بۆچی ئەو ناوەی هەڵبژاردووە

148 36 144
                                    

Please don't forget vote and comment 👇🏻💜



تێبینی : جەماعەت ئەو بەشانەی کە هەمووی باسی ڕابردووی کرد زۆر گرنگن چونکە هەموو چیرۆکەکە پەیوەستە بەوەوە
بۆیە با باش ڕوداوەکانتان لە یاد بێت وە پارتەکانی داهاتووش چەند جارێکی تریش دەگەڕێتەوە ڕابردوو .
بە کورتییەکەی چیرۆکەکە کەمێک ورد دەبێت بەڵام زۆر خۆشە.



______________________

گەڕانەوە بۆ ئێستا:-

لەناو خەیاڵەکانمدا بووم چاوەکانم دەخستبوو بەڵام لەناکاو بە دەنگی جۆنگکوک چاوەکانم کردەوە .
جۆنگکوک وتی: گیۆن گەیشتین هەستە ماسک و چاویلکەکەت ببەستە .

دواتر چاویلکەو ماسکەکەم بەست وە جۆنگکوک درگاکەی بۆ کردمەوەو دابەزیم وە ماڵئاوایم لێ کردوو ئەو ڕۆشت بەلای ئیشی خۆیەوە .

چوومە ناو کۆمپانیا لەگەڵ چوونە ژورەوەمدا هەموان ڕێزیان دەنواند بۆم وە منیش رۆشتمە ناو ئەسانسۆرەکەو بەرەو ئۆفیسەکەی خۆم بەڕێ کەوتم .

دواتر گەشتم وە لەڕێڕەوەکەدا یوجین بەرەو ڕووم هات وتی: ئۆه لەکۆتایدا هاتیت بەخێربێیت .

وتم: سپاس یوجین ئەی هەمووان ئامادەن لە ژورەوە ؟

یوجین وتی : بەڵێ ، چاوەڕێی تۆمان دەکرد .

وتم : باشە کەواتە با بڕۆین .

ڕۆشتینە ژوری کۆبونەوە ئەو ژورەی کە تایبەتە بە گروپەکەی خۆما هەمیشە لەوێ کۆدەبینەوە .

گەشتین وە یوجین درگاکەی کردەوەو چوینە ژورەوە .
{ ڕەسمەکەی سەرەوە ئەو ژورەیە سێری بکەن☺️}

کە تێبینیم کرد هەموان لەوێ بوون جگە لە جیمین دیارە کاری زۆرە .

سڵاوم لە هەمویان کرد وە دانیشتم وە چاویلکەو ماسکەکەم دانا تاکو بە باشی قسە بکەین .

هەندێک قسەمان کرد لەناکاو درگا کرایەوەو جیمین بەدەر کەوت وە بەخێرای درگاکەی داخست وە هەناسە بڕکێی بوو دیاربوو بە ڕاکردن هاتووە بەڵام دانیشت وتی: ببورن هاوڕێیان کارم زۆر بوو سڵاوتان لێ بێ ، گیۆن بەخێر بێیت .

وتم : سپاس جیمین ، وە کێشە نییە هەمووان دەزانن کە تۆ کارەکانت زۆرە بۆیە پێویست بەداوای لێبوردن ناکات .

- بەڵێ گەر باسێکی ژیانی ئێستای خۆمتان بۆ بکەم دەتوانم بڵێم ئاڵۆزە چونکە ساڵێک و نیوە من دەسەڵاتەکانی باوکمم گرتۆتە دەست وە مامم وازی هێناو وەک جاران یەنها کۆمپانیاکەی خۆی بەڕێوە دەبات ، وە وەک ئەوەی ویستم ئێمە گروپێکی نهێنیمان داناوە کە کەس ئاگادار نییە وە هەر کەسەمان کاری خۆمان دەکەین وە من بومەتە بەڕێوبەری هەموو کۆمپانیاکان وە هەموو شتەکانم بە دەستە وە جیمینیش جێگرەوەی منە واتە سەرۆکی دووەمە چونکە هیچ کەسێک لە ئەو بەشایەنتر نازانم بۆ جێگرەوەی من وە ئەو کاری زۆر قورسترە لە من چونکە من خۆم پیشان هەموو کەس نادەم ئەو هەموو کارەکانی من دەکات واتە لە زۆرێک کاتەکاندا من تەنها فەرمانم بۆ دەمێنێتەوە بۆیە جیمین هەمیشە ماندوترە لە من
{ ئااا جیمینشی بۆ ئەوەنە دڵت باشە😭💜}
وە جیمین 2 ساڵ پێش من زانکۆی تەواو کرد وە لەگەڵ مامم بوو کاری دەکرد .
وە جین دەستە ڕاستی جیمینە هەمیشە بەیەکەوەن تەنها ئەو کاتانە نەبێ کە جین کار خۆی هەیە چونکە من کاری سەربازەکان و پاسەواناکانم داوەتە دەست جین واتە هەموویان لەژێر دەستی ئەودان
{لەوانەیە بڵێن گیۆن سەربازو شتی بۆ چییە بەس نا چونکە ئەو خانەدانانەی وەک خێزانی پارکن هەمیشە پێویستیانە }

لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.HWhere stories live. Discover now