سەرەتا جەماعەت خوێنەری چیڕۆکە نوێکەم بن
بە جدی پەشیمان نابنەوە چونکە بیرۆکەکەی زۆر تایبەتە
لەلای خۆم..ئەوجا بڕۆن هاوڕێکانتان تاگ بکەن.
********************************
چاوەکانم کردەوە بەهۆی ئەوەی دەستێک منی دەجوڵاند
وە بێزاری دەکردم...هەوڵمدا خۆم گرژ بکەم بەڵام هەموو ماسولکەکانم ئازاری
هەبوو..«لیانا»
بە هێواشی سەیری تەنیشتم کرد...
پاشان کچێکی گەنج و گەورەم بینی...
گەورەتر لە من..سکی گەورە بوو لەوە دەچوو دووگیان بێت...دەستی خست بوویە سەر دەمی بە شۆکەوە سەیری دەکردم...
«باوەڕ ناکەم»وتیسەرسام بووم...
«تۆ کێیت؟!»
وتم...بەڵام وەڵامی نەدامەوە...
ڕایکردە دەرەوە...پاشان کۆمەڵێک پەرستار و دکتۆر هاتنە ژوورەوە...
ئەوان دەستیان کرد بە پشکینین..
وە ئەو کچەش لە پشتیان وەستا بوو خەریکی پەیوەندی کردن
بوو..«هەست بە هیچ ئازارێک دەکەیت؟!»
دکتۆرەکە وتی...«نەخێر»وتم...
«بەڵام ماسولکەکانم ئازاری هەیە»وتم..
«کێشە نیە خاتوون ئەوە بەهۆی ئەوەیە کە ماوەیەکی زۆرە لەسەر
جێگایت...»دکتۆرەکە بە هێمنی وتی.... خەریکی لێکردنەوەی ئەو
ئامێرانە بوو لە دەستم..«چەنێک دەبێت؟!»بە هێمنی وتم..
«دە ساڵ»
ئەم قسەیە منی شۆک کرد...تەزوو بە بڕبرەی پشتم داهات..
چاوەکانم فراوان بوو ..خێرا هەڵسامەوە
کە ویکرد پشتم ئازاری هەبێت..«ئارامبە خاتوون»
پاشان سەیری کچە گەنجەکەم کرد زیاتر ورد بوومەوە
ئەویش دەگریا...«مینا»هەنسکی شۆک لە دەمم دەرچوو..
دەرگای ژوورەکە کرایەوە...مێشکم وەستا..
«تایهیۆنگ»
ئەو تەمەنی زیاتر گەورەتر دیار بوو بەڵام هیچ نەگۆڕا بوو...
بە ساردی سەیری منی کرد..ویستم هەڵسمەوە...«لیانا تکایە هێمنبەوە»
«چی ڕوو دەدات لێرە!!؟؟»قیژاندم ویستم بەرەو تایهیۆنگ
بڕۆم بەڵام خەریک بوو بکەوەم..کەوتمە باوەشی..
«چی روودەدات؟!»دەنگم دەلەرزی..باوەشم لە ملی تایهیۆنگدا...
تا چاوم کەوتە سەر ئاوێنەکەی بەرامبەرم...
بەڵام من هیچ گۆڕانکاریەک نابینم لە خۆم ...
«ئێمە بیری تۆمان دەکرد کچەکەم»
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~مەیکەنە هەرا
ئەوە کۆتای بووڕای خۆتان بڵێن دەربارەی ئەم چیڕۆکە...
وەرزی دووەم؟!
Bye
YOU ARE READING
HIM OR HIM ||KTH , JJK
Vampireگەی نیە✋ 18+ کورتەیەک:-چی روودەدات دوای مردنی باوکی لیلیانا...کاتێک لیانا دەکەوێتە پەیوەندیەکی ناشەرعی لەگەڵ زڕباوکی...هەڕەشەکانی مامۆستاکەی .. دەبێت هەڵبژارن بکات لە نێوان مامۆستاکەی و زڕ باوکی... ئەو یان ئەو ⛔بیرۆکەی کەڤەرەکە هی خۆم نیە..