39

302 65 2
                                    



جیسو: *ئاهـ* ئایش لۆنا هەر لۆنایە...

جیسو لەبارەی ئەو شتانەی کە لە کاتی گەشتی قوتابخانە ڕوویداوە پێی وت، لۆنا هەستی بە پەشیمانی کرد

لۆنا: نەفرەت..

جیسو: ئیتر ئەوها بووە

لۆنا : ئای خوایە من زۆر گێلم هەمیشە خەتاکەم ئەکردە ملی ئەو، بۆستە چی ئەگەر لێم خۆش نەبێت؟ لەوانەیە ئێستا ڕقی لێمبێت چونکە بە خوێڕی بانگم کرد، لەوانەیە زۆر درەنگ بێت بۆ داوای لێبوردن کردن وایە؟

جیسو: لەوانەیە وا نەبێت ڕەنگە لیمۆنجون لە باخچەی قوتابخانە بێت و چاوەڕێی تۆ بکات و لەوانەیە بتوانیت هەڵەکەت چاک بکەیتەوە، بڕۆ بۆ ئەوێ و بەڕێز ڕاستگۆکەت بەدەست بهێنەوە

لۆنا: بەڕاست؟؟ ئەو لەوێیە؟

جیسو بە دڵنیاییەوە سەری بۆ لەقاند و زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر لێوی لۆنا دروست بوو

لۆنا: ئێستا ئەچمە ئەوێ، بەم بۆنەیەوە ناوێکی جوانە

-
-
یۆنجون هەستی کرد کەسێک لێی نزیک ئەبێتەوە بۆیە بە بە شڵەژاوی و کەمێک دڵخۆشیشەوە ئاوڕیدایەوە

یۆنجون: تۆ لێرە چی ئەکەیت؟

سوهی: تەنها هاتووم بڵێم ببورە

یۆنجون قایل نەبوو و قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاند

سوهی: سێرکە یۆنجون لەسەرەتادا من تۆم زۆر بەدڵ بوو بۆیە هەوڵمدا لەگەڵت بم و نەهڵێم لێم دوورکەویتەوە

یۆنجون: بەڵام ئازاردانی ئەو کەسەی کە خۆشم دەوێ وام لێ ناکات ڕابکەم بۆ باوەشت

سوهی: *هەناسەیەکی هەڵکێشا* کەواتە بەو جۆرە لۆنات خۆش ئەوێ من هیچم لەدەست نایەت ئەبێ قبوڵی بکەم و هیوادارم هیچ نەبێ وەک هاوڕێ بمێنینەوە
-
-
-

پارتی کۆتایی ئێستا دائەنێم(ᗒᗣᗕ)՞

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now