PART 4

662 71 26
                                    

وەک ڕێزێک لەماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

∼∼∼∽∽∽∽∼∼∼∼∽∽∽∽∼∼∽∼∽∼∽∼∽∼∽∼∽∼∽

JUNGKOOK POV:

لە پۆلەکەم هاتمە دەرەوە کە کەمێک پێش ئێستا کۆتا تاقیکردنەوەم تێدا ئەنجامدا بەڕێ کەوتم بۆلای هۆسۆک و نامجوون بەڵام لەڕێگا ئینجووم بینی بۆیە چووومە لای و سڵاوم لێکرد

جۆنگکووک:سڵاو ئینجوو چۆنبویت لەتاقیکردنەوەکە

ئینجوو:سڵاو جۆنگکووک سپاس بۆ خوا زۆر باش بووم چۆنبوو نەچویتە لای هۆسۆک و نامجوون

جۆنگکووک:ڕاستیەکەی خۆم ئەچوومە لای ئەوان بەڵام تۆمبینی بۆیە هاتمە لات بۆئەوەی پێکەوە بڕۆینە لایان

ئینجوو:کەواتە زۆر باشە بابڕۆین

بەڕێکەوتین بۆلای هۆسۆک و ئەوان بەدەم ڕێگاوە قسەمان دەکرد تا گەشتینە لای کوڕەکان و سڵاویان لێمان کرد و دەستمان کرد بەقسە

ئینجوو:کوڕینە هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم بەڵام ئێستا پێویستە بڕۆم بایی

جۆنگکووک:ئێ ئینجوو ئەتوانین کەمێک قسە بکەین هەم خۆشم ئەتبەمەوە ماڵەوە

سەرەتا ناڕەزایی دەربڕی بەڵام دواتر ڕازی بوو بۆیە چوینە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و بەڕێکەوتین بۆ ماڵی ئینجوو لەڕێگا گاڵتە و قسەی زۆرمان کرد وە لەکۆتایدا گەشتمە ماڵەکەی ماڵێکی بچووک بوو لە گەڕەکێکی کۆندا ویستی دابەزێت بەڵام دەستیم گرت و وەستاندم

ئینجوو:چیبوە جۆنگکووک کێشەیەک هەیە؟

جۆنگکووک:نا نەخێر ئەمویست بڵێم کە ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە  ئاهەنگێمان هەیە بەهۆی یادی دامەزراندنی کۆمپانیاکەمان وە پێویستە تۆش ئامادە بیت

ئینجوو:ببورە جۆنگکووک نا..

جۆنگکووک:نەخێر ئەتوانیت وە بەڵێن بێت کە کاتژمێر ۷ بتگەڕێنمەوە ماڵەوە دەی ئینجوو

ئینجوو:باشە کێشەنیە دێم

جۆنگکووک:وە عەزی ئاهەنگەکە دیاری منەبێت بۆتۆ بایی

ئەوەم وت و ڕۆشتم چونکە ئەزانم قبوڵی نەئەکرد بەرەو کۆمپانیا بەڕێکەوتم ئەمڕۆ بۆ سەرجەم کارمەندەکان پشوە بەهۆی ئاهەنگەکەوە بەڵام من ئەبێت بچم خەریکی کارەکانم بم وە بۆ شوێنی ئاهەنگەکە لە باخچەی ماڵی خۆمان ئاهەنگەکەیە وابزانم زۆرم قسە کرد.

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now