28

643 127 34
                                    




Day 3




ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی گەشتی قوتابخانەکە بوو وە دوێنێ شەو یۆنجون دانی پیادانا کە لۆنای خۆش ئەوێت

~گەڕانەوە بۆ دواوە~

یۆنجون: تــــۆم... زۆر خۆش ئەوێ

لۆنا دڵی زۆر بەخێرایی لێی ئەدا کە نەی ئەتوانی تەنانەت یەک وشەش بڵێت

یۆنجون: تۆ باشیت؟

لۆنا: ئــــ بەڵێ تەنها کەمێک سەرسام بووم...

مێشکی لۆنا زۆر ئاڵۆز بوو لە یەک کاتا بیری لە زۆر شت ئەکردەوە و هەستەکانی زۆر تێکەڵ ببون

یۆنجون: ئارام ئەگرم و چاوەڕێت ئەکەم، بۆیە زۆر ئاساییە ئەگەر کاتت ئەوێ بۆ بیرکردنەوە

لۆنا سەیرێکی یۆنجونی کرد و ئەویش زەردەخەنەیەکی قەشەنگی پێشکەش کرد و ڕووی کردە ئاسمان

~گەڕانەوە بۆ ئێستا~

کاتی نانی نیوەڕۆ لۆنا هیچ قسەیەکی نەئەکرد و زۆر بێدەنگ بوو

جیسو: دوبارە خەیاڵ بردوویتەتەوە؟

لۆنا: هێی جیسو دوێنێ شەو شتێک ڕوویدا

جیسو: چی بوو؟

لۆنا: دوێنێ چووم بۆ سەربانی هۆتێلەکە و یۆنجونیش لەوێ بوو... ئەو دانی پیانا کە منی بەدڵە و تەنانەت.. ماچیشی کردم

جیسو: وااو ئۆهـ پێویست ئەکات سەرسام ببم؟

لۆنا: جیسو!!

*لە توڕەییا هاوارێکی کرد*

جیسو: چییە! پێم مەڵێ کە سەرسام بم لە کاتێکدا تۆ هیچ سەرسام نەبوویت بە دانپێدانانەکەی بۆمگیو بۆ من

لۆنا: باشە

جیسو: کەواتە ئێوە بە فەرمی پێکەوەن؟

لۆنا: نەخێر

جیسو: چی؟ بۆچی نەخێر؟

لۆنا: باشە بەڵام هێشتا نا، ئەبێ ئەم شەو وەڵامی خۆمی پێبدەم، هیوادارم بۆ شەوی پیاسەکردنەکە پێکەوە بین

جیسو: ئەبێ تا زووە بیکەیت، دواتر دوائەکەویت

بۆمگیو: سڵاو کچینە!

بۆمگیو و یۆنجون هاتنە لای مێزەکەی ئەوان

جیسو: سڵاوتان لێ بێت وەرن دانیشن

بۆمگیو لەلای جیسو دانیشت و بەهەمان شێوە یۆنجونیش چووە پەنای لۆنا

یۆنجون: چۆنیت؟

لۆنا: باشم سوپاس
*لۆنا بە شەرمەوە وەڵامی دایەوە*

یۆنجون: دڵخۆشیت بۆ ئەمشەو؟

لۆنا: من لەو جۆرە کەسانە نیم کە شەوان زۆر بچمە دەرێ بەڵام بزانم چۆن ئەبێت

یۆنجون: منیش *چاوی لێداگرت*

-

مامۆستا: شوێنی کۆبوونەوەمان لێرەیە بۆیە دوای دوو کاتژمێر بگەڕێنەوە ئێرە

قوتابییەکان ئازاد بوون کە بەناو پێشانگای ماسیەکاندا بسوڕێنەوە، یۆنجون لە دوورەوە لۆنای بینی کە سەیری ناو ڕوبارەکەی ئەکرد زەردەخەنەیەکی کرد و ویستی بڕوات بەڵام زوو دڵخۆشیەکەی نەما کە مارکی بینی قسەی لەگەڵ ئەکات

مارک: سڵاو لۆنا

لۆنا: ئۆهـ سڵاوت لێبێت، بەڕاستی وام زانی تۆش لێرەیت
*دەستی بۆناو ئاوەکە ڕاکێشا*

مارک: بۆ من لە ماسی ئەچم لەلای تۆ؟

لۆنا: بێگومان بەڵام ماسییەکی زۆۆر درێژ

هەردووکیان پێکەوە پێکەنین، یۆنجون هەستی بە خەمباری ئەکرد و بۆ ساتێک دوودڵ بوو کە ئایا لۆنا وەڵامی خۆی پێ ئەڵێت یاخود نا....
-
-
-

Vote

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now