14

803 151 53
                                    




Supriseㅁ







لۆنا: نەخێر شتێکی تر داوا بکە

یۆنجون: دەی ناخۆشی مەکە تەنها یەک جار ژوان دەبەستین چونکە یەک جار قەرزاری منیت

(لێرەیا مەبەستی ئەوەیە ڕۆژێک پێکەوە بڕۆنە دەرەوە کە ژوانی پێ دەڵێن)

لۆنا هەناسەیەکی دایەوە و زانی کە شکستی هێنا لە ڕازی کردنی بە شتێکی تر

لۆنا: باشە کەی؟

یۆنجون: همممم ئەمڕۆ دوای قوتابخانە

لۆنا: دڵنیایت؟ زۆر بەپەلە نییە؟

یۆنجون: من زۆر بە پەرۆشم بۆیە، ئێستا ڕازیت یان نا؟

باشە، هەرخۆی هیچ هەڵبژاردەیەکی ترم نییە

-

دوای قوتابخانە

جیسو: بە ڕاستیتە!! ئای خوایە ئێوە هەر بۆ یەک دروست کراوون

لۆنا: بۆستە! ئەوە تەنها بۆ یەک جارە، من تەنها یەک جار قەرزاری ئەوم لەبەر ئەوەی مارک لێیدابوو و ئەوەش بەهەرجۆرێک بێت بوو بە هەڵەی من

لۆنا و جیسو بەرەو دەرەوەی قوتابخانە دەڕۆشتن و دواتر لەلای دەرگاکەوە وەستان

لۆنا: من لێرە چاوەڕێی یۆنجون ئەکەم، تۆ سەرەتا بگەڕێوە ماڵەوە

جیسو: باشە، ئەو دووانەتان کاتی خۆش بەسەر ببەن * بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانەوە وتی*

لۆنا: هێی بۆستە لەوە! *ڕومەتی سوربۆوە*

جیسو بە پێکەنینەوە دوورکەوتەوە و لۆناش زەردەخەنەیەکی کرد

مارک: سڵاو لۆنا..

لۆنا: ئۆهـ مارک

مارک: لە من توڕەیت؟

لۆنا: بۆچی توڕە بم؟

مارک: دوێنێ زۆر بە ساردی قسەم لەگەڵ کردی، بمبورە

لۆنا: ئەوە هیچ نەبوو، بەڵام هێشتا دەبێت داوای لێبوردن لە یۆنجون بکەیت

مارک:... بەجدیتە؟

لۆنا: بەڵێ بەجدیمە، تۆ زۆر بە توندی لێتدابوو

دواتر لۆنا یۆنجونی بینه کە بەرەوە ڕووی ئەوان دێت

لۆنا: ئەوەتا هات دەی داوای لێبوردنی لێبکە

یۆنجون: چۆنی لۆنا

لۆنا سەیرێکی مارکی کردەوە

مارک: *هەناسەیەکی دایەوە* هێی یۆنجون ببورە کە دوێنێ منت توڕە کرد

لۆنا دانەیەکی کێشا بە قۆڵی مارکدا

لۆنا: ماررک!!

مارک: باشە تەواو! ببورە کە دوێنێ لێم دایت ئەوە جوان نەبوو بۆ من

یۆنجون: کێشە نییە.. هەرخۆی من لەبیرم کرد

لۆنا: زۆر باشە،کەواتە دەی تەوقە بکەن

مارک: بەڕاستی من-

یۆنجون: باوەشت دەوێ؟

مارک: تەوقە کردنێک باشترە

هەردووکیان تەوقەیان کرد و لۆناش چەپڵەی لێدا لە خۆشیدا

لۆنا: لە کۆتاییدا

یۆنجون: دەی ئەتوانین ئێستا بڕۆین؟

لۆنا: باشە، خوات لەگەڵ مارک بەیانی دەتبینمەوە

لۆنا و یۆنجون دوور کەوتنەوە

یۆنجون: بەپەرۆشی بۆ ژوانەکەمان؟

لۆنا: با ئەمە کۆتایی پێبێنین بە....

کاتێک کە ئەوان ڕۆشتن مارک ویستی شتێک بڵێت بەڵام زانی کە شکستی هێناوە و بێدەنگ بوو

مارک: *من هەلەکەم لە دەست دا...*
-
-
-
-

VOTE

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JOnde histórias criam vida. Descubra agora