chapter "11"

1.3K 172 457
                                    


~خەیاڵ بکە~








بەهۆی زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بوویەوە...بە بێزاری دەستم بە سەرمەوە
گرت...بێزارکەرە...








دەستم بۆ مۆبەکەم برد من هێشتا لە ژوورەکەی تایهیۆنگم...جەستەم
ڕاست کردەوە...









تایهیۆنگم بینی بە خێرای لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە بە سەرسامیەوە
سەیرم کرد..ئەو قژی تەڕ بوو...ڕۆبێکی رەشی لەبەر بوو...









ئەو بەرەو مۆبەکەم هات...بەڵام من توند گرتم...«کێیە؟!»بێباکانە وتی
وەک ئەوەی ئەمە موڵکی خۆی بێت..






«دوورکەوە لە من»بە گرژی وتم....چاوەکانی لێم سوڕاند بەرەو ئاوێنەکە
رۆشت بەبێ دەنگی..




دووبارە دەستەکانم لەرزی کاتێک زەنگ لێیدایەوە...سەیرم کرد..




زەردەخەنەیەکم کرد کاتێک بینیم مامۆستا جیۆنە..بەڵام هەر زوو خۆم
ئاسایی کردەوە کاتێک تێبینیم کرد تایهیۆنگ چۆن بە گرژی لە ئاوێنەکەوە سەیرم
دەکات...




هەڵسامەوە لە ناو جێگاکە بە خێرای ژوورەوەم جێهێشت...




«سڵاو جەنگکووک»بە دڵخۆشیەوە وتم...«لیانا»ئەو بە پەشۆکاوی
ناوی منی هێنا...





دڵم لەرزی....«چی ڕوویداوە؟!»زەردەخەنە لەسەر رووخسارم نەما..
«لیانا کەسێک وێنەی من و تۆی گرتووە کاتێک ماچی یەکتر دەکەین»ئەو
وتی..




بە توڕەی دەستم گوشی ئەمە کاری تایهیۆنگە..«ئەم هەڕەشەم لێ دەکات
تۆدەزانی ئەگەر بەڕێوبەر بەمە بزانێت لە کارەکەم دەردەکرێم بڕوانامەکەم لێ
دەسەنەوە..»ئەم بەردەوام بوو...


من چی بکەم خوایە..«لیانا ئەگەر ئەمە ئاشکرا بێت جگەلەوەی ئابڕومان دەچێت
ژیانم وێران دەبێت خەونی منداڵیم ... ئەو ماندووبوونەی کردوومە هەمووی
دەڕووخێت»مامۆستا جیۆن بە نیگەرانیەوە وتی...


«باشە پێویستە چی بکەم؟!»بەبێچارەی وتم....«با ماوەیەک یەکتر نەبینین
تا من چارەسەری دەکەم ئەو کەسە دەدۆزمەوە»


«واتا وازم لێدەهێنیت؟!»دڵم پڕ بوو..ئەو کەمێک وەستا
«نەخێر ناتوانم وازت لێ بهێنم»وتی..


«من دەزانم»بە خێرای وتم بۆ ساتێک هەستم بە بوێری کرد لە جەستەم...
«چی دەزانیت؟!»وتی..


ویستم قسە بکەم بەڵام تایهیۆنگم لە بەرامبەر خۆم بینی بە چاوە سورەکانی
ئاماژەی پێم دەدا بێدەنگ ببم...

HIM OR HIM ||KTH , JJKWhere stories live. Discover now