Chapter "25"

915 163 152
                                    

«جەنگکووک تۆ نازانیت چ قیامەتێکت لە کۆریا
دروست کردووە هەر ئێستا ئەم کچە بگەڕێنەوە...»بە ترسەوە
وتی..

«دایکم و ئەوان چۆنن..؟!»نیگەران بوو...

«ئەوان لەسەر شەقامەکە کەوت بوون..ئێستا لای منن..»
وتی پاشان بەردەوام بوو..«بەڵام لەم نزیکانە منیش لە ناو
دەچم تکایە جەنگکووک بۆ خاتری خێزانەکەت ئەم کچە
بگەڕێنەوە واز لە سەرکێشی بێنە...»

بۆ ساتێک چاوەکانی بڵند کرد بۆ خۆشەویستەکەی کە زەردەخەنەی
دەکرد لە بەردەم تیڤیەکە دانیشت بوو..

ئەوان تازە بەڵێنی ئەوەیان دابوو کە تا کۆتای پێکەوە بن
چۆن بتوانێت وازی لێبێنێت...

تەنانەت نەبووە بە 24 کاتژمێر...

«بەڵام..؟!»

«بێ بەڵام ... یان دەبێت چاوەڕێی مردنی دانە بە دانەمان بکەیت
یانیش دەبێت دەستبەرداری ئەم کچە بیت»وتی..

بە توڕەی پەیوەندیەکەی داخست...

«نەفرەت».فۆنەکەی بە دیوارەکە کێشا...

«چی بووە؟!»بە سارسامیەوە وتی ..
«دەمەوێت تۆ ببیت بە خانمی من...»وتی...

«کەواتە من بووم؟!»زەردەخەنەی کرد...
ئەو کچە دڵ ئارام دەکاتەوە...


«با بڕۆین بۆ شوێنێک...»وتی چاکاتەکەی هەڵگرت ئەویش دوایکەوت..


Leliana pov:-

جەنگکووک شێواو دەردەکەوت
وەک ئەوەی لە شتێک بترسێت لە ناکاو وتی با بڕۆین...

منیش دوایکەوتم...


گەیشتینە ناو بۆسان...

شتە سەیرەکە ئەوە جەنگکووک زۆر بە بوێرانە پاسەوانەکانی
تایهیۆنگی بڕی بوو...تەنانەت بێ ئەوەی من خەبەرم ببێتەوە منی
گەڕاندەوە کۆریا...

هەرگیز پێشتر پێشبینی ئەم شتانەم لە جەنگکووک نەکرد بوو...


جەنگکووک بە ترسەوە قاچەکانی دەجوڵاند ئەمەش گومانی
لام دروست کرد.. لە هەر ستیک بە خێرای سەیری چواردەوری
دەکرد...

«شتێک روودەدات؟!»پرسیم...

ئەو وەڵامی نەدامەوە....


تا بە خێرای شتێک خۆی بە ئۆتۆنبێلەکە کێشا...


چاوەکاتم توند داخست چونکە دیمەنی دەرەوە
هەر وەک شەربەتی میوە تێکەڵ دەبوون...


HIM OR HIM ||KTH , JJKWhere stories live. Discover now