بـەشی دەیـەمـ

1.2K 248 218
                                    

خەیاڵ بڪە✨








زۆرجار نازانیت کە هەست بە چی دەکەیت، شەرمەزاری غەم ئازار فریودان بێدەسەڵاتی!


ڕوداوەکان زۆر بەخێرایی ڕویاندا، بێگوێدانە هەست  و بیرکردنەوەی هیچ کەسێک

لێرە شتەکان و ڕووداو و بڕیارەکان بەو جۆرەیە، گەر دەنگ بەرز بکەیتەوە تا بتەوێت ڕێگری بکەیت بێدەنگ دەکرێیت

لێرە دەبێت بە گوێگرانە ئەوە جێبەجێ بکەیت کە گەورەکانت دەڵێن چونکە ئەوان باشتر دەزانن و ئەزمونیان زیاترە!

بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە بۆخۆی خودی هەڵەکەیە، ژیری بە تەمەن نیە و ساڵانی ژیان کردن نیە

ئۆرزولا بە دوو چاوی پڕ ئاو کاتێک بە کل ڕەش کراوە، لێوەکانیشی بە ڕەنگێکی خوێنی نەخشێنراوە

پرچە لولەکەی ئەمشەو خاوکراوەتەوە تا لەسەر شانەکانی بێتە خوارەوە، پێستە سپیەکەی لەنێو ئەو جلە شینانەدا وێنایی هەورێکە لە ئاسمانی بێ پایاندا

لە تەنیشت ئەوەوە جەنگکوکی بێهەست وەستاوە، ڕۆژانێک هەبوو بیردەکردەوە لەم ڕۆژە بەڵام نەک ئەم خاتوونە ئەوەی کە لە تەنیشتی بڕیار بوو بوەستێت کەسێک بوو کە ئێستا زۆر لێی دوورە

لێرە هەمووان کۆبونەتەوە تەنها بۆ ئەوەی نیشانەکردنێک لە نێوانیادا ڕووبدات و هەموو خەڵکی شارۆچکەکە ئاگاداری ئاشتی نێوان ئەم دوو خانەوادەیە بن!

ئۆرزولا چاوەکانی وێڵ بوون بۆ بینینی کەسێکی دیکە بەڵام ئەو لێرە نیە، بڕیاریش نیە لێرە بێت

تەواوی حەوت ڕۆژی پێش و هەر یەک لە تایهیۆنگ و جەنگکوک هەموو هەوڵێکیان دا تا بتوانن ڕێگری لەم پەیوەندیە بکەن، بەڵام بێگومان هەموو ئەوانە بێ سود بوون و نەیانتوانی بەسەر ویستی بەڕێز جیۆدا زاڵ بن، زۆرجار ئاگری ڕابردوو ئێستاش دەسوتێنێت!


بەڵام ئۆرزولا تەنها بێدەنگ وەستا بوو و لە ڕووداوەکانی دەڕوانی ئەو خۆیداوەتە دەست چارەنوس ئەو پێی وانیە بتوانێت هیچ کام لەوانەی بڕیارە ڕووبدات بوەستێنێت

.

ئۆرزولا هیچ توانایی یاریکردنی نەبوو، یانیش ئەو پێی وابوو هەستەکان تەنها لەلای ئەودا بەوجۆریە، ئەو پێی وابوو ئەو عیشقە ساوایەیی یەک لانەیە و هیچ وەڵامێک نادرێتەوە لای تایهیۆنگ، 
کێ دەزانێت و ئاگاداری حاڵی دڵە!

ئۆرزولا بێخەبەر بوو لە لێدانی دڵی تایهیۆنگ لە هاوارەکانی ناخی ئەو،
ئەو بێ ئاگا بوو لەوەی کە تایهیۆنگ زۆر له مێژە لەبەردەم عیشقی ئۆرزولای شۆخدا چۆکی داداوە، ئەو نەیدەزانی تایهیۆنگ دونیایی بۆ عیشقی ئەو سوتاوە



ئاهەنگە بچوکەکە بەرو کۆتایی دەڕۆشت،
گەوره پیاوان و خاتوونانی خێزانەکان لە باخچەکەدا مابوونەوە و بواریان بە گەنجەکاندا تا بچنە دەرەوە و چێژ لە شەوەکەیان ببینن، ئۆرزولا بە ناچاری لە پێش چاوی خێزانەکان دەستەکانی نوقمی دەستی جەنگکوک کرد بوو، لە کاتێکدا ئەوە زۆر بە ئازار بوو چونکە جەنگکوک لە ڕق و توڕەی خۆیدا ئازاری ئەو شۆخەی دەدا کە وێنایی ئەو قوربانیەکی نێوان خێزانەکانە



جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now