جۆنگکووک:ئەوە چیدەکەیت لێرە بەتەنها؟

لەترسا ڕاچڵەکیم بۆچی هەمووان بەبەردەوامی دەمترسێنن یان لەوانەیە خۆم ترسنۆک بم

جۆنگکووک:ئۆو ببورە تۆم ترساند

ئینجوو:نا نەخێر کێشەنییە وە خەوم لێنەدەکەوت بۆیە هاتمە ئێرە

ئەویش لەتەنیشتم دانیشت دوایی ماوەیەک دەستی کرد بەقسە

جۆنگکووک:بیرتە پێمگوتی کەسێکم خۆشدەوێت؟

ئینجوو:بەڵێ بیرمە

جۆنگکووک:ئەمەوێت پێت بڵێم ئەو کەسە کێیە...من زۆر دانم بەخۆمدا گرت بۆئەوەی هەستەکانمی پێنەڵێم بەڵام ئیتر پێی دەڵێم گرنگ نییە چی ڕودەدات

بەپەرۆشەوە سەیریم کرد ئەویش سەیری کردمەوە بەهێواشی دەهاتە پێشەوە بۆچی دێتە پێشەوە بەدەستێکی ڕوخساری گرتم و بەدەستەکەی تری پشتی گرتم و ماچی کردم شۆک بووم بوەستە بۆچی ماچم دەکات دوای کەمێک دورکەوتەوە منیش هەر بەشۆکەوە سەیریم دەکرد دڵنیام ئێستا بومەتە تەماتە ئەوەنە سووربوومەتەوە جۆنگکووکیش کەمێک پێکەنی و دواتر دەستی کردەوە بەقسەکردن

جۆنگکووک:ئینجوو ئەو کەسەی من ئاشقی بووم تۆیت من هەر لەو ڕۆژەی کە هۆسۆک تۆی پێناساندین هەستم بۆتۆ دروستبوو وە دوای بۆم دەرکەوت کە ئاشقتم زۆر بەخـــــراپی ڕاستە بەربەست زۆرە لەبەردەم ئێمەدا بەڵام پێکەوە تێی دەپەڕێنین... ئینجوو ئایا ڕازیت ببیتە خۆشەویستم؟

چاوەکانم پڕبوون لەفرمێسک واتا ئەو کەسەی کە بەهیوایی یەک سەرنجی بووم ئێستا داوای خۆشەویستیم لێدەکات نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بەم و لەگەڵی نەبم ناتوانم زوڵمێکی وا گەورە لەگەڵ خۆمدا بکەم بە ڕازی نەبوونم بەڵام ئەی چی ئەگەر خاتوو جیۆن و ئەوان دوبارە شتێکیان کردەوە ئەی هاوسەرگیریەکە من چۆن ئەمەم لەبیرکرد

ئینجوو:جۆن...جۆنگکووک ئەی ئەگەر نەمانتوانی پێکەوە بین مەبەستم ئەم پەیوەندییە درێژە ناکێشێت هەر کۆتایی دێت چونکە تۆ هاوسەرگیری دەکەیت

جۆنگکووک:ئینجوو تۆ وەڵامی پرسیارەکەت نەدامەوە ئایا ڕازیت ببیتە خۆشەویستم؟

ئینجوو:بەڵێ بەڵا...

خێرا پەنچە خستە سەر لێوم

جۆنگکووک:کەواتە بڕوات پێم هەبێت و ئەوەنە مەڵێ بەڵام باشە

سەرم لەقاند ئەویش بەزەردەخەنەوە سەیری کردم

جۆنگکووک: ئێمە ئێستا خۆشەویستین کەواتە دەتوانم دەستت بگرم و پێت بڵێم خۆشەویستم

ATTENTION/J.jkKde žijí příběhy. Začni objevovat