𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 20 » ! نامەیەک

Start from the beginning
                                    

"ڕێن"
بە دەنگێکی زۆر کزەوە وتی

"بەڵێ"
وتم و ئاوڕم دایەوە کاتێک
ویستم بڕۆم

"دەزانم لەوانەیە من بە خەتابار ببینی بەڵام هەڵەیت! وە بیرتە کە پرسیارت کرد کە ڕقمان لەیەک
دەبێتەوە  ؟!"
بە هێمنی وتی  کاتێک لە لایەوە ستام

"بۆچی وەڵامم دەدەیتەوە ؟"
پرسیارم کرد

"خێزانەکەمم لەدەس دا لە تەمەنێکی کەمەوە ، کاتێک دایکم واتە دایکی جونککوک منی گردە خۆی وەک و کوڕی خۆی ئەو پوری منە بەڵام جێی داکێکی تەواوی بۆ گردمەوە"زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانی لە باسکردنی ئەوە "دەزانیت، سەرەتا زۆر ئیرەیم بە جونککوک دەبرد کە زۆریان خۆش دەویست وە لەگەڵ کاکمدا بوو بێگومان هەرگیز جیاوازیان نەکردوە"
بەردەوام بوو لە قسەکردن لە ناخی دڵیەوە

"هەرچۆنێک بێت ئێمە هاوڕێیەکی باش بوین، بەو ئیرەبردنەوە گەورە بووم بەڵام بێدەنگ بەبێ ئەوەی بهێڵم ئەو بزانێت یان کاری هەڵە بکەم دوای گۆڕانمان، مەبەستم دوای یەکەم گۆڕانی بوون بە گورگمان
ڕۆژ بەڕۆژ من لەو بەهێزتر دەبووم تا بوین بە هەرزەکارێکی تەواو "

"دواتر ؟!"
چاوەڕێی زیاتر بووم

"دواتر !،"هەناسەیەکی ساردی دایەوە " ئەو دەستی بە ئیرەی بردن کرد وەک و ئەوەی خێزانەکەیم لێ بردبێت
چونکە لەو بەهێزتر دەبووم وە کاکم هەمیشە شانازی پێوەدەکردم ئەو هەمیشە سارد و بێدەنگتر دەبوو خۆی لێ دوور دەخستمەوە کاتێک کاکم ڕاهێنانی پێ دەکردین بەتەواوی دوور دەکەوتەوە "
خەمبار بوون بە ڕوخساریەوە دیار بوو

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now