chapter '2'

1.6K 215 515
                                    

بە بێزاری سەیری بۆردەکەم دەکرد...نەفرەت لەم قەڵەوە
گەمژەیە کە باسی کۆمەڵێکی توخمی بێسود دەکات...


لە نێو پەنجەکانم یاریم بە قەڵەمەکەم دەکرد ..کەشی پۆلەکە کەمێک سارد بوو بەهۆی ئەوەی ئێمە خەریکە نزیک دەبینیەوە لە وەزی زستان...بەڵام چێژ بەخش
بوو...







«پست لیانا»بە هێواشی سوڕامەوە بۆ ئاراستەی دەنگەکە...
سەرم جوڵاند بە مانای ئەوەی چیت دەوێت...«ئەم دەرسە مامۆستا هۆتەکە
وەرمان دەگرێت»مینا وتی..چاوەکانم فراوان کرد...








ئەمرۆ دەرسی ئەومان نەبوو....پێم وابوو نایەت...«دڵنیای کچێ؟»
وتم...«بەڵێ خۆشەویستەکەم وتی»وتی منیش زەردەخەنەیەکی گەورەم
کرد ...






بەڵێ....ئەو دەزانێت چونکە خۆشەویستەکەی لە پۆلی D  بە زووی
ئاگادارمان دەکاتەوە لە هەموو شتێک...بنێشتەکەی دەمم دەرهێنا بە
ژێر مێزەکەوە نوساندم..









زەنگی دەرەوە لێیدا... «باشە قوتابیان پرسیاری کۆتایم بۆ شیکار
بکەن»مانگا گەمژەکە وتی رۆشت....یەسس ئێستا ئەستێرەی پۆل دەردەکەوێت.







«هاوڕێیان ئێستا خۆشەویستەکەم دێت»ئەو کچە بە پێکەنینەوە
وتی زەردەخەنە لەسەر ڕووم نەما....هەستم بە ڕق و ئیرەی دەکرد بە
دەمارەکانم بڵاو بوویەوە...

«هێمن بەوە ئەو تەنها قسەیەکە»مینا وتی دەستی خستە سەر شانم..


قژم بردە دواوە قاچم خستە سەر قاچم ئەمەی بە ئاسانی
بەسەرەوە ناچێت وادیارە منی نەناسیەوە...


ئەو کچە بەرەو سەرەوە هات منیش ئەمەم بە هەل وەرگرت قاچم
رتکێشا ئەویش کەوت...





من و میناش دەستمان کرد بە پێکەنین ..«چیە ئازیزم تۆ لە
نیوە شەوی»وتم...


ئەویش هەڵسایەوە بە توڕەی سەیری دەکردم...پێم وابێت
من زیادە ڕۆیم کرد...

«سۆزانی بیانی چۆن بوێری دەکەیت»ئەو بە توڕەی هەڵسایەوە
بەرەو من هات تا لێمدا..

ویستم بەرگری لە خۆم بکەم... لێی بدەم بەڵام لەم کاتدا مامۆستا جیۆن
هاتە ژوورەوە...منیش لە شوێنی خۆم وەستام..

ئەو کچە پەلاماریدام قژی رێکێشام...نەفرەت زۆر ئازاری هەبوو
سوێند دەخۆم تۆڵەی ئەوەی زۆر بە خراپی لێدەکەمەوە من قژم
زۆر خۆشدەوێت...




ئەو بەردەوام بوو لەوەی قژم راکێشێت..منیش دەستم کرد بە گریان
وەک کچە ناسکەکان...

HIM OR HIM ||KTH , JJKWhere stories live. Discover now