27

589 127 81
                                    






جیسو: هێی لۆن

لۆنا: هم؟

جیسو: بۆمگیو منی بەدڵە

لۆنا: ئۆهـ بەڕاستی؟

لۆنا بەبێ ئەوەی هیچ هەستێک دەرببڕێت وەڵامی دایەوە

جیسو: هیچ دڵخۆش و سەرسام نەبوویت؟

لۆنا: نا تەنها خۆم دەمزانی چونکە زۆر ئاشکرا بوو

جیسو: ئەو زۆر شیرینە داوای لێکردم پێنجشەممە پێکەوە سەیری یارییە ئاگرینەکان بکەین، ئەی تۆ؟

لۆنا: نازانم، هیچ پلانێکم دانەناوە کە لەگەڵ کەسێک سەیری بکەم

جیسو: دەی دەزانم بیر لە سەر شین ئەکەیتەوە

لۆنا کە گوێی لە ناوەکەی بوو یەکسەر سور بۆیەوە

لۆنا: ئێ لەوانەیە بەڵام ئێمە هاوڕێین ئەوە لەبیر مەکە

جیسو: لۆنا تۆ ئێستا بە بیستنی ناوەکەی سور بوویتەوە ئیتر بۆ ئەوەندە کەللەڕەقیت لەگەڵ هەستەکانت؟ بۆچی قبوڵی ناکەیت کە تۆش ئەوت بە دڵە؟

دیار نییە کە لۆناش ئەوی بەدڵ بێت، بەڵام لە ناخەوە هەست بە شتێک دەکات کاتێک لەگەڵ یۆنجونە بۆیە دەیەوێت دڵنیا ببێتەوە

-

١١:٥٠

هێشتا نەببوو بە کاتژمێر ١٢ و لۆناش هەر خەوی لێ نەئەکەوت بۆیە بڕیاری دا بڕواتە دەرەوە و بە هێواشی پێڵاوەکانی خستە پێی و بەبێ ئەوەی جیسو خەبەر بکاتەوە ڕۆیشت

لۆنا چوو بۆ سەربانی هۆتێلەکە، و کۆمەڵێک خەڵکی لێبوو کە بە دڵنیایەوە دووانە بوون هەموویان، لۆنا سەیری دەوروبەری کرد و لەپڕ قژ شینێکی بینی

لۆنا زەردەخەنەیەکی کرد کە بینی یۆنجون خۆی لە بەتانی ئاڵاندووە و زۆر قشت دەرئەکەوت ڕێک لە پاروو ئەچوو..

لۆنا: یۆنجون!

یۆنجون: لۆنا ئازیزەکەم ئەوە نەخەوتوویت؟

لۆنا لە تەنیشت یۆنجونەوە دانیشت

لۆنا: نەم توانی بخەوم و هەروەها نەمتوانی شتێک لە مێشکم دەربکەم

یۆنجون: چییە ئەو شتە؟

لۆنا: شتێکی گرنگ نییە.... ئەی تۆ؟

یۆنجون: منیش بیرم لە شتێک ئەکردەوە و هەروەها بۆمگیو و تێهیۆن یەک دەنگە دەنگیان نابۆیەوە ئیتر بەرگەم نەگرت

یۆنجون گاڵتەی کرد و وای لە لۆنا کرد پێبکەنێ، لەو کەتە هەوایەکی سارد هات وای لە لۆنا کرد بپژمێت

یۆنجون: وەرە

یۆنجون قۆڵێکی کردەوە بۆ ئەوەی لۆناش بێتە ناو بەتانییەکە

لۆنا: نا کێشە نیــ

یۆنجون: ئای لەم کچە

یۆنجون نزیک بۆیەوە لە لۆنا و بەتانیەکەی بەش کرد لەگەڵی، لۆنا زۆر هەستی بە گەرمی کرد و دڵی زۆر خێرا لێی ئەدا بەم شێوەیە نزیک لە یۆنجون

لۆنا: *بە هێواشی* زۆر سوپاس

یۆنجون: ئەی هاوڕێکان بۆچی باشن وانییە؟

لۆنا زەردەخەنەیەکی کرد و یۆنجونیش لەپڕ پێکەنی

لۆنا: چییە؟

یۆنجون: هاوڕێ....

لۆنا: چ کێشەیەکی تیایە؟

یۆنجون: بیرمە بۆمگیو وتی کە ئێمە وەک دوو هاوڕێی نزیک دەر ئەکەوین

لۆنا: ئەی وا نین؟

یۆنجون: واین بەڵام ئەزانیت کە من هەست بە شتێک ئەکەم کاتێک لەگەڵ تۆم و لەلای من تۆ لە هاوڕێ نزیکتریت و ئەشزانم ئەو هەستە چییە

لۆنا گوێی لە هەموو وشیەک ئەگرت کە یۆنجون ئەیوت و یۆنجون هەستی ئەکرد کە زۆر خاو هەنگاو ئەنێت و نیگەران بوو کە مارک پێش ئەو لۆنا ببات

یۆنجون: نامەوێت چیتر کات بەفیڕۆ بدەم

لۆنا: مەبەستت چییــــ

یۆنجون قسەکەی پێبڕی و بە هێواشی لێوی خستە سەر لێوی....

-
-
-

★Vote★

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou télécharger une autre image.

Vote

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JOù les histoires vivent. Découvrez maintenant