chapter "16"

1K 161 174
                                    

هەنگاو بە هەنگاو دەڕۆشتم ... وەک ئافرەتێکی پێگەیشتوو
دەنگی پێڵاوە پاژنە بەرزەکەم وەک موزیکە کلاسیکەکانی وڵاتی فەرەنسا
وابوو...

جەنگکووکم لە ناو جێگا گەرمەکە جێهێشت بۆ ئەوەی خەوەکەی تەواو بکات
دوێنێ ناچار بووم وا لە جەنگکووک بکەم لەگەڵم بمێنێتەوە لەم یانەیە...

دەبێت چاوم بە کەسێک بکەوێت...رێڕەوەکە چۆڵ بوو بەڵام لە کۆتایدا تەواو
بوو...گەشتمە کۆتای رێرەوەکە دەرگایەکی لێبوو...

بە ئارامی دەستم بەرز کردەوە چەند جارێک لە دەرگاکەمدا...
پاش چەند خولەکێک کەسێک دەرگاکەی کردەوە...

لە پاسەوانێک دەچوو...«تۆ کێیت؟!»بە گرژی وتی...
زەردەخەنەیەکی مەکراویم کرد«دەمەوێت پارک جیمین ببینم»وتم...

ئەویش زەردەخەنەیەکی لاری کرد .. لە سەرەوە بۆ خوارەوە سەیری کردم..
«دەبوو پێشبینی بکەم ئەو هەمیشە شازترین هەڵدەبژێرێت»خەریک بوو
تفێک بکەم بە رووخساریا ... دواتر بەم پێڵاوە نوک تیژەی قاچم چاوەکانی
دەربێنم...

بەڵام نەخێر تا ئێرە هاتووم ناکرێت کارەکە تێکبدەم....تەنها بەردەوامبە لە
نمایش کردن...
دەرگاکەی بۆم کردەوە منیش بە نەرمی پێکەنیم رۆشتمە ژوورەوە...

«بەلای دەستە راست ... ئەو لەوێیە»وتی منیش وامکرد...

پاشان هەر زوو چاوەکانمان پەیوەندی بەست لەگەڵ ئەو پیاوە هێمنە...
هەمان ئەو پیاوەی دوێنێ هات هەواڵی دایکمی هێنا دەبوو زووتر بزانم کە
ئەوە پارک جیمینە...

بە سەرسامیەوە سەیری کردم...«چ شتێک تۆی بۆ ئێرە هێناوە خاتوو لیانا»
وتی...

«دوێنێ شەو هاتم نەمتوانی تۆ بدۆزمەوە... بۆیە ناچار بووم لێرە بمێنمەوە
پێم وابێت بەیانیان هاتنە ژوورەوە قەدەغەیە»وتم...

«وا دیارە لە شەودا خەریکی کاری ئاینیت»من توانجم لێیدا...

«واو تۆ زیرەکیت... لەماوەی 9 کاتژمێر زانیاری تەواوت لەسەر یانەکە
کۆکردۆتەوە...»وتی پاشان پشتی خۆی حەساندەوە لەسەر کورسیەکە ..




«کەواتە چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم...؟»وتی...
منیش چەند هەنگاوێک نزیک بوومەوە لە بەرامبەری دانیشتم...



«پێویستە قسە لەگەڵ تایهیۆنگ بکەم یان بیبینم»وتم.. ئەویش وەستا بەڵام
دواتر دەستی کرد بە پێکەنین ..

بە توندی چاوەکانم داخست بۆچی ئەم خەڵکە هەوڵدەدەن توڕەم بکەن....
«تۆ زۆر شیرینیت لیانا... تۆ دەزانیت داوای بینینی کێ دەکەیت ...
تایهیۆنگ کەسێکی ئاسای نیە ..»وتی لە پێکەنین وەستا...

HIM OR HIM ||KTH , JJKWhere stories live. Discover now