chapter '6'

1.5K 205 403
                                    

کە لە کۆنڤێرس شت ئەنوسم وەڵامم بدەنەوە تەرقیم
مەکەنەوە🌚😂

بۆ پرسیارەکانتان لەسەر هەر چیرۆکێکم لێرە بێت یان
لە چاتی تایبەت ئاسایە بیکەن ..من وەڵامی هەمووتان دەدەمەوە💅..
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

بە توندی شانەکانی جانتاکەمم گرت بوو... سەیری زەویەکەم دەکرد
کاتێک دەڕۆشتم...وا هەستم دەکرد هەموو خەڵک سەیری من دەکەن... هەنگاوەکانم خێرا تر و خراتر دەکرد..

گەیشتمە پۆلەکەم .. مامۆستا جیۆنم بینی قسەی لەگەڵ هەندێ
قوتابی دەکرد ... بەڵام من هیچ حەزێکم بۆی نەما بوو..نەوەک تەنها جیۆن
حەزم بۆ هیچ شتێک نەما بوو..

وەک پێشتر بۆی بە پەرۆش نەبووم تا بزانم چی لەبەرە و چی دەکات
قژی چۆن داهێناوە...

خەڵک چۆن بیرم لێدەکەنەوە ئەگەر بزانن پەیوەندیم لەگەڵ زڕباوکم هەبوو
پەیوەندیەکی قێزەون...دایکم چی دەکات ئەگەر ئەوە بزانێت...؟!

رۆشتمە پۆلەکەم مینام بینی بە خێرای بۆم هات...«لیانا گوێم لێ بوو
لە مامۆستا جیۆنەوە .. ئایە تۆ باشیت؟!»وتی..

منیش سەرم کرد...دەکرێت بڵێم باشم...؟!بەڵام باش نیم .

«من باشم...تەنها نەخۆش بووم»وتم بەرەو شوێنەکەم رۆشتم
«ئەو شەوە زۆر پەیوەندیم پێوە کردی بەڵام وەڵامت نەبوو ئاسایە گرنگ
ئەوەیە تۆ باش بیت»مینا وتی لە تەنیشتم دانیشت..

منیش بەبێ هەستی سەیری مێزەکەم دەکرد ...

«بەیانیتان باش قوتابیان»مامۆستا جیۆن وتی..«بەیانی باش»

ئەو سەیری منی کرد بەڵام من چاوەکانم لادا..
پاشان دەستی کرد بە وانە وتنەوە...


بە شێوەیەکی سروشتی هیچ ئاگاداری وانەکە نەبوو...تەنانەت مینا و مامۆستا
جیۆنیش هەستیان بەمە کرد بوو..














گەرامەوە ماڵەوە هەنگاوەکانم سەبر دەکردەوە بۆ ئەوەی تەنها
درەدگتر بگەم..

وەک هەمیشە دەرگای ماڵەکەم بۆ کرایەوە...خزمەتکارەکە جانتاکەمی
برد

منیش ویستم بچمە سەرەوە...«خاتوون بەرێز کیم دایەوێت نانی ئێوارەی
لەگەڵ بخۆیت»خزمەتکارەکە وتی..

منیش بەبێ دەنگی رۆشتمە چێشتخانەکە چونکە من تەنانەت بۆم نیە
بڵێم نەخیر ..

تایهیۆنگ زۆر بە ئاسای دانیشت بوو نانی ئێوارەی دەخوارد
منیش رۆشتم لە تەنیشتی دانیشتم..«ئێوارە باش»وتم..

HIM OR HIM ||KTH , JJKTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon