بەشـیـ پازدەهەمـ

1.2K 240 339
                                    

چێژی لێ ببینە🍂




جەنگکوک لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە بەڵام چاوەکانی زوو بە لیل شاد بوو کە لە پێش دەرگاکەیدا وەستابوو وەک ئەوەی بە نیاز بوو بێت بچێتە ژوورەکەی ئەو

"هاتم پێت بڵێم دەتوانی بمبەیتە دەرەوە؟!"
لیل بە شیرینی داوای کرد بەڵام جەنگکوک جیاواز لە ناخی کە پڕ جۆش بوو بوو بە شیرینی ئەم شۆخە  بەو پەڕی دڵڕەقیەوە ڕەتی کردەوە

"نەخێر هەرگیز لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بڕۆ!"

لیل بە تەواوی هەستی بە دڵشکان دەکرد بەڵام هێشتاش فەرامۆشی کرد و هەوڵی دەدا غیرەی ئەم پیاوەی بەردەمی بجوڵێنێت
"کەس زۆرە خۆت دەزانی من کچێکی جوانم هەموو پیاوێک ئاوات دەخوازێت کە بمباتە دەرەوە!"

بۆ وشەکانی لیل جەنگکوک خەندەیەکی گاڵتەجاڕانە لێوی تەنی جا نزیک بوویەوە تا بە دەنگێک کە پڕ لە سوکایەتی بوو دڵ و شکۆمەندی ئەو شۆخەی عاشقیەتی بشکێنێت و لەژێر پێی دابنێت!
"بۆنا تۆ وەک خۆتی ئەو کچەی بە جوانیەکەی دەنازێت
ڕاستە تۆ جوانیت و هەمووان دەیانهەوێت لەگەڵدا بڕۆنە دەرەوە وە پاشان؟!
لە خۆت پرسیوە پاش ئەوە چی دەبێت
پاش ئەوە دەتبەن بۆ ناو جێگاکەیان بۆ ژێر خۆیان
وەک تۆش ئەوەت ئەوێ هەر چۆنێک بێت ئەوە کاری تۆیە!"

ئەو وشانە ئەوەندە ڕەق بوون کە چیدی لیل نەیتوانی بەرگە بگرێت و بە هەموو هێزێک کە هەیبوو زلەیەکی لە ڕوومەتی جەنگکوکدا!
تا جەنگکوک بێتەوە هۆشخۆی کە ئێستا چ شتێکی وت
بە دوو چاوی پڕ پەشیمانیەوە تەماشایی لیلی کرد کە خەریکە لە نێو ئاوی فرمێسکی خۆیدا دەخنکێن
کاتێک کە باسی پیاوێکی دیکەی کرد چاوەکانی لە غیرەدا کوێر بوون و بێ گوێدانە هیچ شێک شکۆی لیلی شکاند

لیل تەنها بە گریانەوە پشتی لێکرد تا بڕوات بەڵام دەستی جەنگکوک ڕێگر بوو

"لیل!"
بۆ یەکەمین جار لەو کاتەوەی گەڕاوەتەوە ناوی هێنا بەڵام چیدی بۆ لیل گرنگ نیە!

" دەست لە من مەیە بەڕێز جەنگکوک لەوانەیە سۆزانیەک پیست بکات
بەڵێن بێت ئەم سۆزانیەیی کە وەک تۆ بە بێ ئابڕویەک دەیبینیت هەرگیز جارێکی دیکە بێزارت نەکات!"
لیێ گوتی زوو دەستی لە دەستی جەنگکوکدا دەرهێنا تا ڕابکات ئەو تەنها ویستی ئەوە بوو جەنگکوک غیرەی لێبکات نەوەک ئەوەی بە سۆزانیەک بیچوێنێت!











هەمووان لەسەر خوانـەکە ئامادە بوون، تەنانەت تایهیۆنگ و ئۆرزولاش

لەسەر داوای بەڕێز جیۆ ئۆرزولا بانگێهشت کرابوو تا ئەمشەو لەگەڵ خێزانی کیمدا بمێنێتەوە ئەمە شتێک نەبوو جێسیکا ڕێگایی پێبدات بەڵام ئەو هیچ مافێکی نەبوو بۆ ڕێگری کردن پاش هەموو شتێک جەنگکوک دەزگیرانی ئۆرزولایە پەیوەندیەک هەیە لەم نێوەندەدا

تایهیۆنگیش هەر لەبەر بوونی ئۆرزولا لێرە بڕیاریدا ژەمی ئێوارە لەگەڵ خێزانەکەیدا بخوات وە ئەمەش بەڕێز جیۆیی زیاتر لە گوماندا نوقم کرد

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now