بەشـی ڪــۆتــایـی

1.9K 246 413
                                    

چــێژی لێ ببـیـنە🍂






ئــەو ڕۆژەیی خۆری ئازادی هەڵدێتـ و گوڵـی خۆشبەخـتی بە تیشکە ئارامەکەی دەگەشێنێتەوە ئەو کاتەی ئیدی هەوری غەم ون دەبێت و لە باخی ژیاندا جارێکی دیکە دارەکان بەری بەختەوەری دەگرنەوە و ئیدی بە ئاسودەی و بێ ترس لە دێوەزمەی چارەنوس دەیچنیتەوە و بۆنـی دەکەیت، بۆنـی دڵخۆشی کە سەرانسەری دونیات پڕ دەکات لە خۆی، کە ئیدی جارێکی دیکە ژیـان بە ڕوودا خەندە دەکات!



"ئێمە دەڕۆیـن ناتێلی!"
سانـ بە سۆزێکی عاشقانەوە گوتـی بەڵام ناتێلی ڕایەکی دیکەی هەبوو
بە دووچاوی پڕ ئەشک و ترسێک کە لە سەراپایی جەستەی دەڕژا لە سانـ دوورکەوتەوە و ڕووی لێی سوڕاند بە قورگی پڕ غەمەوە دەست بە گوتن کرد

"نا سانـ،
نا ئێمە تا ئاخیری دونیاش لەم مەملەکەتە نەفرینەدا لە ناودەچین ئەم هەوری غوربەت و غەمەی ئاسمانمانی تەنیوە بڕیار نیه هەرگیز ڕێ بە هەتاوی هیوا بدات کە دەربکەوێت "

"گرنگ نیە با ئەو هەموو دەرگاکان دابخات ئێمە هەر دەڕۆین و لێرە ون دەبین
پێدەکەنین و خۆشەویستی دەکەین دەڕۆین دەڕۆین!"
سانـ کاتێک نزیک بوویە و ناتێلی بۆ باوەشی پەلکێش کرد  بە ئومێدەوە وتی کە لە ناخیدا گەشەی کردووە و پەیامی داهاتوویەکی پڕ ئاسودەیی هەڵگرتووە
بەڵام لە ناخ و فکری ناتێلی دڵداریدا بە پێچەوانەی ئەوەوە ترس و ڕقێکی قوڵ بە توندی جێگایی خۆی کردۆتەوە و هەرگیز بڕیار نیە ئازادی بکات


"نا ئەم مەملەکەتە هەرگیز لێمان دوورناکەوێتە ئەم خاکە تا کۆتا سات لەگەڵمان دەبێ ئاخر ئیدی لەگەڵ هەناسەمان تێکەڵ بووە لەگەڵ ساڵەکانی ژیانماندا بونی هەبووە، ئاخر چیدی هیچ شتێک ناتوانێت لەم بستە خاکەی کە تەنها نەفرەتی تێدا ڕواوە ڕزگارمان بکات ئێمە گەر بۆ هەسارەیەکی دیکە و ژیانێکی دیکەش کۆچ بکەین هێشتاش بەشێکین لێرە!"
ئەو وشانە دەکرا بۆ زۆر کەس ئاسایی بێت
بەڵام بۆ کەسێک کە دیلی یاساکانی کلتور ببوبێت بۆ کەسێک کە سنور بۆ وشەکانی دانرابێت بۆ کەسێک کە ئازادی لێ زەوت کرابێت بە ئازارە

چونکە تەنها ئەو دەتـوانێ ئەو دەتـوانێ لە زووڵمی بەند بوون و نوقم بونـی ڕێساکان تێبگات، کاتێک کە تێگەیشتی لەو بستە خاکەی تۆ ناوت لێناوە نیشیـمان دەکرێ وشەیەک بتکوژێ دەکرێ بڕیارێک بتکوژێ
دەکرێ هاوارێک بتکوژێ دەکرد بونـت مردن بێت



ئەو کاتە دڵنیا بوویتەوە کە تۆ لە هەموو ئەگەڕێکدا دەکرێ نوقمی ئازار ببیت
ئەوەی کە دەخنکێریت بە وشەکانی دڵت بە ئازارەکانی ناخت ئەوەی شەپۆلی ژان لە قورگتدا قوڵپ ئەدات و ڕێگەی نادەیت کە دەرببڕێت تەنها نەبادا ببێتە هۆی مەرگت ئەوسا دەتوانی لەو وشانە بگەیت


ئەو کاتەی ترسایت لەوەی تەنها هەنگاوێک هەڵهێنی ئەوسا حەسرەتێک لە دڵدتدا دەڕوێ حەسرەتـی ئازاد بوون


جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now