ژیان بۆچی ئاوام لەگەڵ دەکات

138 32 273
                                    

Please don't forget vote and comment💜👇🏻




هەستام وتم : بەڕێز جاک ؟ وەک پرسیارێک کردم

ئەویش بەهەمان شێوەی من وت : خاتوو پارک ؟

وتی و دەستی درێژ کرد بۆ تەوقە منیش هەموو هێزێکی خۆم کۆکردەوە و دەستم کردە ناو دەستییەوە بەتەواوی خەریکبوو لەهۆش خۆم بچم واتە دەبێت ئەمە کابوس نەبێت و هێشتا لە خەودا نەبم واتە هەر بەڕاستی ئەوەی بەرامبەرم کە دەستم لەدەستیایەتی جاکە !!؟

خودایە بۆ ڕۆژێک ئەو هەموو شۆکبونە بەسە

بۆچی دەبێ لەناو ملیارەها کەسدا ئەمە جاک بێت ............
!
!
!



گەر پێشتر سێری ڕوخساریم برکدایە ئەوا بە جۆرێکی تر بیرم دەکردەوە ئاوا شۆک نەدەبووم ئاخ گەمژەی من خۆزگە ئەو ڕۆژە کا هانیۆل وتی سێری بکە سێرم بکردایە .

هەوڵمدا دەنگم ڕێک بخەم بۆ ئەوەی شڵەژاو دیار نەبم
وتم : سڵاو بەڕێز جاک بەخێربێت .

جاک وتی : سڵاو لەتۆش خاتوو پارک خۆشحاڵ بووم .


ئێ کەواتە چی بکەم ئێستا ؟!

بەتەواوی مێشکم لەدەست داوە خوایە گیان یارمەتی مێشکم بدە با بەهەڵە بیرنەکەمەوەو کارێکی هەڵە نەکەم .

دەستمان لەیەک جیا کردەوە

جاک وتی : پێموابوو بەڕێز جیمین لێرەیە تەنانەت هاوڕێکانیشم لەگەڵ ئەو بوون بەڵام وا دیارە ڕۆشتون و لەشوێنێکی ترن وایە ؟

وتم : نا نەخێر وا نییە تەنها پێمباشبوو کە ئێمە کەمێک بەتەنها بین دواتریش ئەوان بێن .

درۆیەکم کرد چونکە بەڕاستی نەمزانی چی بڵێم نازانم چی دەگوزەرێت لای ئەوان .

جاک وتی : زۆرباشە هەرچۆنێک کە تۆ دەتەوێت .

دواتر فەرمووم کرد بۆ ئەوەی دانیشێت وە ئەو دانیشت منیش لە بەرامبەری .

JACK POV:-


لەپەیوەندییەکەم تەواو بووم ماوەیەکی زۆرە قسە دەکەم ئەو گەمژانە بەبێ من هیچیان پێ ناکرێت دەبێت هەر خۆم قسە بکەم .

ئێستا زۆر چاوەڕێیان کردوم پێویستە بڕۆم .

دواتر چوومەوە لای ئەو درگایەی کە ئەوانم لێ بەجێهێشت
وە درگاگەم کردەوە و کەمێک ڕۆشتمە ژورەوە بەڵام ئەوەی بینیم کچێک بوو کە ڕوخساری لەنێوان دەستەکانیدا بوو زۆر بێزار دیارە بەڵام یەک خولەک ئەی بۆ تەنها ئەم خاتونەی لێیە!
بەڕێز جیمین لەکوێیە ؟ لەهەمووی گرینگتر نامجون و تایهیۆنگ کوان و چیان لێبەسەر هاتووە ؟! یاخود ئەوەتا من شوێنێکی هەڵە هاتووم ، بەڵام ئەوان ڕێک لێرە وەستان .

لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.HWhere stories live. Discover now