chapter '10'

1.4K 184 538
                                    


بە توندی لە دەرگا دارینەکەم دەدا...خوێن لە قاچم دەهات بەهۆی ئەوەی
چەند جارێک لە پەیژەکانەوە کەوتم...

دەرگاکە کرایەوە مامۆستا جیۆن بە خەوڵووی دەرکەوت...
قژی شێواو بوو..بەڵام کاتێ منی بینی بە خێرای پەشۆکا...

«لیانا ئەم حاڵە چیە؟؟!»وتی دەستەکانمی گرت...
بە توندی باوەشم لێیدا..


زۆر بە قوڵی گریام...من بێزار بووم بەڕاستی بێزارم لەو ئازارەی ئێستا
تایهیۆنگ زۆر بە خراپی ئازاری دڵم و جەستەم دەدات...

من نامەوێت ئەو شتە بم کە تایهیۆنگ دەیەوێت ... نامەوێت لەشفرۆش بم..
باوەشی جەنگکووک زۆر ئاسودەی کردم...

ئایە ئەمە هێزی خۆشەویستیە؟!...جەنگکووک منی ئارام کردوە...
دڵم چەندە خراپ ئەوی دەوێت...

باوەشی جۆرێک گەرم بوو...بە ڕادەیەک گەورە بوو کە دەمتوانی خۆمی
تێدا حەشاردەم...لەم جیهانە تاریک و بێبەزەیە...



بۆنێکی ئارام و پیاوانەی هەبوو...بۆنی گوڵی لیلی لەگەڵ
بۆنی ڤەیپ...




«تۆ باشیت؟!»وتی...من لێی دوورکەوتمەوە...
«من ...من »نەمتوانی قسە بکەم...دەزانم ئەگەڵ باسی شتەکانی بۆ بکەم
زۆر بە خراپی ئازاری پێدەگات...



تایهیۆنگ پیاوێکی بێ دڵە...«تەنها ئەوە بوو گێچەڵم پێ کرا»وتم..
«ئۆھ لەوە دەچێت ترسابیت»وتی دەستی بە قژم داهێنا...



«تەنها هەندێک کوڕ بوون»وتم....تا ئەو بە شێوەیەک سەیری کردم...
ئەو نیگایەی من لێی دەترسم...دەمزانی ئەوە ڕوو دەدات ..

«ئایە ئەوان هیچیان کرد!!؟»تۆزێک بە قێزەوە وتی...
دەمزانی ...دەمزانی ئەو لەو جۆرە پیاوانەیە کە زۆر گرنگی بە شەرەف دەدات
لەو جۆرەی کە زۆر گرنگی بەوە دەدات کچ پاک بێت ...


ئەو وەک تایهیۆنگ نەبوو...ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە چەندە پیاوێکی
پاکە...بڕوا ناکەم تا ئێستا لەگەڵ هیچ کەسێک خەوت بێت...

«نا نەخێر ئەم خوێنە هی قاچمە ...من کەوتم»وتم...
پاشان شێوازی ڕووخساریم بینی چۆن گۆڕا دووبارە بە نەگەرانیەوە
سەیری کردم..وەک ئەوەی ئاسودە بێت بە وەڵامەکەم...

«چی دەربارەی باوکت...؟!»وتی...
«باوکم ئەو کۆبوونەوەی هەبوو زۆر سەرقاڵ بوو»درۆم کرد..


«زۆر باشە...ئەمشەو لێرە بمێنەوە»وتی..هەڵسایەوە منیش دوایکەوتم..

برینەکانی بۆم پێچایەوە ئەو منی دەلاواندەوە ...جەنگکووک منی
نوقم کرد بوو لە گرنگیپێدان ...ئەمەش زیاتر منی ئاڵودە دەکرد..

HIM OR HIM ||KTH , JJKWhere stories live. Discover now