بەشـی بیستـ و نۆیەمـ

1K 204 361
                                    

خەیــاڵـ بڪە🍂







هەوایەکی سارد تەزوویەکی لەرزێنەر بە جەستەیدا دەهێنێت
وێڕای ئەوەی بە شاڵێکی گەرم خۆی داپۆشیەوە بەڵام هێشتاش ڕێگر نیە لەوەی سەرما جەستەی لە باوەش بگرێ
بایی پایز کاتێک لەگەڵ دەریادا تێکەڵ دەبێت و دەگات بەو شۆخەی لە لێواری گەشتیەکدا وەستـاوە و لە شارۆچکەکەی دەڕوانـێ



ئەو شارۆچکەیەیی ئێستا خەریکە جێی دەهێڵێت و هێواش هیواش لە دوای خۆیەوە دەیهێڵێتەوە
لە ڕابردوو دەیهێڵێتەوە بەڵام ئاخۆ ڕابردوو هەمیشە بە شوێنمانەوە نیە؟!
ئایا ڕابردوو بەشێک نیە لە ئێمە؟!



چاوەکانی بۆ ساتێکیش نەدەتروکاند
تەنها بە واقوڕماوی لێی ڕامابوو دەڕوات
ئیدی دەڕوات لەم شارستانیەتە ون دەبێ کە کۆمەڵێک مێشک وەستاو بنیادیان ناوە و بە خەتێکی گەورە لەسەریان نوسیوە نیشتمان، هەر ساتێکیش لێیان بپرسی دەڵێن
'نیشتیمان پیرۆزە و ئێرە بەهەشتـی سەر زەویە'


بەڵام بۆچی هەمووان لێی ڕادەکەن کێ نایهەوێت لە بەهەشت بێت!




چاوەکانـی لە شارۆچکەکە توند کرد بوو بەڵام کۆمەڵێک دیمەن تێکەڵ بە بینایی دەبوو
هەر لەو ساتەوەی کە بە بیریدێ ئەو کاتەی منداڵێکی پێنج ساڵان بوو تا ئێرە کە شۆخێکی لاوی بیست ساڵانە
پازدە ساڵی تەمەنی ڕۆژ بە ڕۆژ وەک دیمەنێکی سینەمایی لە پێش چاویدا دەهات و دەچوو
ئەو ڕۆژانە خۆر پرشنگیدەدا و ڕووناکی دەبەخشیەوە تێکەڵ بە شەوە باراناویەکان دەبوو ئەو ساتەی لەسەر پاسکیلەکەی کەوت ئازاری پێگەیشت لەپاڵ ئەو ساتەدا دانرا بوو کە مامی بە بیانوی ئەوەی نابێ کە بۆ خوێندن بچێتە شار و ئەوێ پڕە لە دڕندەی ماسکدار کە بە مرۆڤ خۆیان نواندووە بەو هۆیەشەوە ئەسەف و حەسرەتێک لە دڵیدا بۆ خوێندن سەری هەڵدا، ئەوکات بۆ زامی پاسکیلەکە گریا بەڵام بۆ نەخوێندن نەگریا
هەر چەند ئازاری کۆتایی قورستر بوو بەڵام هێشتاش هەندێک حاڵەت ناتوانرێت بە فرمێسک دەرببڕێ هەندێک ئازار دەبێت لە ناخدا بۆی بگریت نەوەک ئاوێکی سوێر لە چاواند بێتە خوارەوە و بخزێتە سەر پەڕەی بەدبەختیت


هەموو ئەو ڕۆژانەی لەبیرە کە بە خۆشی و بە ناخۆشی و بە گریان و پێکەنینەوە لەو شارۆچکەیەدا بەڕێیکرد، لەبیریەتـی کە وایدەزانی داپیرەی لە ڕاستیدا دایکیەتـی تا ئەو کاتەی یەکێک لە هاوڕێکانـی کاتێک لەسەر بوکەشوشەیەک بوو بە شەڕێکی کچانەیان ئەوکات تەنها حەوت ساڵان بوو منداڵێک کە دەکرا لە زۆر شت بگات
هاوڕێکەی بە توڕەییەوە پێی گوت، تـۆ لەبەر خراپیت باوکت چوە بۆ ئاسمان و دایکت جێی هێشتوویت!

بەڵام ئەو بە توندی ڕەتی کردەوە و گوتی دایکی ماوە بەڵام زۆر دڵشکێنەرانە گوتـی تـۆ هەتیووی!


ئـەو وشەیە تا کۆتای و تا ئەبەد دڵشکێنەر و بە ئازار بوو بۆی ئەوسا زانـی ئەو لە ئەوەڵیشەوە بەدبەختیەک بە نێوچاوانیەوە نوساوە، هەر کات دەکەوتە کێشەیەکەوە زوو دەیان گوت تۆ گەر شوم نەبایت باوکت نەدەکوشت!


جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now