هەندێک کات ئەو شتە شوێنێک نیە کە مرۆڤ تێیدا هەست بە
پارێزراوی دەکات...بەڵکو کەسێکەهەمیشە ئەم ڕستەیەم بە دڵ بوو...بەڵام ئێستا ئەم ڕستەیە منی
سەر لێشێواو کردووە...بۆچی دەبێت من هەست پارێزراوی بکەم
لە باوەشی ئەو کەسەی کە خۆی هۆکاری ئەم ئاژاوەیەیە...من و جیمین یەکەوە لەسەر زەویەکە دانیشت بوین لەسەر ئەژنۆکانمان
وە جیمین سەیری خوارەوەی دەکرد بەڵام من سەیری تایهیۆنگم دەکرد..تایهیۆنگ بە توڕەی قاچەکانی بڵاو کردبوویەوە وە لە یەکێک لە دەستەکانی
چەکێک هەبوو..کچێک لە دوای تایهیۆنگ وەستا بوو لە ڕاستیدا بە سەختی دەتوانی
بزانی کچە ...تەنها بە دەنگیچونکە ستایلەکەی تەواو پیاوانە بوو...بە گاڵتەجاریەوە سەیری
جیمینی دەکرد...«تایهیۆنگ دەبینیت جیمین گەورە بووە»بە گاڵتەجاریەوە وتی..
«بێدەنگبە تۆ گەمژە»جیمین بە توڕەی وتی..
«جیمین سەرەڕای ئەوەی کردووتە هێشتا زمانت درێژ دەکەیت»تایهیۆنگ
وتی..«من داوام لێکرد»وتم...هەمووان سەیری منیان کرد...
«لیانا وا دەزانیت من یاریم کەی بتەوێت لەلات بم وەکەی نەتەویت
ئیتر بڕۆم»تایهیۆنگ بە ساردی وتی..«من تەنها پێویستم بە یارمەتیە»بە شەرمەوە وتم هەوڵمدەدا خۆم لە
نیگاکانی بدزمەوە...دەمویست خۆم لە دوای جیمین بشارمەوە چونکە
هەست دەکەم چاوەکانی من دەسوتێنێت...«ئەو تەنها دەیەوێت دایکی بدۆزێتەوە»جیمین بە نەرمیەوە وتی...
«واو واو...زۆر ناوازەیە...ئێمە لەکەیەوە دەزگای خێرخوازیمان کردۆتەوە
تا یارمەتی خەڵکی بدەین بە خێزانەکانیان شاد ببنەوە؟!»ئەو کچەی دوای
تایهیۆنگ وتی...منیش توند گازم لە لێوم گرت ...هەستم بە شڵەژان دەکرد...
دووبارە چاوەکانم پڕ بوون..نەخێر نابێت بگریت...لیانا تۆ بەهێزیت نابێت بگریت...
«یۆن تۆ زۆر بێڕەوشتیت»جیمین وتی...دەستی خستە سەر دەستم..
«ڕقم لەم کچەیە»یۆن بە توڕەی هاواری کرد...وە جیمین هەستایەوە
منیش فرمێسکەکانم کەوتن وەک هەمیشە بێچارە و داماو...«یۆن ئەوە کەسێکی ترە پێویستە ڕابردوو لەبیر بکەین»جیمین وتی..
بەڵام ئەو کچە بۆ من هات بە توڕەی تفێکی لە رووخسارم کرد
«ڕقم لە تۆییە دەزانی بۆچی ...چونکە هەر کاتێک رووخسارە نەفرەتیەکەت
دەردەکەوێت کێشەی زۆر دروست دەبێت...»بە ڕەقی وتی..
YOU ARE READING
HIM OR HIM ||KTH , JJK
Vampireگەی نیە✋ 18+ کورتەیەک:-چی روودەدات دوای مردنی باوکی لیلیانا...کاتێک لیانا دەکەوێتە پەیوەندیەکی ناشەرعی لەگەڵ زڕباوکی...هەڕەشەکانی مامۆستاکەی .. دەبێت هەڵبژارن بکات لە نێوان مامۆستاکەی و زڕ باوکی... ئەو یان ئەو ⛔بیرۆکەی کەڤەرەکە هی خۆم نیە..