"HAZY"

539 98 440
                                    

.
.
.
.
꧁𝓞𝓹𝓽𝓲𝓸𝓷꧂
.
.
.
.


تەنها تاریکیم دەبینی لەگەڵ دەنگی مۆبایلەکەم کاتم ویست تا بیناسمەوە ئەوە زەنگی پەیوەندیە لە کەسێکەوە چاوەکانم بە قوڕسی کردەوە لەنێو ئەو دارستانی کاغەزەی سەر مێزەکە دەگەڕام بۆی تا بێدەنگی بکەم
سەرم کەوتە کار بیری هێنامەوە دوای خوێندنێکی زۆر من بەسەر مێزەکەمدا خەوم پیاکەوتبوو.. شەوی رابردوو زۆر ماندوو بوم بە جەنگان لەگەڵ مێشکم لەو شتانەی رویاندا وە گەڕانەوەی بۆ سەر خوێندنەکەم ناتوانم بڵێم سەدا بیست'م بۆ خوێندن تەرخان کرد، من شەوەکەم لەگەڵ بیرکردنەوە لەو پاڕک ناوە بەسەر برد

لەکۆتایدا دۆزیمەوە هێما سەوزەکەم راکێشا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی نازانم کێیە پەیوەندی کردوە.. دەنگێکی' همم' م دەرکرد لە جیاتی سڵاو وە چاوەکانم گەڕانەوە بۆ باری داخراوی.. من هێشتا خەوتبووم

ماوەیەک چاوەڕێم کرد هیچ دەنگێک نەبوو تا لەپڕ کەسێک بۆ ناو گوێم هاواری کرد
؛ هەستە لە خەو تەمبەڵ

و وریا بومەوە، سەیرێکی ناوەکەم کردەوە تا دڵنیا ببمەوە
_تای!
بەدەنگێکی قوڵی خەواڵو وتم

؛ مێشکت کەوتە کار? چۆن تا ئێستا دەخەویت تۆ قوتابی زانکۆی.. ئەمزانی بێ من ئاوهات بەسەر دێت.
دەستیکرد بە سەرزەنشت کردنم و کەمێک وەسفی خۆی دەنگە تیژەکەی مێشکی دەخواردم

_چیە ئەو دەنگە بەم بەیانیە?
بە بێزاری وتم مۆبایلەکەم کەمێک لە خۆم دورخستەوە.. چاوەکانم بە خوراندن کردەوە

؛ بەیانی!! کەواتە سێری کاتژمێریشت نەکردوە
وشەی بەیانی تاوەکو دەماخم رۆشت بەو دەنگە بەرزەیەوە

سەیری کاژمێرەکەم کرد ئاماژەی بە کاتژمێر 10:33ᵃᵐ دەدا.. خوایە ئەوە بە راستیەتی!!

؛کەواتە تەمبەڵ من زۆر چاوەڕێ ناکەم باشترە زوو خۆت بگۆڕی و بێیتە خوارەوە

_خوارەوە?!
دوبارەم کردەوە بۆ وردەکاری زیاتر

؛ لە خوارەوە چاوەڕێم
کۆتا وەشە بوو وتی دەنگی داخستنەوەی پەیوەندیەکە هات.. من هێشتا خەو دەبینم? ئەو بۆچی لێرەیە

خێرا خۆم ڕێک خست لەگەڵ جلێکی ئاسای و چومە خوارەوە تا بیبینم گەر ڕاست بکات.. لێی رادەبینم گەر ئەوە گاڵتەیەک بێت

چومە دەرەوەی بەشەکەم و لە جاری دوەم کە سەرم جوڵاند بۆ گەڕانی دۆزیمەوە
لەلای ئۆتۆمبێلێک وەستابوو هەردوو دەستی خستبۆیە ناو ریکۆتە قاوەیە درێژەکەی لەگەڵ قەمیسێکی سپی و پانتۆڵێکی پان قژە نیمچە لولەکەی زیاتر قۆز و پیاوانە دەردەکەوت

لێی نزیک بوومەوە تا ئەویش منی دۆزیەوە
بە بەتاڵی سێری کردم تا دەستی هێنا بۆ سەرم و قژمی تێکدا کە خۆی زۆر باش نەبوو لەگەڵ تازە لەخەو هەستانم

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now