"WHY YOU?"

449 99 365
                                    

.
.
.
.
꧁𝓢𝓱𝓸𝔀 𝓨𝓸𝓾 𝓢𝓮𝓵𝓯𝓮꧂
.
.
.
.

دەستم بە دەسکێکی جانتا دووشانیەکەمەوە گرتبوو سێری پوتە رەشەکانم دەکرد.. من کە یەک پارچە جلی ڕەشم لەبەر کردوە بە بێ سەرنج بە ڕێگادا دەڕۆم هەرکەسێک بمبینێت دەڵێت ماتەمینی هەیە، بەڵام نا من نوقمی پرسیارەکانی نێو مێشکم بووم
شەوی رابردوش خەوێکی باشم نەکرد
ئایا بیر کردنەوە لە کەسێک ئەوە دەهێنێت?
ئەمەو سەدهەزار پرسیاریتر لەنێو سەرم گیریان خواردوە.. کەمێک چاوم بەرز کردەوە نزیکی کۆلێژەکەم بووم
باشە ئێستا.. مێشکت بەتاڵ بکەوە خوێندنەکەت لە زۆرشت گرنگترە.. وە خۆم لە هەموو ئەوانەش گرنگترم.. با وازی لێبێنین، هەناسەیەکی درێژتر لە ئاسایم وەرگرت و بەردەوام بووم
هەستم بە پاڵێک کرد لەسەر شانم رێکردنە ئاساییەکەمی تێکدا کەمێک ئاوەرم دایەوە.. دیسان ئەو کچە!
هاتە تەنیشتم و لەگەڵم دەهات

؛ تۆ ئەو کچەنیت لەگەڵ کورەگەمژەکان دانیشتبووی
پشتگوێم خست

؛ئای نەفرەتی هێشتا چاکەتەکەی بۆ نەگەراندومەتەوە.. ئەوە زۆر گران بوو
ئەو بەردەوام بوو بەبێ گرنگیدانی من

؛ تۆ ئەو دەناسیت?.. دڵنیام دەیناسی باشترە پێی بڵێیت ئەگینا خۆم بە ئەورۆژە سازدەکەمەوە
سەیرێکی خێرام کرد بە نامۆی.. بۆچی هێندە حەز بە کێشە دەکات

لەپێش کۆلێژەکەم بووم ئەو کچە بەردەوام بوو لەگەڵم لەپڕ هاتە پێشم و وەستا بە پرسیاریەوە سێرمکرد

؛ تۆ لەم بەشەی?
پرسی من تەنها سەرم بە بەڵێ جوڵاند
چاوەکانی گەشانەوە

؛ بەڕاستی.. منیش!
لە دوچرکەی پیشتر هیوام بۆ دەخواست کە ئەوە نەڵێت
دەستەکانی خستە ناو چاکەتەشامۆکەی و جانتاکەی رێکخست

؛ من دێکۆ.. دەمەوێت نزیکتربین لەکۆتایدا لە هەمان بەشین

_باشە
بە نزمی وتم

؛ خەڵات دەکرێم لەسەر بیستنی دەنگت.. تۆ ناوت چیە?

_هانمین
بە کورتی کۆتایم هێنا

؛ هانمین!..ئهم کەواتە بابرۆین
سەری بە باشە لەقاند لەگەڵ زەردەخەنەیەکی بچوک
ئەو کچیکی جوانە بەڵام خاڵی زۆری هەیە کە دورە لەمنەوە نازانم دەتوانین بگونجێین یان نا?
ئای هانمین تۆ چی لەخۆت کۆ دەکەیتەوە.. با بزانین ئەوانەی دێنە پێشم تاوانی من نیە..
لەکۆتایدا پێکەوە چوینە وانەکانەوە

دوای چەند کاتژمێرێک تەواو بوین کە دکتۆرەکە هەتا توانی مێشکی ماندوو کردین لەسەرەتاوە بەشی پزیشکی ئاسان نیە چاوەڕوانی ئاسان ناکەم
ئەو کچە.. دێکۆ هێشتا لەگەڵ منە

؛تۆ چی دەکەیت?
پرسی کاتێک سێری منی کرد

؛ هیچ شتێک دەمەوێت بگەڕێمەوە بەشەکەم
بە ئاسای وتم

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now