chapter "14"

1.1K 164 140
                                    





«گەیشتین؟!»وتم کاتێک سەیری چواردەورم کرد ... یۆنگی سەری جوڵاند
هەردووکمان هاتینە خوارەوە...

خانوێکی بچوک بوو...بەیەکەوە ڕۆشتینە ژوورەوە...


«لیانا»جەنگکووک بانگی کردم ...خێرا ڕامکردە لای باوەشم لێیدا...
درۆ دەکەم گەر بڵێم بیرم نەکردووە...

پاشان لێی دوورکەوتمەوە .. «بیرم دەکردی»وتی ماچێکی لە
ڕوومەتم کرد ...کوڕەکان دەستیان کرد بە هاوار کردن...


منیش بە شەرمەوە پێکەنیم ... پاشان سڵاوم لە کوڕەکان کرد لە تەنیشت
جەنگکووک دانیشتم...

تێبینی کچێکم کرد کە نوێ بوو لەلای کێڤن دانیشت بوو...کچێکی کۆری
بوو قژی پەمەی بوو..زۆر شەرمن دیارە..

«ئەوە کێیە؟!»
وتم...


«ئۆھ بیرم چوو سوزیـ'ت پێ بناسێنم ..»جەنگکووک وتی...
«ئەوە ئەندامێکی نوێیە خۆشەویستەکەمە»کێڤن وتی..

«ئەی کوا کارینا؟!»وتم بە نیگەرانیەوە دەبێت هەستی چۆن بێت...
«ئەو نەیتوانی بێت دایکی نەخۆشە»جین بە خەمباریەوە وتی...

دەبێت زۆر دڵی شکابێت...بەداخەوەم
باشە بۆچی من خەم دەخۆم؟!

















دووبارە ماچێکی لە لێوم کرد...«ئاگاداری خۆتبە»بە هێمنی
وتی وەک ئەوەی بزانێت ..






«تۆش .. خوات لەگەڵ»وتم هاتمە دەرەوە لە ئۆتۆنبێلەکە...
ئێمە نزیک دەبینەوە لە سەری ساڵ بۆیە دەرەوە زۆر ساردە...


ئێمە لە پشوین ...ڕۆشتمە ژوورەوە..





بەبێ دەنگی بەرەو ژوورەکەم ڕۆشتم...«لیانا»کەسێکی بانگی کردم
وامزانی جەنگکووکە...


بەڵام تایهیۆنگ بوو...«بەڵێ»وتم..

کاتێک سەیرم دەکرد وەک فلمێک چیڕۆکەکە لە مێشکم دەسوڕایەوە...





هەمیشە وا دەڵێن رۆژگارە قورسەکان مرۆڤی دڕندە دروست دەکەن
تایهیۆنگ بەشێکە لەم پەندە...




دەتوانم هەستی پێ بکەم کە چەند ئازاری چەشتووە...
«دوبارە لەگەڵ ئەم مامۆستا نەفرەتیە بوویت»بە ساردی وتی کاتێک
لێم نزیک بوویەوە...



«تایهیۆنگ هێمنبەوە»هەوڵمدا رێزی لێ بگرم....



«هێمن ... لیانا تۆ دەزانی هێمنی واتای چی؟؟!»بە توند قژمی ڕاکێشا...
«نەفرەت تایهیۆنگ تۆ ئازارم دەدەیت»هاوارم کرد...



HIM OR HIM ||KTH , JJKWhere stories live. Discover now