07

1K 187 95
                                    


enjoying the days that remain~


تێهیۆن: دانیاڵ ئەو کچە لۆنا چۆن بوو؟

یۆنجون: "زەردەخەنەی کرد" کچێکی باش بوو

سوبین: خەریک بوو وابیر بکەینەوە کە ناتوانی ئەم کچە ڕازی بکەیت

تێهیۆن: بەڵام من بەزەییم بەو کچە یەتەوە چونکە دڵنیام وەک کچەکانی تر بەس یاری پێ ئەکەیت

سوبین: وە دوایی دڵی ئەشکێ و نائومێد ئەبێ و بلا بلا بلا

یۆنجون هیچ قسەیەکی نەکرد و تەنها پێکەنی سەڕەڕای ئەوەی قسەکانیان کۆمێدیش نەبوو

یۆنجون: "بەڵام لەگەڵ ئەو نا"

یۆنجون سەیری لۆنای کرد

١١:٢٣ شەو

جیسو: وااااووو  ئاهە"نزگەرە"نگ

لۆنا: جیسووو با بگەڕێینەوە ماڵەوە تۆ زۆر سەرخۆشی

جیسو: جارێ نا "خواردیەوە" من هێشتا لە ئاهەنگ گێڕان تەواو نەبووم

هەردووکیان سەرخۆش بوون، بەتایبەتی جیسو وە شوشە بیرەکەی بە بەرزی گرتبوو کە خەریک بوو لە دەستی ئەکەوتە خوارەوە

لۆنا: "لەبەر خۆیەوە" جیسو بە منی وت کە زۆر نەخۆمەوە کەچی خۆی تەواو سەرخۆش بووە

لۆنا قۆڵی جیسوی خستە سەر شانی و خۆشی کەمەری گرت و دەستی کرد بە ڕۆشتن، لۆنا چاوی چووە سەر کوڕەکەی پێشتر و چاوێکی لێ داگرت وای لێ کرد سوربێتەوە

ڕۆژی داهاتوو

لۆنا: "خۆی کشانەوە" ئااا خەوێکی چەند خۆش بوو

لۆنا لە جێگاکەی هەڵسا و تێبینی کرد کە جیسو لەسەر جێگاکەی نییە

لۆنا: جیسو؟

جیسو: "ناڵە ناڵ ئەکات"

لۆنا: لە کوێیت؟؟

لۆنا چوو بۆ دەستشۆرەکەوە و بینی لەناو بانیۆکە پاڵکەوتووە، لۆنا دەستی خستە سەر ڕانی

جیسو: سەرمم" بە گریانەوە"

لۆنا: دوێنێ شەو دوبارە زۆرت خواردەوە جیسو باشە بۆ لێرەیت، وابزانم دوێنێ لەسەر جێگاکەت دامنایت

جیسو: کاتژمێر ٣ی شەو هەڵسام بۆ ئەوەی بڕشێمەوە ئیتر زۆر هیلاک بووم توانام نەبوو بگەڕێمەوە ژوورەوە بۆیە لێرە خەوتم

لۆنا: "ئاهێکی کرد" دەی خۆت کۆبکەوە

لۆنا یارمەتیدا هەڵسێت و بەرەوە چێشتخانەکە ڕۆیشتن

لۆنا: بگرە تۆزێ پرتەقاڵ بخۆ، یارمەتیت ئەیا لە کەمبوونەوەی سەرئێشەکەت

جیسو:"خواردی" سوپاس گیانم، باشە دوێنێ شەو کە سەرخۆش بووم هیچی هەڵەم نەکرد وایە؟

لۆنا: بە بیرم نایەت منیش سەرخۆش بووم بەڵام ئەوەندەی تۆ نا

جیسو: بەڵام خۆ یاریەکەت بیر ماوە؟ "برۆیەکەی بەرزکردەوە"

لۆنا وەک تەماتە سور بۆیەوە

جیسو: ئێێێێ لۆنا و دانیاڵ پێکەوەن!!

لۆنا: دوێنێ کەمێک سەرخۆش بووم باشە من و ئەو هیچمان نەکرد تەنها واخۆمان نیشاندا

جیسو: چی؟

لۆنا: تەنها هەندێک دەنگمان دروست کرد بەڵام بەڕاستی هیچمان نەکرد، من لە کەسی بێگانە نزیک نابمەوە

جیسو: ئۆهـ تۆ چەند بێزارکەریت،  ئەو کوڕە زۆر کەشخە و قۆز بوو، ئەی ڕەقەمەکەیت وەرگرت؟

لۆنا:"سەری بە نەخێر لەقاند" پێویست ناکات هەر خۆی ئێمە ئەگەڕێینەوە کۆریا، بۆیە هەرگیز ناتوانم یۆنجون ببینمەوە

جیسو: یۆنجون؟

لۆنا: وتی ئەوە ناویەتی

جیسو: همم هێشتا چوار ڕۆژمان ماوە لە لۆس ئەنجلس

لۆنا: بەڵێ... نامەوێ جارێ ئێرە جێبێڵم، حەزم لێرەیە حەزم لەوەیە کە لە دەرەوەی وڵاتەکەت بیت

جیسو: کەواتە با خۆشی لەم چەند رۆژەی ماومانە وەربگرین.

-
-
-
-
-

★Vote★

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Vote

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now