13

770 155 57
                                    



Date~







جیسو: چی؟بۆچی؟

لۆنا: نازانم، کە هاتمە دەرەوە بینیم شەڕیان ئەکرد

جیسو: من لایەنگری یۆنجون ئەکەم

لۆنا: جیسووو!!

جیسو: باشە ببورە، بەڵام پێم باشە بەیانی بڕۆی قسەیان لەگەڵ بکەیت بەتایبەت لەگەڵ یۆنجون چونکە کۆتا جار زۆر دڵت شکاند لەوانەیە ئەوەندەش خوێڕی نەبێت کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە

لۆنا: باشە دەیکەم، بزانم چیم پێ دەکرێت

----

لە ڕۆژی دواتر لۆنا بڕیاریدا لە کاتی پشووکەیان قسە لەگەڵ یۆنجون بکات

لۆنا: سڵاو! بۆمگیو

بۆمگیو: سڵاو

لۆنا: ئەزانی یۆنجون لە کوێیە؟

بۆمگیو: بەڵێ، بەمنی وت کە دەچێت هەندێک هەوای پاک هەڵئەمژێت لەلای فوارەکە

لۆنا: باشە سوپاس

لۆنا بەرەو فوارەی خوێندنگاکەیان ڕۆشت و لەوێ کوڕێکی قژ شینی بریقەداری بینی کە بەدڵنیاییەوە یۆنجون بوو لەسەر کورسیەک دانیشتبوو

لۆنا: *کۆکەیەکی ساختە* س-ڵاو یۆنجون

یۆنجون: سڵاو...

یۆنجون سەیری لۆنای کرد و دواتر لۆنا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و لە پەنایا دانیشت

لۆنا: ئاا ئممم من زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بۆ ئەوەی کە دوێنێ پێم وتیت، هیچ بیرم نەکردەوە و نەمدەویست لە سنور لابدەم، و لەوانەیە هێشتا بکرێ ببین بە هاوڕێ؟

یۆنجون ڕووی کردە لۆنا و لۆنا بەبینینی برینەکەی سەر لێوی زۆر هەستی بە خراپی کرد

یۆنجون: تۆ قەرزاری منیت، سەیرکە! مارک چی لێکردم! *پەنجەی بۆ برینەکەی ڕاکێشا*

لۆنا: جا من چۆن قەرزی ئەوە بدەمەوە؟

یۆنجون: مارک لەمنی دا چونکە وا بیری دەکردەوە کە تۆ لە ئەو دوور ئەخەمەوە

لۆنا: باشە، ئەی ئەوە هەڵەی خۆت نییە؟

یۆنجون زەردەخەنەیەکی کرد و سەیری ناو چاوی کرد

یۆنجون: لەگەڵ من ژوان ببەستە

-
-
-
-

★VOTE★

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now