بەشی دووەمـ

1.3K 265 381
                                    

چێژی لێببینن✨






ئۆرزولا بە نازەوە خەریکی خواردنی ئەو،
ئەو میوە شیرینانە بوو کە لە کێڵگەکەدا لێی کردوە

زۆر بە چێژەوە دەیخوارد وەک ئەوەی هەرگیز میوەیی نەخواردبێت


ئەو زۆر شیرین بوو بێ ئاگا بوو لەو چاوانەی لەسەری جێگیر بووە،
ئەوان کوڕەکانی بنەماڵەی کیم بوون


"بە نەفرەتبێت چەند نازدارە!"
جونگکوک گوتی کاتێک لێوەکانی دەگەزی

جیمین هەر زوو دانەیەکی لێدا کاتێ نیگاکانی تایهیۆنگی بۆ ئەو کچە لاوە بینی

"ئەو کچە کێیە تایهێۆنگ!"
جیمین لێ پرسی

تایهیۆنگ چاوەکانی لەسەر ئۆرزولا دورخستەوە و سەیری جیمینی کرد

"ئەو کچەیی بەیانی سەمام لەگەڵ کرد!"
تایهۆنگ گوتی و بەردەوامی بە ڕێگا ڕۆشتنەکەی دا

"خۆزگم پێت تایهیۆنگ!"
جونگکوک بە ڕوخسارێکی داماو و کیوتەوە گوتی

"جونگکووک ئەو کچە نا!"
تایهێۆنگ بە ئاگاداریەوە پێی گوت،
بە مەبەستی ئەوەی کە ئەویش وەک یەکێک لە کچەکانی پێشتر بەکارنەهێنێت

"وە بۆچی ؟! "
جونکووک دووبارە بە هەمان شێوە پرسی

"نازانم تەنها لەو کچە نزیک مەبەرەوە!"
تایهیۆنگ گوتی ئەوانی بەجێهێشت،
ئەوە ڕاستیە تەنانەت خۆیشی نازانێت بۆچی دەیهەوێت ئەو کچە پارێزراوبێت لە یاریەکانی جونگکوک یانیش،
بۆ ئەو کچە لە بەیانیەوە هەر لەو ساتەی دەستەکانی لە کەمەری گرێدا ئەو ساتەی چاوەکانی لە چاوانی ئاڵا،
نەیتوانیەوە بۆ چرکەیەکیش خەیاڵی چۆڵ بکات،

"دەشڵێت پێی سەرسام نیە!"
جونگکوک بە بۆڵە بۆڵەوە گوتی

"مەرج نیە بەو جۆرە بێت جونگکووک!"
جیمین به ئاسایی وەڵامی دایەوە،
لە ڕاسیدا جیمین هاوڕێیە تێگەیشت و باشەکەی هەردووکیانە،
تا ڕادەیەک دەزانێت ئێستا چی لە مێشکی جونگکوک و تایهیۆنگ دەگوزەرێت


ٔ"کەواتە چیە!"
جونگکوک بە بێسەبیری پرسی


"نازانم بەڵام ناکرێ بە تەنها بیبنینێت ئەوە ڕوو بدات!!"
جیمین بەڕاستی بە کەمێک توڕەییەوە گوتی،
ئەوە شتێک نیە جێی قبوڵ بێت کەس ناتوانێت بە تەنها بیبنینێک سەرسام ببێت بە کەسێک نا؟!



"هەر چیەک بێت،
تەنها با نەکەوێتە داوی هیچ ئافرەتێک، ئەوان شەیتانن و بە مەکر و نازکردنیان، دەتکەن بە دیل و یاری خۆیان!"
جونگکووک گوتی ئەویش وەک تایهیۆنگ ڕۆشت،
جونگکووک یاریپێکەرە بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە لە سەرەتاوە بەو جۆرە بوو بێت،
مرۆڤەکان دەگۆڕێن بە پێی ئەو شتانەی بەسەریان دێت


جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang