Please don't forget vote and comment💜👇🏻
لەدوای 2 مانگ قوتابخانە کرایەوە .
من بەڕوێکی جدی تر لە جاران دەستم کرد بە خوێندن زۆر هەوڵم دەدا بە هەموو توانام چونکە نامەوێ کۆتا داواکارییەکانی باوکم پشتگوێ بخەم .
وە
بڕیارێکم لە مێشکمدا چەسپاند !
کە کۆتا بڕیارم بوو لەدوای بیرکردنەوەیەکی زۆر .
وە لەێی پەشیمان نیم و هەرگیزیش نایگۆڕم بڕیارەکەم .
من دەمەوێ ئەوەی کە ژیانی سەراوژێر کردموو وێرانی کرد وە ئەوەی بووە هۆکاری ئەوەی بەبێ دایک و باوک و خێزان بم
وە ئەوەی ژیانی هەرزەکاری و گەجێتی لێ بردم
" منیش ژیانی وێران بکەم"
بەڵێ بڕیاری تۆڵە کردنەوەم داوە گرنگی بەوە نادەم لە پێش من چی ڕویداوە و لەدوای منیش چی ڕودەدات
من لەبەر ئەو شتەی ڕابردوو تۆڵە ناکەمەوەبەڵکو من تەنها دەمەوێ تۆڵەی دایک و باوکم بکەمەوە کە چۆن بە بەرچاوی منەوە ئەوانیان کوشت .
من ئەو جۆنگ دائونە نەفرەتییە بەدەستەکانی خۆم دەکوژم یاخود لەمردن خراپتری لێ بەسەردێنم کەئاواتی مردن بخوازێ
وە پەشیمانیش نابمەوە و لەم ڕۆوە دەست دەکەم بە پلانەکانم بۆ داهاتو وە دەست بەکارەکانم دەکەم بە یارمەتی جیمین و یوجین کە هەموو ژیانمی لەسەر دادەنێم و ئەو تۆڵیە دەکەمەوە
_________________
لە دوای 2 ساڵ :-
خوێندنی ئامادەیم تەواو کرد بە نمرەیەکی بەرز .
دواتر چومە زانکۆ لە بەشی بازرگانی کە زانکۆکە هەمان زانکۆی جیمین و یوجینە کە ئەوانیش هەر لە هەمان بەش دەخوێنن چونکە خێزانەکەمان لەسەر ئەو کارە بەندە .
بەزۆری جیمین من لەو زانکۆیە دەستم بە خوێندن کرد چونکە وتی حەز دەکەم لەگەڵ خۆمان بیت .
__________________
[هۆکاری پەڕاندنی ئەو ساڵە شتێکە کە دواتر دەیزانن😁]
لەدوای ساڵێک :-
ساڵی یەکەمم تێپەڕاند بە ئاسای و بەبێ کێشە بەڵام ئەمساڵ گواستمەوە بۆ پۆلێکی تر چونکە ئاسودە نەبووم لەو پۆلە کە هەموان لەبەر دورە پەرێزیەکەم قسەیان پێ دەوتم وە ئیرەییان بەزیرەکیم دەبرد .
ESTÀS LLEGINT
لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.H
Accióئەوەی کە نەدەبوو بەسەرم بێت بەسەرم هات هەر لە هەرزەکارییەوە وە دەمەوێ تۆڵە بکەمەوە بەڵام ئایە دەتوانم یاخود ......... 2/3/2023 دەستپێک Written by...