Chapter "24"

880 161 17
                                    

من وەک ئەو ماسیە بووم کە لە هەموو خۆشیەکانی
دوونیا دابڕا بوو ... تەنها بۆ جوانی لە نێو شوشەیەک
دەژیا...

زەنگی فۆنەکەم لێیدا...

بە هێواشی هەڵسامەوە...
هەوڵمدەدا بە تەرکیز بمێنمەوە هەر خۆی حاڵم باش نەبوو

کاتێک لەسەر قاچەکانم دەوەستم سەرم دەسوڕێت...
وام لێ دەکات بکەوم...

فۆنەکەم هەڵگرت...«سڵاو..»
«لیانا کەسێک دەیەوێت شتێکت پێ بڵێت»مینا بە خێرایی وتی..

چاوەڕێ بووم...«سڵاو»دەنگی پیاوێک
ئایە دووبارە جەنگکووکە؟.؟!

«لیانا من یۆنگیم»
راستەوخۆ زەردەخەنەیەکم کرد...دەنگی ئەوم بە دڵە..

«ئەمە دڵخۆشکەرە یۆنگی دەمەوێت بگریم»وتم..


« بەڵام ببورە کە فرمێسکم نەماوە
رووداوەکەی پێش تۆ فرمێسکی پێم تەواو کرد...»
وتم...

«ببورە کە نەمتوانی لەلات بم»وتی..

«کێشە نیە من راهاتم...قسەم بۆ بکە»وتم پاشان بەرەو قەنەفەکە
رۆشتم سەرم خەریکە دەتەقێت..

«دەتەوێت چی بڵێم...؟!من نازانم»


«دەتوانیت گۆرانیم بۆ بڵێیت!؟»وتم..
ئەویش پێکەنی ..

«ببورە بەڵام کاتێک گوێت لێ دەبێت ئاوات دەخوازیت
کە هەر لاڵ بوومایە...»



بێدەنگی...

«لیانا تۆ بۆ لای ئێمە دەگەڕێیتەوە وایە؟!»
وتی..

«نەخێر...»راستەوخۆ وەڵامم دایەوە
بەبێ هیچ دودڵیەک..

«بەڵام تۆ خێزانێکت لێرە هەیە»وتی..

«ببورە یۆنگی بەڵام...من هیچ خێزانێکم لەوێ نیە
تاکە خێزانی من تایهیۆنگە»وتم..


دەنگی ئەو نەما ...دڵنیام سەرسام بووە

لە کۆتایدا کێ باوەڕ بەمە دەکات.....

پەیوەندیەکم داخست...



هەڵسامەوە بەڵام لە خولەکێکدا کەوتمە سەر زەویەکە

دەنگێکی گەورە هات...

هەمو شتێک تاریک بوو...






.
.
.
.

چاوەکانم کردەوە...

HIM OR HIM ||KTH , JJKWhere stories live. Discover now