38

310 64 3
                                    


Help me

جیسو: چی؟ جۆنگکوک ئەڵێی؟ جۆن جۆنگکوک؟

لۆنا: بەڵێ

جیسو: چۆن بوو؟ ئەو زۆر سەرسامکەرە وانیە؟ من یەک جار ئەوم بینیوە بەڵام هەرگیز قسەم لەگەڵ نەکردووە شتێکی باشە بۆمگیو ئێستا خاوەنی دڵمە ئەگینا...

لۆنا پێکەنینی هات و کەمێک زیاتر لەسەر ئەو باسە قسەیان کرد

لۆنا: ئێمە تەنها هاوڕێین بەڵام ئەو زۆر جوانە و ڕێکوپێکە

جیسو: ئەوە واتای چییە ناچێ یەکتان بەدڵ بێ؟

لۆنا: *ئاهــ* ئێمە تەنها هاوڕێین  و تکایە وامەڵێ دڵم لە چاک بوونەوەدایە

لەوکاتەدا کەسێک هاتە ناو پۆلەوە، سەرنجی هەمووان و تەنانەت جیسو و لۆناش چۆیە سەر ئەو کەسە. هەندێک بەردەوام بوون لە سەیرکردن و هەندێکیش وازیان هێنا

جیسو: یــۆنجوــن!

هەمووان سەریان سوڕما لە شێوە نوێیەکەی یۆنجون کە هەمووان دوبارە سەرسامی ببونەوە
یۆنجون ڕەنگی قژی گۆڕیبوو بۆ زەرد(یان بلۆندی)

کچەکان دەوری ئەویان دا بوو سەرسامی خۆیان دەرئەبڕی لەوکاتەدا بۆمگیو هات و یۆنجونی لەوێ دوور خستەوە

بۆمگیو: یۆنجون کێیە؟ من تەنها لیمۆنجون دەناسم واو یۆنجون، تۆ بەڕاستی سەرنجڕاکێشیت!

یۆنجون: بەڵێ..ئمم ئەوا خراپ دەردەکەوم؟

بۆمگیو : ها؟! پێت وایە کچەکان ئەگەر ناشرین بویتایە ئەوها لێت کۆ ئەبوونەوە!

مامۆستا هاتە ژوورەوە و تەنانەت پیرۆزبایی لە قژە نوێیەکی یۆنجونیش کرد و دواتر هەمووان لەسەر کورسییەکانیان دانیشتن

لۆنا نەیتوانی بوەستێت لە سەیرکردنی و کاتێک یۆنجون سەیری کردەوە، بە شڵەژاوی ئاڕاستەی سەری گۆڕی

دەستی لەسەر سنگی داناو هەستی بە لێیانی دڵی ئەکرد بە بەرزی

-
-
یۆنجون: جیسو!

جیسو: چیت ئەوێ بەڕێز یۆنجون؟

یۆنجون: لۆنا هێشتا لە من توڕەیە؟

جیسو بەزۆر خۆی گرتبوو تا بۆکسێک لە یۆنجون نەدات

جیسو: تۆ بیر لە چی دەکەیتەوە؟ یۆنجون پێم بڵێ کە هەمووی تەنها هەڵە تێگەیشتنێک بووە

یۆنجون: *ئاهــ* ئێ وابوو

یۆنجون دەستی کرد بە ڕوونکردنەوە و وتی کە هیچ شتێک لە نێوان ئەو و سوهیدا نییە لەوەتەی یەکتریان ناسیوە، جیسو هەستی کرد کە ئەو ڕاستگۆیە

یۆنجون: دەتوانی یارمەتیم بدەیت؟

جیسو: *دەستی خستە سەر شانی یۆنجون* ڕاستیەکەی هەر لە سەرەتاوە هەستم کرد کە هەڵە تێگەیشتنێک هەیە بۆیە بێ خەم بە

یۆنجون: *زەردەخەنەی کرد* سوپاس ئەکەم

جیسو: لەوانەیە واپێویست بێ نازناوێکی نوێت پێ بدەم

-
-
-


لیمۆ+یۆنجون =لیمۆنجون

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now