PART 19

421 51 29
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈

چانیۆڵ:چی!ئینجوو تۆ ئەڕۆیت؟

ئینجوو:بەڵێ دەبێت هەر بەیانی بڕۆم وە بۆ ماڵئاوایی هاتمە لای تۆ

بەهێمنی قسەکانم دەکرد ئەویش بەخەمباری سەیری دەکردم

چانیۆڵ:بەڵام من بڕیارم دابوو وەک قەرەبویەک بۆ ڕوداوەکەی جاری پێشوو کە پشتگیریمان نەکردی هەموومان پێکەوە بچینە دەرەوە نان بخۆین و هەموو خواردنەکانیش پارەکەی لەسەر خۆم بێت

ئینجوو:کێشەنییە کە هاتمەوە کۆریا پێکەوە دەڕۆین....وە چانیۆڵ دەزانم تۆ نێوانت لەگەڵ جۆنگکووک باشنییە بەڵام ئەتوانیت ئەمەی بدەیتێ

نامەکەم لە جانتاکەم دەرکرد و پیشانم دا

چانیۆڵ:ئایا تۆ و جۆنگکووک خۆشەویست نەبوون؟بۆچی خۆت پێینادەی مەبەستم وا جوانتر نییە خۆت بیدەیتێ؟

ئینجوو:نەخێر من ناتوانم نامەکەی پێبدەم تکایە تۆ پێیبدە من بڕوام بەتۆیە....نەمویست ئەوانی تر ئاگادار بکەمەوە چونکە ڕاستەوخۆ بە جۆنگکووکیان دەگوت بەڵام تۆ پێیناڵێیت تا بەیانی کە نامەکەت پێدا

چانیۆڵ نامەکەی لێوەرگرتم و بەجدیەوە سەیری کردم

چانیۆڵ:باشە ئەی کەی دەگەڕێیتەوە؟

ئینجوو:نازانم کەی بەڵام هەر دەگەڕێمەوە بەڵێن بێت پاش ئەوەی خەونەکەم بەدیهێنا دەگەڕێمەوە

دوای ئەوە چانیۆڵ باوەشی لێدام منیش باوەشم لێدایەوە

پاشان کۆمەڵێک قسەمان کرد دواتر ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە کەلوپەلەکانم کۆکردەوە و هەرچەند دەمویست بخەوم خەوم لێنەدەکەوت بیر کردنەوە لە کاردانەوەی جۆنگکووک کاتێک نامەکە دەخوێنێتەوە مێشکی پڕ کردبووم فرمێسک بەچاوەکانمدا هاتە خوارەوە لە نامەکەدا چەندین وشەم نووسیوە کە هەرگیز بڕوام نەئەکرد بینووسم بەڵام وا پێویست بوو وابکەم.

_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_

JUNGKOOK POV:

بەبێزاری لە کڵاسەکەم هاتمە دەرەوە لیاناش هەر لەگەڵمایە لەوەتەی هاتومەتە زانکۆ زۆر بێزاری کردووم من بیری خۆشەویستە شەرمنەکەی خۆم دەکەم بەهارحاڵ چوومە نێو کڵاسەکەی ئەوی لێنەبوو لەوانەیە لەگەڵ سونهی و ئەو کوڕە گەمژەیە لە کافتریا بێت بۆیە ڕۆشتم بۆ ئەوێ

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now