21

768 150 71
                                    








لۆنا بەتەنها لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشت بۆئەوەی نانی نیوەڕۆی بخوات، و زۆر بێزار بوو بەتەنها بۆیە هەر بەناو مۆبایلەکەیدا ئەگەڕا

یۆنجون لە دووەرەوە لۆنای بینی کە بەتەنها دانیشتووە بۆیە یەک تۆزیش گوێی لەو وشانە نە ئەبوو کە لە دەمی سوهیەوە ئەهاتە دەرەوە

سوهی: سڵاو!! یۆنجونییییییی!!!

یۆنجون: بەڵێ؟

سوهی: ئەوە وتم تۆش دڵخۆشیت دەربارەی گەشتەکە؟

یۆنجون: بەڵێ دڵخۆشم

یۆنجون دوبارە چاوی بڕیەوە لۆنا لە دوورەوە

یۆنجون: ئمم ئێستا دێمەوە

یۆنجون لە شێونەکەی هەڵسا و ویستی لە لۆنا نزیک ببێتەوە بەڵام لەپڕ وەستا کە بینی مارک چووە لایەوە

سوهی: بۆ کوێ؟

یۆنجون گرنگی بە پرسیارەکەی نەدا و لە شوێنی خۆی دانیشتەوە

مارک: سڵاو لۆن، ئەوە بۆ بەتەنهایت؟

لۆنا: ئۆهـ سڵاو مارک ئەوە جیسو پێویست بوو وانە بە قوتابیەک بڵێتەوە بۆیە لەگەڵم نییە

مارک: ئاساییە لێرە دابنیشم؟

لۆنا: بێگومان

مارک: ئێ چۆنیت؟ دەمێکە پێکەوە کاتمان بەسەر نەبردووە *ڕووی گرژ کرد*

لۆنا: ئۆۆ تکایە ڕوخسارت والێمەکە

مارک: تکایە من زۆر بیرم کردووی
*بە کیوتی وای وت*

لۆنا بە شێوەیەکی نامۆ سەیری کرد لەکاتێکدا بەزۆر خۆی گرتبوو پێی پێنەکەنێت

مارک: و ئێستا لەبەر ئەوەی لەگەڵتم یەیی هەست بە دڵخۆشی ئەکەم
*بە شێوەیەکی کۆمێدی وتی*

لۆنا بە قسەکانی کەوتە پێکەنین، دواتر زیاتر قسەیان کرد و لەگەڵ یەک گاڵتەیان ئەکرد وە ئەوەش بۆ یەکەم جار بوو لە دوای ماوەیەکی زۆر ئەوها لۆنا و مارک پێکەوە پێبکەنن و دڵخۆش بن و لۆناش زۆر بیری ئەو کاتانەی ئەکرد بە نزیکەیی بیریچوبۆیەوە کە هاوڕێی مارکە

مارک: دێیت بۆ گەشتەکە؟

لۆنا: ئەیچۆن، نامەوێت لەدەست خۆمی بدەم، ناتوانم بیری لێبکەمەوە کە تۆ دوبارە ئەو شتە یارییە لەگەڵ خۆت بهێنیت *پێکەنی*

مارک: ئاا ئەم ماوەیە هیچ بەکاری ناهێنم

لۆنا: ئێێ باشە باوەڕ پێ ئەکەم

مارک: باوەڕ بکە چیتر نایکەم، ئەیبینیتەوە کە لەگەڵ خۆم نایهێنم

لەپڕ کەوتە خواردنی خواردنەکەی لۆنا لە کاتێکدا ئەویش بە گاڵتەوە سەیری ئەکرد

مارک: ئۆف دەی باشە لەوانەیە هەندێک جار بیکەم ئێستا چ پێویستی ئەکرد ئەو بابەتە بکەیتەوە؟

لۆنا کەوتە قاقای پێکەنین و مارکیش لەگەڵی پێکەنیەوە و یۆنجونیش لەولاوە هەستی بە خیرە ئەکرد، شتێک لە ناخەوە وای لێ ئەکرد پێی خۆش نەبێت هیچ کوڕێک لە نزیکی لۆنا ببینێت جگە لە خۆی

دوای نانخواردن، هەموویان گەڕانەوە بۆ وانەی دواتریان، کاتێک لۆنا بەرەوە پۆلەکەی ئەڕۆیشت، دەستێک قۆڵی گرت و پاڵی نا بە دیوارەکەیا

لۆنا: ئاا یۆنجون منت ترساند!!

لەگەڵ کاتدا هەموو قوتابیەکان گەڕانەوە پۆلەکانیان و تەنها ئەو دووانەی لێمابوو لە ڕاڕەوەکە

لۆنا: ئەبێت بڕۆین، بۆ وانەکە دوا ئەکەوین

یۆنجون: ئەزانی ئەمڕۆ هیچ منت دڵخۆش نەکرد

لۆنا: و ئەوەش لەبەر چی بوو؟

یۆنجون: بۆچی هەر لەگەڵ مارک بوویت؟ *ڕووی گرژ کرد*

لۆنا: بۆ ناتوانم؟ ئەو هاوڕێی منە

یۆنجون: خۆ منیش هاوڕێی تۆم

لۆنا: پفف خۆ تۆش هەر لەگەڵ سوهی بوویت *چاوی لێی سوڕاند*

یۆنجون: خۆ ئەوە ناگەیەنێت کە من ئەمەوێ لەگەڵ ئەو بم، ئەو وەک تۆ نییە

لۆنا: بۆستە تۆ خیرە ئەکەیت؟

یۆنجون: بەدڵنیاییەوە! بۆ تۆ ئەوەنە نزیکیت لە مارکەوە

لۆنا بەڕاستی سەرسام بوو بە وەڵامەکەی یۆنجون هەستی کرد ڕوخساری وردە وردە گەرم دەبێ

لۆنا: ئەوەندە منداڵ مەبە، با بڕۆین

لۆنا خۆی گێل کرد لە پرسیارەکەی و ڕایکرد بەرەو پۆل پێش ئەوەی یۆنجون هەست بکات کە سور بۆتەوە لە شەرمدا
-
-
-
-

لۆنا خۆی گێل کرد لە پرسیارەکەی و ڕایکرد بەرەو پۆل پێش ئەوەی یۆنجون هەست بکات کە سور بۆتەوە لە شەرمدا----

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Vote

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now