بەشی شازدەهەمــ

1.1K 236 232
                                    

چێژی لێ ببینە🍂





هەندێک جار مرۆڤ دەکەوێتە حاڵەتێکەوە ناتوانێت پێناسەی هەستەکانی بکات
ئاخۆ لە و ساتەدا هەست بە شەرمەزای یاخود ڕق یانیش مەرگ دەکەیت

ئۆرزولا کە تەواوی کاتەکە بوێریەکی نەبوو بۆ بەرزکردنەوەی سەری، شەرمەزار و شکاو دەردەکەوت

ئەو لە ئێستادا بە چاوێکی پڕ قێزەوە لێی دەڕوانێت، ئەوە ناشرینترین کارە کە دەکرێت هەر چۆنێک بێت ئۆرزولا لەناو پێخەفی پیاوێکی سەڵتدا گیراوە لە کاتێکدا خۆی دەزگیراندارە

بە پێی هەموو یاساکانی دونیا ئەوە خیانەت و کارێکی نەشیا و قێزەوەنە
بەڵام بە پێی یاسایی دڵ هیچ گوناهێک لە گۆڕێدا نیه

"من هەڵەم کرد تۆ وەک بنەماڵەکەت قێزەوەن و پیست نە دەبوو بتکەم بە بوکی جەنگکوک!"
بەڕێز جیۆ بە قێزەوە گوتی و لە ئۆرزولای دەڕوانی

"تۆ ئاگاداری چی دەڵێیت"
تایهیۆنگ هەوڵیدا بەرگری لە دڵدار و ڕۆح و ئەوینی بکات بەڵام هەر زوو بە دەنگی بەرز جیۆ بێدەنگ کرا

"تۆ بوێڕیت نەبێت کە هیچ بڵێیت
تۆ چاوت لە بوکی براکەت بووە"

"بەڵام من خۆم ڕێگەم بەوە داوە"
لە کۆتایدا جەنگکوک بە دەنگ هات تا دۆزەخێک بۆ خۆی دروست بکات

"مەبەستت چیە"
ئەوە شۆکێکی گەورە بوو بۆ جیۆ بۆیەش پرسی

"هەر ئەوەی کە گوێت لێ بوو، من ڕێگەمدا ئەو ئافرەتەی بە  زۆری تۆ کرا بە دەزگیرانم بچێتە پێخەفی براکەمەوە چونکە هەر لە سەرەتاوە بۆ ئەو بوو!"
جەنگکوک زۆر دلێرانە پارێزگاری لە تایهیۆنگ و ئۆرزولا کرد،
هەموو خراپیەکەی لەسەر شانی خۆی هەڵگرت

"تۆ چۆن ڕێگە بەخۆت دەدەیت ئەوە بکەیت، پێت وایە چیت؟!
تۆ تەنها گەمژەیەکیت کە من ئۆرزولام کرد بە دەزگیرانت تا بببیت بە مرۆڤ!"
بەڕێز جیۆ بە هاوارەوە گوتی ئەو ئێستا لەو پەڕی توڕەییدایە

"بەڕاست؟!
تۆ هاوسەرگیریت بە من کرد تا ببم بە مرۆڤ؟!
ئەی بۆچی لیلت نەکردە دەزگیرانم جیاوازی چیە هەردووکیان ئافرەتن
بەڵام تۆی قێزەوەن دەتزانی من بە تۆ دەچم هیچ کات واز لە خراپیەکان ناهێنم بۆیەش پێت باش بوو کچی دوژمنەکەت ببێتە قوربانی نەوەک کچی خوشکەکەت
ئەوە تۆیت تا ئێستاش خراپی
بەڵام ئایا تا ئێستا لە خۆت پرسیوە هۆکاری خراپی من چیە!"
جەنگکوک بە ڕقەوە گوتی زۆر بەرزتر لە باپیری قسەی دەکرد، پاشان وەستا تا بە گاڵتە جاڕیەوە پێبکەنێت و بچێت ڕووەوە و لیل بە توندی و بەو پەڕی ڕقەوە قۆڵی بگرێت پاشان بیهێنێتە نێوەندەوە و هاوار بکات


"پیان بڵێ لیل بۆچی بێدەنگی دەی بیلێ
بلێ کە هەرزەکارێکی بێ ئەقڵ بوویت و هاتیت تا فریووم بدەیت تا بۆ هاوڕێکانتی بسەلمێنیت بە جوانی و شۆخ و شەنگیت دەتوانی هەر پیاوێک کە بتەوێت دیلی بکەیت؟!
باپیرە دەتەوێت تۆ چیرۆکەکە بزانیت باشە ئێستا نەوە گەمژەکەت بۆت باس دەکات
من جەنگکوک کە هەمیشە نمرەکانم لە خوێندندا بەرزترین بوو، من جێگایی شانازی تۆ لەپڕ لە لاوێکی ئاقڵەوە گۆڕام بۆ سەرسەرییەکی خوێڕی کە تەنها بەشێکی باش لە ژیانیدا بوونی نیە
دەزانی لیل لەوکاتەوە سێزدە ساڵ بوو بووە هاوڕێم و من خۆشم ویست ئەو زۆر بە ناز و شیرین بوو منداڵ بوو، بەڵام لە ڕاستیدا لەپشت ئەو منداڵەوە شەیتانێک خۆی حەشاردابوو
کاتێک بوو بە شازدە ساڵ هەوڵی دا فریوم بدات چونکە هاوڕێکانی گوتبوویان تۆ جوانی بەڵام ئەوندەش نا دڵی هەموو پیاوێک ببەیت نموونە جەنگکوک، غرور و لوتبەرزی کچی خوشکەکەت کارێکی کرد کە من بەکار بهێنێت تا بیسەلمێنێت چەند قەشەنگە
پاشان وەک زبڵێک فڕێیدام
ئێستا تێدەگەیت تێدەگەیت بۆچی هەمیشە خراپ بووم؟!
باپیرە لێرە تۆ مرۆڤێکی شکاو لەبەردەمتدایە!"
لە کۆتایی وشەکانیدا فرمێسکێک فزۆڵی کرد تا گۆناکانی بخوسێنێت



کێ دەزانێت کە هەموو ئەمانە لە دڵی ئەو گەنجەدا گوزەراوە ئەو هەمیشە گاڵتەچی و مونحەریف بووە، هەمیشە هەمووان وایان دەزانی کە ناتوانێت جدی بێت لە ژیانیدا بەڵام ئەو چیایەک ئازاری لەسەر پشتی هەڵگرتبوو وە کەس خەبەرداری نەبوو



"نەک ئەوەی کە تا ئێستا کردوومە من ئامادەم ژیانی خۆم و دانەدانەی بنەماڵەکان لەناو ببەم تا بتوانم ئۆرزولا و تایهیۆنگ لە باوەشی یەکدیدا ببیم، من ڕێگە نادەم کەس بە ئازاری مندا تێبپەڕێ!"
جەنگکوک گوتی  تا لیل بە گریانەوە بکەوێتە سەر زەوی ئەو چ هەڵەیەکی گەورەیی کرد بێ ئەوەی هەست پێبکات
لەو نێوەندەدا هەمووان بە نیگایی جیاواز لە لیلیان دەڕوانی هەندێک بە بەزەیی و هەندێک ڕق و هەندێکیش بە قێزەوە


"بەڵام تۆ تا ئێستاش باپیرت نەناسیەوە با باشتر بڵێین خراپیەکەیت نەبینیوە!"
جیۆ گوتی بە دەنگێکی هێمن کە ئەوە چاواڕوان نەکراو بوو ئەوە زیاتر لە هێمنی پێش زریانێکی ڕەش دەچوو کە هەمووان لەناو دەبات

"تایهیۆنگ لە ژوورەکەی بەند بکەن!"
ئەو فەرمانی کرد تا پیاوەکانی جێبەجێی بکەن، وە هەر زوو ڕێگری لە جەنگکوک و جیمین بکەن تا نەتوانن هیچ کارێک بۆ هاوڕێ و براکەیان بکەن

"دەتکوژم بێ گوێدانەوە ئەوەی باپیرمیت بوێری نەکەیت زیان بە ئۆرزولا بگەیەنیت
لێم بگەڕێن
من لەگەڵ تۆمە لە ئۆرزولا دووربە!"
تایهیۆنگ بەردەوام بوو لە هاوارکرد بەڵام هیچ کەسێک بەدەنگ هاواریەوە نەچوو

پاش ئەوەی تایهیۆنگ لە ژوورەکەیدا بەند کرا، جیۆ لە ئۆرزولایی شکاو نزیک بوویەوە کە وەک ئەوەی لە دوونیا دابڕابێت تەنها چاوەکانی لەسەر زەویەکە توند کردووە و تەنانەت دڵۆپێکیش فرمێسک ناڕژێت وا دەردەکەوێت نەتوانێت بڕوا بە ڕووداوەکان بکات ئەو هێشتاش ناتوانێت ئەوەی ڕوویدا شیبکاتەوە



"تۆ هەر شتێک کە بەسەرت دێت هەڵەی داپیرەتە
جێسیکا گەر بڕیاری بدایە ببێت بە هیمن هەرگیز ڕۆژی تۆ بەم حاڵە نەدەگەیشت!"
ئەو وشانەی لە لێوی بەڕێز جیۆوە دەردەچوو ئۆرزولای بێهێز دەکرد


تەواوی کاتە ئەو لەو نێوەندەدا فرودراوێکی بەکارهاتوو بوو گەر خێزانەکەی مابان هەرگیز باوکی ڕێگەی نەدەدا کچە بێچارەکەی بەم ڕۆژە بگات هەر چۆنێک بێت باوکان قەڵغانن بۆ پارستنی کچەکانیان

"ئێستاش کاتی ئەوەیە ئۆرزولا خاتوون بە سزای بێ ئابڕویەکەی بگات"
بەڕێز جیۆ بە خەندەیەکی تەواو فێڵبازانەوە گوتی وەک ئەوەی لە مێشکیدا دانەدانەی پلانەکانی ڕێکبخات و کات و چارەنوسیش لە بەرژەوەندی ئەودا بن

هەر لەگەڵ ئەوەی ئۆرزولا بەزۆر ڕاکێشرا بۆ دەرەوە خۆر زەوی ماچ کرد و ئاماژە بە دەسپێکی ڕۆژێکی نوێدا کە بڕیارە بە ئاگری ڕابردوو ببێت بە خۆڵەمێش















خۆی بڕیار بوو شەوی پێشوو دایبنێم بەس نەکرا ببەخشن😣

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin