەک ئەوە دەرئەکەوی کە من لەژێر فشاری چەک تۆم لەگەڵ خۆم هێنابێت" قسەکانی وای نەکرد کە بگۆڕێم و زەردەخەنە بکەم هەناسەیەکم هەڵکێشا "مەبەستت چیە بە زەردەخەنەی جوان" لە ئەو نزیک بوومەوە "به 'زەردەخەنەی جوان' مەبەستم هەمان ئەو زەرەخەنەیەی بەیانی پێت بەخشیم" ئەو بەبێدەنگی ماوە دەمەوێت ماچی لێوەکانی بکەم








"هێی تۆ" هەڵبەزیمەوە بەهۆی ئەو هاوارە سەیری ئەو کەسەم کرد کە هاواری کرد، بێگومان کێ ئەتوانێ بەم شێوەیە هاوار بکات؟ جۆی.
لەوانەیە ئەو لە قوتابیەکانی ترەوە گوێی لێبوبێت کە دوێنێ چی ڕویداوە، بەشێوەیەک سەیری ئەکردم وەک ئەوەی بیەوێ بمخوا  بە زیندوویی "لە چ کاتێکی نەفرەتیەوە تۆ دەستتپێکردوە که نهێنی لەمن بشاریەوە؟" وە دوای ئەوە چاوی له جۆنگکوک کرد.. جۆنگکوک سەرلێشاواو دیار بوو بەو بارودخە.. من تەنانەت بە جۆی'م نەوتوه دەربارەی هاوسەرگیریەکەی دایکم.. ئااهـ ئەوە شەرمەزارکەرانەیە




هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و قۆڵی جۆنگکوکم گرت "ئەزانم کە من درەنگ کەوتم تا بەیەکتریتان بناسێنم بەڵام ئێستا وا لێرەین.. جۆنگکوک بناسە ئەوه خۆشەویستەکەمە وە جۆنگکوک ئەوە جۆی'ە باشترین هاوڕێمە" جۆنگکوک تەنیا خۆی چەماندەوە وەک ڕێزێک. ئۆهـ خوایە ئەو زۆر فەرمیە... جۆی تەنیا بە بەتاڵی سەیری ئەکرد دواتر هەناسەیەکی هەڵکێشا منی ڕاکێشا لە جۆنگکوکی دوورخستمەوە "باشه بەڕێز خۆشەویستی جیا ئەتوانم ئەو لەتۆ بدزم؟ بوەسته بۆچی من تەنانەت پرسیار ئەکەم... ئۆییی من ئەو دەبەم وە ئەگەر ئەتەوێ ساتی خۆشەویستی بەسەر ببەی لەگەڵی ئەوە لە دوای زانکۆ بەسەری ببه جیا لەناو زانکۆ هیمنە" لەگەڵ ئەوە جۆی دەستیکرد بە ڕۆیشتن وە دەستی لەکەمەرم ئاڵاند من پێکەنیم بە کاردانەوەی جۆی







سەیری دواوەم کردەوه تا جۆنگکوک ببینم وە بە دەستم بای بایم لێکرد لەگەڵ ئەوەدا دووبارە 'زەردەخەنەی جوان' لەسەر ڕووخساری بەدەرکەوتەوە وە ئەویش هەمان شتی کرد دەستی بڵند کرد ڕایوەشاند.... دوای ئەوەی چوینە پۆل جۆی لەتەنیشت من دانیشت و دەستی خستە سەر سینگی "من ئەمەوێ هەموو شتێک لەسەرەتاوە بزانم" زەردەخەنەیەکی نەرمم کرد.. ببوورە جۆی بۆ یەکەم جار درۆت لەگەل ئەکەم

شانم هەڵکێشا "ئەوه تەنیا ڕووداوێک بوو" "مەبەستت چیە لەوەی تەنیا ڕووداوێک بوو سوێند دەخۆم دەتکوژم جیا وڵامم نەدەیتەوە بە درووستی" دووبارە پێکەنیمەوە "باشە... تۆ ئەو کوڕەی بوسانت بیرماوه ئەو کەسەی لەگەڵی بووم شەوەکەی؟" ئەو وەستاو بیری ئەکردەوە وە بە زوویی ڕووخساری گۆڕا بۆ سەرسامی

Step Brother | JJKWhere stories live. Discover now