بەشـیـ چوارەمـ

1.3K 258 304
                                    

خەیاڵ بکە✨








تـایهـیۆنگ بە ئاسـایی لە یەکێک لە کۆڵانە جوانەکانی شارۆچکەکە کە هیچ ڕێگەیەک نەبوو بۆ ئۆتۆمبێلەکان تەنها بۆ ئەوە بوو خەڵکەکان بە پیادە تێدا بگەڕێن کە دوور بوو لە دەنگە دەنگی ئۆتۆمبێل و بۆنی ناخۆشیان کۆڵانێکی جوان و ناوازە،
کە خانوو و فرۆشگاکان بەرز بوون هەموو بە گوڵی جوان دەورەدرا بوون،
چ دەگمەن بوو بەو چەشنەی گوڵەکان بە بەرزی خانوەکان شۆڕ بوو بوونەوە



چی دەرباڕەی دارە جوان و ناوازەکان کە لە شەقامەکەدا ڕوێنرا بوون ئەوەندە جوان گەشەیان کرد بوو و گەورە بوو بوون کە هەموان لە ژێری دەحەسانەوە و دادەنیشتن،
پیرەکان خەریکی یاری کردن بوون جا خەندە و گاڵتە شیرینەکانیان چ نمونەی بوون چ قەشەنگ بوو وای دەکرد هەموو ماندوو بوون و خەفەت بە بینی ڕووی ئەوان ون ببێ نەمێنێ لە ناو بچێت





دەستی لە گیرفانی پانتۆڵەکەیدا بوو ئەوەندە جوان بوو کاتێک دەڕۆشت پرچە ئاوریشم ئاساکەی دەجوڵا،
هەندێک جار بەر چاوەکانی دەگرت هەر بۆیەش بە پەنجە باریکەکانی لای دەبرد،
چ دیمەنێکی ناوازە و جوان قەشەنگ و دەگمەن بوو!

.


"جانتاکەم ، تکایە ئەو دزە بگرن!"
ئەوە دەنگی قیژەی ئافرەتێک بوو کە بەرز بوویەوە و هەموان شڵەژان
تایهیۆنگ تەماشایی پشتەوەی کرد تا ببینێت پیاوێک کە هەموو ڕوخساری داپۆشی بوو ڕای دەکرد و جانتایەکی ئافرەتانیش بە دەستیەوە بوو،
ژنێکیش لە پشت ئەوە بە هاوارەوە ڕایدەکرد تا جانتا دزراوەکەی بۆ بگەڕێننەوە


تایهیۆنگ هەر زوو لە کۆڵانێکی دیکەوە ڕاکرد کە دەچویەوە بەردەم پیاوەکە
بە بەهێزی خۆی پێدا کێشا تا بکەوێتە سەر زەوییەکە و تایهیۆنگ بیگرێت


بێ هیچ شتێک جانتاکەی وەرگرتەوە و دای بە خاتوونە ترساوەکە وە پیاوەکەش ڕایکرد تا نەکەوێتە دەستی پۆلیس وەلێ پێش ڕۆشتن کەمێک هەڕەشەی بەجێهێت

"تۆ باجی ئەوە دەدەیت!"
گوتی لە کۆڵانەکە ون بوو،
هەر چەند هیچ کاریگەری لەسەر تایهیۆنگ نەبوو




"سوپاس بەڕێزەکەم زۆر سوپاس"
ئەو خاتوونە بەڕێزەوە گوتی ئەوە شتێکی زۆر گەورە بوو بۆ ئەو



"هیچ شتێکم نەکردووە خاتوونەکەم"
بە دەنگێکی قوڵ و ناوازە کە کچە گەنجەکانی ئەوێی کردە خەیاڵەوە وەڵامی دایەوە تا بێ هیچ وشەیەک ئەوێ جێبهێڵێت وەلێ بوو بە باس و خواسی هەموان


"ئەوە نەوە زێڕینەکەی خێزانی کیمە"
"ئەوندە نابێت گەڕاونەتەوە بەڵام ئەمانە لە ناوازەیدا نوقمن!"
"ئەرێ ئێوە ئاگادارن دوو نەوەی دیکەشیان هەیە بەڵام ئەمەیان جیاوازە زۆر بەڕێزە!"
"کە ئەیبینم وا هەست ئەکەم لە پاریسمم!"




جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now