ئەوەی بیرم لێدەکردەوە ڕوی نەدا

138 35 147
                                    

Please don't forget vote and comment👇🏻💜

No one's pov:-

ئاریۆم وتی : ئەها هاوڕێیان ئەوە کاتی ڕێزلێنانەکەی بەڕێز جۆنگیشیان دانا کە لەگەڵ دەستبەکاربوونی جاک ئەمڕۆ ئەو ڕێز لێنانەشیان کردووە ئێستاش پۆستیان کردووە
کە لەژێر پۆستەکە نوسیویانە ...........................

ئاریۆم نوسینەکەی دەخوێندوە بۆیان کە باسی لە کارەباشەکانی بەڕێز جۆنگ دەکرد وە گیۆن هێندەی نەمابوو لە توڕەیدا بتەقێتەوە بۆیە زۆر بەخێرای هەستاو لەژوری کۆبونەوەکە چوور دەرەوەو هەموویانی بەجێهێشت .

هەمووان شۆک بوون وە جیمین وتی : ئاریۆم ئەوە تۆ چی دەکەیت ئەوە چی دەخوێنیتەوە هااا ئاگاداربە کە چی دەکەیت دەزانیت ئەوانەی دەخوێنیتەوە باسی کێ دەکات خۆت دەزانی ئەم ماوەیە گیۆن حاڵی باش نییە .

ئاریۆم وتی : م م من بەڕاستی مەبەستم نەبوو گیۆن غەمبار بکەم ببورن هەرئێستا دەڕۆم داوای لێبوردنی لێ دەکەم .

گیۆن بەخێرای ڕۆشتە ژورەکەی درگاکەی بە توندی داخست وە دەستی کرد بو گریان چونکە ئەو نەیتوانی ئەو کارە بکات کە ژیانی لە پێناو دانابوو نەیتوانی ئەو بەڵێنەی کە بە باوک و دایکی دابوو بیباتە سەر .

دواتر ئاریۆم بەخێرای هاتە ژورەوە بۆلای گیۆن وە هاتە نزیکی وە گیۆن وتی : تکایە بەتەنها جێم بێڵە .

بەڵام ئاریۆم گوێی بۆ نەگرت بەخێرای لەباوەشی گرت وتی: گیۆن ببمبورە من زۆر داوای لێبوردن دەکەم من مەبەستم نەبوو ئازارت بدەم .

گیۆن یەکسەر باوەشی لێدایەکەو خراپتر گریا وتی : نا ئاریۆم بۆچی داوای لێبوردن دەکەیت تۆ هیچت نەکردووە بەڵکو ئەوە خۆم بووم کە شکستم هێنا لە کارەکەم من لەبەر ئەوە دەگریم چونکە ئەو هێشتا شانازی پێوە دەکرێت .

ئاریۆم وتی : ڕاستە کە تۆ ئەو کارەت نەکرد بەڵام ئێستا جاک بوونی هەیە تۆ دەزانیت کە ئێستا هەموو خێزانی جۆنگ لەسەر ئەو بەندە بۆیە کوشتنی ئەو واتە لەناوبردنی خێزانەکەیان بۆیە تکایە غەمبار مەبەو خۆت تاوانبار مەکە دڵنیام تۆ ئەو کارە دەکەیت .

(لەوانەیە بپرسن چی ڕوی داوە ! بەڵێ جۆنگ دائون مانگێک لەمەوبەر مرد ئەو کەسەی کە دایک و باوکی گیۆنی کوشت ئەوکەسەی کە گیۆن هەموو ژیانی لەپێناو دانا تاوەکو بیکوژێت و تۆڵەی دایک و باوکی بکاتەوە بەڵام ئایە گیۆن ئەوی کوشت ؟تۆڵەی کردەوە ؟ یاخود چی ڕیدا....)

________________________

گەڕانەوە بۆ 3 مانگ لەمەوبەرو باسکردنی ڕوداوەکان :-

جین تەلەفونی بۆ نایۆن کرد کە نایۆن لەگەڵ گیۆن و کچەکاندا لەناو ئۆتۆمبێلدا بوون و چاوەڕێی هەواڵ بوون لە جین و جیمین

لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.HWhere stories live. Discover now