بەشـی بیست و چوارەمـ

1.1K 206 360
                                    

چێژی لێ ببینە🎃





بە توڕەییەکی مەرگ ئامێز پێیەکانی خستە کۆشکی گەورەی خێزانـی کـیمەوە کـێ بوێری دەکات نەوەی ئەو ببات کێ بوێری دەکات دووبـارە شەرەفـی ئەوان بخاتـەوە ژێـر پێـی!


"جـیـۆ!"
بـەو پەڕی هێزی جەستەی و تـوانایی گەرووی هاواری کرد
هاوارێک کە تـەواوی چۆلەکە و باڵندەکانی سەر درەختەکان هەڵفڕین لە بەرزی هاوارەکەدا ئەوان زۆرباش هەستیان بە ڕقە قوڵەکەی نـێو دەنگـی ئەو خاتوونە زامدارەکرد


"چـی بووە!"
یەکێک لە نەوەکـانی جیۆ بە سەرسامیەوە پرسی کاتێک لە نزیک جێسیکادا وەستا زۆر بە خێرایی دانە دانەی خێزانەکە لەو ئاگرە توندە نزیک بوونەوە کە بڵێسەی خەریکە هەمووان دەسوتێنێت جێسیکایی بریندار کە  دووبارە بە دیارنەمانـی کچە شیرینەکەی زەخمی کۆنی هاتەوە ژان و ئێستاش لە ئازاریدا پەلاماری هەمووان دەدات


"نـەوەکەم لە کوێیە؟!"
جێسیکا بە توندیـی هاواریکرد تا جەستەی لیل بلەرزێت ئەو هەر چەند بوێری نەبوو ژوورەوە جێبێڵێت و بێتە دەرەوە چون ئەو باش دەیزانی گەر ئاشکرا ببێت کە یەکێکە لە کیمەکان ئەوسا هەموو تـاوانەکان لەسەر شانـی ئەو دەبێت



"ئێمە ئاگادار نـین خاتوو جێسیکا ئەو لە لایی تۆ نەبوو؟!"
جەنگکوک بە شێوازێکی قسەی دەکرد کە هەمووان بڕوایان کرد ئەو لەوە بێخەبەرە وەک ئەوەی ئەو نەبووبێت شەوی ڕابردوو بە چەشنێک لە سەرکێشی ئۆرزولای لە نێو ماڵەکەیاندا دەرهێنا و بۆ ماڵ و لانە ڕاستەکەی خۆیی گواستیەوە



"ئەوە لێرە کۆتایی نەهاتووە من باش دەزانم دەستی ئێوە لەم کارەدا هەیە، من جارێک هەڵەم کرد وەلێ نایکەم بە دوو هەرگیز ڕێگا نادەم جارێکی دی نەوەکەم ببێت بە یاری دەستی ئێوە!"
جێسیکا ڕقی ناخی دەربڕی و بە چەکەکەی دەستیەوە ڕۆشت، ئەو ماڵەی جێهێشت کە تێیدا نەوەکەی شکا
ئەو ماڵەی جێهێشت کە ڕۆژانێکی زۆر بیری دەکردەوە گەر بێت و ژیرانە بڕیاریبدایە و ببوایە بە بوکی ئەم ماڵە ئەوسا ڕەنگ بوو ژیانی هێندە سەخت ئەستەم نەبووایە
ڕەنگ بوو بیتوانیەیی لەزەتی عیشقی بکردایە لانـی کەم مافی هەبووایە بڵێت ئاخر خۆشی دەویستم بۆیەش هەڵمبژارد




"ئـەو وەک ئاگر بوو!"
لیل بە جۆرێک لە ترسەوە گوتـی کاتێک پاش ڕۆشتنی جێسیکا هاتە دەرەوە تا لە تەنیشت جەنگکوکدا بوەستێت، ئەو لەبەر ترسی ناخی لەبیریکرد کە نابێت لەگەڵ جەنگکوکدا بدوێت چون لێی زیزبووە


جەنگکوک برۆکانی بەسەرسوڕمانەوە بەرزکردەوە لە کاتێکدا خەندەیەکی گاڵتەئامێز لەسەر لێوی بوو لیل زۆر شیرین و قشتە ،
"ئۆو بەڕاست بەڵـام ئەو کاتەی زۆر بوێرانە ئەم پلانە شێتانەیەت دانا ئاوا نەدەترسایت!"


لیل بە نازەوە خۆیی گرژ کرد ،
"بەڵام ئەوکات زۆر کاریگەر بووم بە حاڵی تایهیۆنگ نەمدەتوانـی ببنم لەو حاڵەدایە،"


جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now