سەرەتا

514 55 109
                                    

  Geong pov :-

ئەمڕۆش وەک هەموو ڕۆژێک دوبارە کاتژمێر(6)ی بەیانی هەستام لەخەو وە ڕۆتینی بەیانیانم کرد.دواتر قژم چاک کرد وە دەنگی موبایلەکەم هات سێرمکرد نامەیەک بوو لە لایەن یوجینەوە کە نوسیبووی[گیۆن دەبێت بەپەلە بێیت لەگەڵ هاوڕێیان چاوەڕێتین هەواڵی تازەمان لایە دەربارەی ..........چاوەڕێتین].

منیش لەوەڵامدا نوسیم باشە زوو دێم

دواتر جلەکانم لەبەر کرد وەک هەموو جارێک ماسکو چاویلکەو کڵاوەکەم هەڵگرت تاوەکوو کە چومە دەرەوە بەکاریان بهێنم وە زائیدەن دەمانچەو موبایلەکەشم کردە جامتاکەمەوە
وە هەروەها جلەکانم قاتی فەڕمی بوو.

دواتر لەژورەکەم هاتمە دەرەوەی چومە خوارەوە خزمەتکارێک وتی: بەیانیت باش خاتوو پارک.

منیش وتم: بەیانی ئێوەش باش خواردن ئامادەیە؟

وتی:بەڵێ خاتوون فەرموو.

دواتر لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانیشتموو نانی بەیانیم خوارد

لەدوای 10خولەک تەواو بووم وە هاستاموو چومە دەرەوەو وە لەبەردەم سەیارە گەورەکەی بەردەمم وەستام وە جۆنگکوک هاتە بەردەمم

وتی:بەیانی باش خاتون فەرموو.

وە درگاکەی بۆ کردمەوە و سەرکەوتم دواتر جۆنگکوکیش سەرکەوت و دەستی کردە بەلێخوڕین منیش سێرمکرد

وتم:جۆنگکوک هەموو شتێک باش دەڕوات؟

وتی:بەڵێ خاتوو گیۆن بەڵام هەندێ کێشەی بچوک هەبوون وە چارەسەرم کرد بێخەمبە

-بەڵێ (جۆنگکوک) یەکێکە لەمتمانەپێکراوەکانی ژیانم وە هاوتەمەنینو لەمنداڵییەوە هاوڕێینو بەیەکەوەین بەڵام ئەو وادەردەکەوێ کە لەمن گەورەترە چونکە ڕێژەی زیرەکیو توانایەکی جەستەیی زۆر بەرزی هەیە لەچاو تەمەنی خۆی وە کەسێکی زۆر بەئەزموونە کاتی خۆی باوکی کاری بۆ باوکم کردووە بۆیە من کاروباری ماڵەوەو چەندین شتی ترم بەو سپاردووە وە خۆشی کاری تر دەکات وە لەوانەیە لەداهاتوو کاری تری پێ بسپێرم وە ئەو شۆفێرمە زۆربەی کات چونکە بەوجۆرە ئاسودەترموو خۆشی هەر دەڵێت کە خۆم دەتگەیەنم . وە ئاوا مەیبینن کە بە فەرمی قسەم لەگەڵ دەکات دڵنیابن کە گاڵتە دەکات تەنها بۆی من پێ بکەنم و لێی توڕە بم چونکە ئێمە زۆر لەیەکتر نزیکین

دواتر پێکەنیم وتم :زۆرباشە بەڵام پێتم نەوت کە ئەو خاتوونو شتە مەڵێ حەزی پێ ناکەم چونکە تۆ هاوڕێو برای منی بۆیە تەنها گیۆن

جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی کردوو وتی: هەرچی تۆ دەیڵێی من وادەکەم بەڵام وتم با جار جارە شێوازی قسە کردنمان بگۆڕین باش نییە؟

منیش دانەیەکم کێشا بەقۆڵیا و هەردوکمان پێکەنین

دواتر لەدوای چەند خولەکێک جامی سەیارەکەم کردوەو سێری دەرەوەم کرد ڕێگامدا کە هەواکە بیدات لە ڕوخسارم ،وە بیرم کردەوە لەخۆم بیرمدەکردەوە لەو ژیانە بێمانایەی کە تێیدام ئەو ژیانەی کە هەر لەسەرەتاکانی هەرزەکاریم نەما بەهۆی شتانەی کەبەسەرم هات کە زۆر زۆر بوو بۆ ئەو تەمەنەی من کەوای کرد تەنها بۆ ئامانجێک هەوڵ بدەم هەموو خەونە جوانەکانمی بۆ بسڕمەوە لە مێشکم تەنها بۆ یەکشت هەوڵ بدەم ئەویش [تۆڵە]یە .................
_____________________________________
ئەوەش پارتی یەک
ئەزانم زۆر وشک دیارە بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە چیرۆکەکە زۆر زۆر لەوە خۆشترە کە بیری لێدەکەنەوە
جاری بایییی😘💜👋

لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.HWhere stories live. Discover now