08

926 181 82
                                    




They still love me






لۆنا گەڕایەوە بۆ شوقە گەورەکەیان کە وەک کۆشک وایە بێگومان بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی خاوەنی کۆمپانیای گەورەن و باوکی پیاوی کارە و هەر لە منداڵیەوە خێزانی لۆنا و خێزانی جیسو یەکیان ناسیووە و بۆ ئەم گەشتەش هەر دوو خێزان پێکەوە هاتوون

هۆنگ: بەخێرهاتیەوە خاتوو لۆنا ئایا کاتێکی خۆشت بەسەر برد؟

هۆنگ پاسەوانی ماڵەکەیانە

لۆنا: بەڵێ سوپاس بۆ پرسیارکردنت هۆنگ، دایک و باوکم لە ماڵەوەن؟

هۆنگ: دوبارە بۆ گەشتی کار ڕۆیشتن

لۆنا هەستی بە ئازارێک کرد لە سنگیدا، لەو ڕۆژەوەی کە لەگەڵ خێزانی جیسو هاتوون بۆ لۆس ئەنجلس هیچ کاتی لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر نەبردووە وە ئێستاش ئەوان دوبارە ڕۆشتون بۆ گەشتی کار

لۆنا: زۆر باشە کەواتە من ئێستا ئەڕۆمە ژوورەکەم سوپاس هۆنگ "بە خەندەیەکی خەفەتاویەوە"

هۆنگ: هەر شتێک پێویست بوو من لێرەم

لۆنا: باشە

لۆنا ڕۆشت بۆ ژوورە گەورەکەی و لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت

سەرەڕای بوونی هەموو شتێک خانووی گەورە ئۆتۆمبێلی گرانبەها جلوبەرگی بەناوبانگ و زۆر شتی تریش بەڵام ئەمانە لۆنای دڵخۆش نەئەکرد بەڵکو ئەو دەیویست زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی کات بەسەر ببات و لەگەڵ ئەوان دڵخۆش بێت

*جەرەسی مۆبایل*

لۆنا:"هەڵیگرت" بەڵێ؟

جیسو: گەیشتیتە ماڵەوە لۆن؟

لۆنا: " بەدەنگێکی بێتاقەت" بەڵێ بەسەلامەتی گەیشتم، ئەی تۆ؟

جیسو: "ئاهێکی کرد" دوبارە خێزانەکەت ڕۆشتون؟

لۆنا: ئااا بەڵێ دوبارە ئەوان بۆ گەشتی کار ڕۆیشتوون

جیسو: خەمبار مەبە لۆن، لەوانەیە ئەوان زۆربەی کات دوور بن لێت بەڵام زۆریان خۆشدەوێیت و زۆر گرنگیت پێدەدەن وە ئەوەش هەر ئەوەیە کە تۆ دەتەوێت، ئەزانم هەست بە چی ئەکەیت منیش هەمیشە خێزانەکەم سەرقاڵن

لۆنا: ڕاست دەکەیت دواتر دەتبینمەوە، جارێ خوات لەگەڵ

جیسو: باشە گیانەکەم خوات لەگەڵ خۆشم دەوێی "دایخستەوە"

*نامەیەک هات*

لۆنا سەیری نامەکەی کرد و بینی نامەیەکە لە دایکیەوە

لە نامەکە

دایکم✨: هۆنگ پەیوەندی پێوە کردم، کاتێکی خۆشت بەسەر برد؟کە گەڕاینەوە هەموو شتێکمان بۆ باس بکە و ئاگاداری خۆت بە، خۆشمان دەوێی شیرینەکەم❤️❤️
---------------------------------

لۆنا بە خوێندنەوەی نامەکە خەندەیەکی کرد و بیری کردەوە کە جیسو ڕاستی دەکرد ئەوان هێشتا لۆنایان زۆر خۆش دەوێت وە ئەوەش هەر ئەوەیە کە ئەو دەیەوێت...

-
-
-
-
-

vote

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now