جیمین :- ھێی بوەستە لە گاڵتە کردن پێم.

کورەکە :- تۆش بوەستە لە نواندن ئایا باشی؟

جیمین :- بەڵێ ئێستا باشم .

نامجون و ئیلیزا ھاتنەوە .،

نامجون :- جیمین حاڵت چۆنە ھەست بە سەرسوران دەکەی ؟یا گەدەت ئازاری ھەیە؟

جیمین :- نەخێر ھەست بەھیچ ئازارێک ناکەم.

نامجون :- چیت کردوە وا لەناکاو بورایتەوە؟  -برۆیەکی لێ بەرز کردەوە بە کەمێ تورەی-.

جیمین :- ئـ ئێ ھیچم نەکردوە.

نامجون :- بەڵام ماندو دیاری سەیرکە ئاوا بروا نەشتەرگەریەکەت سەرکەوتنی تەواو بەدەست ناھێنێ و ئەبێ دوبارەی بکەیتەوە .

کورەکە:- تەواو نامجون ئیتر ناھێڵم بێتە کۆمپانیاش.

نامجون روی بۆ کورەکە سوراند:- ئا تێیھیۆنگ بەخێربێی ببورە لەبەر جیمین ئاگام لێ نەما تۆ لێرەی ، وە کارێکی باش دەکەی ئەگەر نەھێڵی.

تێیھیۆنگ :- بێ خەمبە بە تەواوی ئاگاداری دەبم.

جیمین :- ئای خوایە من منداڵ نیم -بە کەمێ تورەیەوە-.

تێیھیۆنگ :- بەڵکو تۆ منداڵی.

جیمین :- من لەتۆ گەورەترم .

تێیھیۆنگ :- من مێشکم گەورەترە.

جیمین :- تۆ منداڵی .

نامجون ھاواری کرد لە بێزاریا :- بەسە ئای خوایە ئێوە ھەردوکتان منداڵن ، ئەمە ئیلیزایە پەرستاری جیمین ئیتر ئەو ئاگاداری جیمین دەبێ.

ئیلیزا لە دڵی خۆی باشبوو منیان بیر ھاتەوە:- خۆشحاڵم - بۆیان چەمایەوە وەک رێزێک-.

تێیھیۆنگ :- جیمینی پەرستاری ئەمجارەت جوانترە .

جیمین :- بێ دەنگ گەمژە.

ئیلیزا لەسەرەتاوە بە دەمەقاڵێی ئەو دوو ھاورێیە شۆک ببوو ئێستاش ئەو قسەیەی تێی.

نامجون :- ئاگادارتان دەکەمەوە دەربارەی ھەر ھەڵەیەک بەرامبەر ئیلیزا ھاورێی منداڵیمە وەك خوشكمە.

کورەکان سەریان بە بەڵی لەقاند و نامجون رۆشت.

ئیلیزا :- بەرێز جیمین فەرموو بچین پشکنین بکەین.

جیمین ھەڵسا و لەگەڵ ئیلیزا رۆشت بێگومان تێیھیۆنگ'یان لەگەڵ بوو چەن پشکنینێکیان کرد لە کۆتا دانە ئەبوو جیمین ئەشیعەی سینگی بگرێت بێگومان بەبێ بلوزەکەی ، تێی لە دەرەوە مایەوە جیمین پێی شەرمبوو بلوزەکەی دابکەنێت وە ئیلیزا پێی شەرمبوو پێی بڵێت .،

Two ways ( دوو رێگا )Où les histoires vivent. Découvrez maintenant