32

1K 142 62
                                    



I like him...


لۆنا و مارک لە تەنیشت دارێکەوە دانیشتبوون بۆ ماوەی کاتژمێرێک

لۆنا: پێویستە چەندێکی تریش لێرە چاوەڕێ بکەین؟

مارک: نازانم، بەڵام بێگومان ئێستا ئەوان بۆ ئێمە دەگەڕێن

لۆنا: هەست بە بێزاری ئەکەم..

مارک: نەئەبوو ئەو کاتە مارەکەم پیشان بدەی، ئەوکات نە دوور دەڕۆیشتین و نە ون دەبووین و نە تۆش ئەوها بێزار دەبوویت

کە قسەکەی تەواو کرد لۆناش هاوارێکی لە توڕەییا کرد

لۆنا: تۆ کاردانەوەت چۆن دەبوو ئەگەر یەکەم جار بتبینیایە؟ بەڵێ، منیش وا بیردەکەمەوە

مارک: من تەنانەتــ

لۆنا: تۆ لە هەموو شتێک دەترسیت سەرەڕای ئەوەی سەد ئەوەندە لە هەموو ئەو شتانەی لێیان دەترسیت باڵات بەرزترە

مارک: تۆش هیچ لە من باشتر نیت

لۆنا: من نەمگوت کە خۆشم وانیم، بەڵام لەوانەیە من زیاتر پیاوانەتر بم لە تۆ، هەی درەختی درێژ

مارک: بەڕاستی هەست بە خراپی ئەکەم بۆ خۆشەویستی داهاتووت

لۆنا بە گاڵتەوە دانەیەکی کێشا بە شانی مارکدا

لۆنا: وە منیش نازانم چۆن توانیومە دوو ساڵ پێش ئێستا تۆم خۆش بوێت

مارک وشک بوو بەو قسەیە و بە ڕوخسارێکی سەرسوڕمانەوە سەیری
لۆنای کرد

مارک: چی ئەوە وتت چی؟؟ ئا بۆستە لەویا چیت وت ئەی نەفرەت ئەوە چیت وت؟؟؟

لۆنا: بەڵێ ڕێک ئەوە وەڵامی دامەوە

مارک: چۆن من ئەوەم نەزانیوە؟

لۆنا: بێگومان تۆ نەتزانیوە چونکە پێم نەوتیت ئەی گەمژە

مارک: کەواتە بۆچی پێت نەوتم؟

لۆنا: ئەزانیت کە هەموو کچێک لە هەمان شت دەترسێت ئەویش ڕەتکردنەوەیە، وابزانم

مارک: ئەبوایە پێت بووتمایە، ئەو کات ئێستا ئێمە-

مارک دەمی خۆی گرت و قسەکەی گۆڕی

مارک: هەرچییەک بێت بژاردەیەکی باشت هەبووە، کەسێکی چاکت خۆشەویستووە

دوبارە گەڕایەوە بۆ گاڵتە کردن بۆ ئەوەی هەستە نائومێدییەکەی بشارێتەوە، و هەستی بە خراپی ئەکرد کە چۆن پێشتر هەستی پێ نەکردووە

لۆنا: کەواتە یۆنجون بژاردەیەکی باشە؟

مارک: ئەوت بەدڵە؟

چاوەڕێی چی ئەکرد بێگومان ئەوی بەدڵە

لۆنا: *سەری لەقاند* دانی پیادەنێم، ئەوم بەدڵە

کەسێک: لۆنــــــااا مــــــارک!!!

-
-
-

★Vote★

Ups! Tento obrázek porušuje naše pokyny k obsahu. Před publikováním ho, prosím, buď odstraň, nebo nahraď jiným.

Vote

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JKde žijí příběhy. Začni objevovat