PART 17

458 53 30
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

................................................                              ..............................................

سونهی:ئێ ئحــــــم ئینجوو ئێمە درۆمان کرد من هیچم نییە بۆیە وامان کرد بۆئەوەی تۆ نەچیتە ناو ئاوەکە و زیانت پێنەگات تکایە لێمان توڕە مەبە باشە

بەخێرایی باوەشم لێیدا چۆن دەتوانم لێیان توڕەببم وە بانگی چانیۆڵیشم کرد بۆناو باوەشەکە دوای کەمێک دورکەوتینەوە

چانیۆڵ:واتا لێمان توڕەنیت سەرەڕای ئەوەش کەتۆمان گریاند؟

ئینجوو:من چۆن دەتوانم لەئێوە توڕە ببم ئێوە یارمەتی منتان دا

چایۆن:سونهی گیانەکەم تۆ باشیت بۆچی بەوشێوەیەت لێهات؟

بەپێکەنینەوە سەیری چایۆنمان کرد کە چەن بەشپرزەیی هاتووە هەموو شتێکمان بۆئەویش باس کرد پاشان  دانیشتین و دەستمان کرد بەقسە و پرسیار کردن لەیەکتر

چانیۆڵ:باشە ئینجوو ئایا کەسێک هەیە خۆشتبوێت؟

ئینجوو:بەڵێ هەیە بەڵام هەرگیز بڕوا ناکەم ئێمە بۆیەک ببین وە بڕوا ناکەم ئەو منی خۆشبوێت

سونهی:کەواتە لەبیری بکە ئەو کوڕێکی گەمژەیە کە تۆی خۆشناوێت

ئینجوو:یا سونهییا ئەو کوڕێکی ئاسایی نییە ئەو  هاوڕۆحمە من حەزم لە پیتزای بە قارچکە ئەویش حەزی بەوەیە

دوایی ئەو قسەیەم چایۆن بە بێزاری سەیری کردم

چایۆن:ئینجوو کچم پیاوێکی پیری هەژار هەیە لەسەر شەقامی لای ماڵەکەم ئەویش حەزی  لە پیتزایی بە قاڕچکە ئایا ئەویش هاوڕۆحتە

ئینجوو:یا نەخێر بەڵام دەی وازلەو بابەتە بێنن ئایـــش

دواتر هەرسێکیان بەپێکەنینەوە سەیریان کردم

ئینجوو:پێمەکەنن پێم ناخۆشە

بەتوڕەبونێکی گاڵتەوە گوتم دوای چەندین قسە و گاڵتە چانیۆڵ ڕۆشتەوە نێو چادرەکەی خۆیو سونهی و چایۆنیش خەوتن وە بەیانی دەڕۆینەوە بۆ ماڵەوە پێویستە زوو بخەوم بەڵام خەوم نایەت کەمێک بەناو دارستانەکەدا دەگەڕام لەوانەیە پێتان سەیربێت بۆچی ناچین بۆ هۆتێل و لێرە دەمێنینەوە بەڵام لەبەر ئەوە ناچین بۆ هۆتێل بەڕێوبەر گوتی با  سروشتی جوانی دارستانەکە ببینن و تێیدا بمێننەوە وە ڕاستیشی دەکرد ئەم دارستانە زۆر جوانە بێزارنابیت تێیدا چوومە لای ڕوبارە بچووکەکە و دانیشتم سەیری ناو ئاوەکەم دەکرد کە چەند ماسیەکی جوانی تێدایە

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now