35

314 71 11
                                    

Firelights

قوتابیەکان شەو کۆکرانەوە لە دەوری ئاگردانە گەورەکە وەک کۆتا شتی ڕۆژەکەیان

"خەریکە دەست پێ دەکات!"

یەکێک لە خوێندکارەکان وتی، لۆنا سەیری یۆنجونی کرد کە هێشتا خەمبار دیارە، وا دانرابوو کە ئەم شەو شەوی ئەو دووانە بێت

لۆنا لە کۆتاییدا بڕیاریدا خۆی بڕوات بۆلای و کۆتایی بەم دوورییە بهێنێت و ڕاستەوخۆ پێی بڵێت کە ئەویش هەستی بۆی هەیە

لەپر یارییە ئاگرینەکان هەڵدران بۆ ئاسمانە تاریکەکە و تەقینەوە، قوتابیەکان سەرسام بوون بە جوانییەکەی، هەروەها ئەوە ئەو کاتەیە کە لۆنا ڕووی لە یۆنجون کرد بەڵام دڵی بۆ ساتێ وەستا (ڕێی تێناچێ شتی وا بەس نازانم چۆن بڵێم واتا  بە کوردیەکەی شۆک بوو ツ)

فرمێسکەکانی لە چاوەکانی ڕێگای خۆیان گرتە بەر کاتێک بینی سوهی ماچی یۆنجون ئەکات، بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن ئاوڕی دایەوە و بە هێواشی ڕۆیشت

یۆنجون: *پاڵی پێوەنا* سوهی چ دۆزەخێکت کرد؟

سوهی: یۆنجون من تۆم بەدڵە

یۆنجون: تۆ گەمژەیت چاک ئەزانیت کە من تەنها لۆنام خۆش ئەوێ و هیچ هەستێکم بۆ تۆ نییە

لۆنا بەناو خوێندکارەکاندا قۆڵی جیسوی گرت و ڕایکێشا

جیسو: لۆنا- *نزگەرە* ئازیزم چی بووە؟

پێش ئەوەی لۆنا وەڵامی بداتەوە، یۆنجون و سوهی لە پشتەوە دەرکەوتن

جیسو بینی کە لۆنا چۆن بە ئازارەوە سەیری کردن و لە دۆخەکە تێگەیشت، بۆیە دوای کەمێک لۆنا بەخێرایی ڕۆیشت

یۆنجون: لۆناا

جیسو بە توڕەییەوە چاوی بڕیە یۆنجون و پێشی گرت تا ڕێگری بکات بەدوای بکەوێ

سوهی: یۆنجون

یۆنجون: جارێکی تر لێم نزیک نەبیتەوە

جیسو و لۆنا لە ژوورەکانیان بوون و جیسو بەردەوام باشترین هەوڵی ئەدا بۆ ئاسودەکردنی هاوڕێکەی کە دڵی شکابوو

جیسو: لۆنا دڵنیایت کە بە دروستی بینیت؟

لۆنا فرمێسکەکانی سڕیەوە و سەری بەرز کردەوە

لۆنا: ئەو یاری پێ کردم وەک هەر خوێڕیەکی تر زۆر ئازاری هەیە چونکە هیوای بە من بەخشی

جیسو: "هەست ئەکەم شتیک هەیە.."

ڕۆژی پێنجەم (دوایین ڕۆژ)


لۆنا و جیسو چوونە خوارەوە بۆ ئەو شوێنەی کە قوتابیەکانی تر و مامۆستاکانی لێیە

جیسو ڕەتی کردەوە لەگەڵ سوبین دابنیشێت بۆ ئەوەی لە کاتی ڕۆشتنەوە لەگەڵ لۆنا بمێنێتەوە

کاتێک هەمووان چوونە ناو پاسەکەوە، یۆنجون نەیتوانی خۆی بگرێت هەموو پێنج چرکەیەک سەیری لۆنای ئەکرد، پەشیمانی هەمیشە لە کۆتایدا دێت، ئێستا هەستی بە تاوانباری کرد و لە خۆی تووڕە بوو

---

لۆنا لە پاسەکە دابەزی و ماڵئاوایی لە جیسو کرد و ئۆتۆمبێلەکەی بینی کە هاتبوون بە شوێنیدا بەڵام پێش ئەوەی بتوانێت بچێتە لای، کەسێک مەچەکی گرت

یۆنجون: لۆنا

لۆنا: چیت دەوێت؟

یۆنجون: داوای لێبوردن ئەکەم بۆ ئەوەی ڕوویدا

لۆنا مەچەکی لە دەستی لێکردەوە

لۆنا: کەواتە داوای لێبوردن ئەکەی بۆ سوود وەرگرتن لێم؟ هەموو ئەوەی ڕوویدا گاڵتەیەک بوو بۆت؟ کەواتە پیرۆزبایی لە بەڕێز خوێڕی ئەکەم، تۆ سەرکەوتوو بوویت، دڵمت شکاند

لۆنا هێزی نەبوو هەموو کەلوپەلەکانی بە باشی هەڵبگرێ چونکه فرمێسک لە چاوی دەهاتە خوارەوە و بە توندی سڕییەوە

یۆنجون: لۆنا

لۆنا: تکایە تەنها وازم لێ بێنە چونکە کاتم ئەوێت بۆ ئەوەی دڵم چاک بێتەوە

لۆنا بە دەنگێکی ئازار بەخشەوە وتی پێش ئەوەی بڕواتە ناو ئۆتۆمبێلەکە
یۆنجون هەستی بە قورسییەکی زۆر کرد لە دڵیدا کاتێک سەیری ڕوخساری کرد..

-
-
-

---

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now