PART 1

1.8K 119 57
                                    


وەک ڕێزێک لە ماندوو بونم ڤۆت و کۆمێنت بکەن

∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽

لەسەر کورسی نەخۆشخانە بەبێهێزی دانیشتبووم دوای گریانێکی زۆر
مرۆڤ بەرگەی هەموو شتێک ئەگرێت بەڵام کە باسەکە هاتە سەر خێزان ئەوا هیچ ئازارێک بەقەدەر  ئازاری لەدەستدانی خێزان بەئازارتر نیە بەتایبەت  دایک ئەو کەسەی کە ۹مانگ لە سکی خۆیت هاڵئەگرێ و نازت هەڵئەگرێ و دڵخۆشت دەکات بەڵێ من ئێستا بۆ دایکم دەگریم ئەم بەیانیە بارودۆخی تێکچوو بۆیە هێنامە نەخۆشخانە بەڵام پزیشکەکان گوتیان توشی شێرپەنجە بوەو لە قۆناخی ۳ دایە و پێویستی بەنەشتەرگەرییە بەڵام ئێمە بڕە پارەی ئەو نەشتەرگەریەمان نییە کە ئەڵێم ئێمە واتا من و دایکم من باوکم کۆچی دوایی کردوە و تەنها یەک برام هەیە بەڵام وەک و ئەوە وایە ئەو برایەشم نەبێت لە ساڵێکا تەنها یەکجار ئەیبینم ئەویش تەنها کاتێک دێت کەپێویستی بەپارەیە پارەکەی دەبات و دەڕوات بەهارحاڵ نابێت دایکم بەمشێوەیە بمبینێت ئەگەرنا هیوا لەدەست ئەدات

چوومە دەست شۆرەکە ئاوم کرد بە ڕوخسارما بۆ ئەوەی دیارنەبێت کە گریاوم دواتر بەڕێکەوتم بۆ ژوورەکەی دایکم یەکەم شت بینیم پێستە زەرد هەڵگەڕاوەکەی بوو دواتر ڕوخسارە جوانەکەی چوومە لای دانیشتم ئەویش سەیری کردم و وتی

دایکم:ئینجوو کچەکەم خۆت خەمبار مەکە گەر ئەمڕۆش نەمرم ڕۆژێک هەر ئەمرم بۆیە پێویستە بەهێز بیت شازادەکەم

بەنرمی و هێمنی قسەی ئەکرد وە لەکۆتا وشەشدا دەستی گرتم

ئینجوو:دایکە قسەی وامەکە بەڵێن ئەدەم کە پارەی تەواو کۆبکەمەوە بۆ نەشتەرگەرییەکە تۆ تەنها بەرگەبگرە

دوای کەمێک قسە و ئامۆژگاری لەلایەن دایکمەوە کە تەنانەت لەم بارودۆخەش ئامۆژگاریم دەکات پێیوتم کە بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە و وانەکانم بخوێنم  سەرەتا ڕازی نەبووم بەڵام دوای ئەوەی کەوتی پێویستە بخوێنیت ئەگەرنا ناگەیتە ئامانجەکەت و هیواکەت نایەتە دی هەستامەوە ڕۆشتم بەدڵنیاییەوە بەپەرستارێکی ئەوێم وت کە باش ئاگاداری دایکم بێت سپاس بۆ خوا کچێکی شیرین و باش بوو یەکسەر ڕازی بوو

وائێستا لەماڵەوەم پێش هەموو شتێک چوومە سەرەوە و خۆمگۆڕی دواتر هاتمەوە خوارەوە بەرەو چێشتخانە ڕۆشتم سەلاجەکەم کردەوە تەنها سێوێک و ئەو کیمچیەی دوێنێی تیا بوو کە دایکم ئامادەی کرد کیمچیەکەم دەرهێناو خواردم دوای ئەوە قاپەکەم شت سەیری ناو ماڵەکەشم کرد کەمێک پیس بوو بۆیە پاکم کردەوە و سەیرمکرد کاتژمێر ۱۰ شەوە خێرا بەرەو ژوورەکەم ڕۆشتم وانەکانم خوێند و خەوتم

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆشە خۆر بەکەمی دەرکەوتووە و بۆنی باران تەواوی ناوچەکەی گرتۆتەوە ئێستا بەڕێوەم بۆ قوتابخانە لەبەر تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بەڵام پێمباشە تا دەگەم باسی خۆمتان بۆبکەم

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now