بەشـیـ بیست و سێیەمـ

1.2K 212 232
                                    

خـەیاڵـ بڪە 🎃










بە هێمنـیەوە ئەو دڵۆپە ئاوانـە دەڕژێنە سەر نەرمترین لەشیـ دوونـیا
هێواش هێواش نم نم دەبارێنە سەر پرچە کاڵەکانـی پاشان بە هێواشـی دەخزێنە نـێو پێستە سپیەکەی چاوەکـانـی کە زیاتر لە هەر شتێکی دوونیا بۆ کەسێک گرنگە دایخستوون تا بە ئارامیەوە هەست بە خاوبوونەوەی جەستەی بکات لە ژێر دەست لێدانـی ئاوێکی شلەتێن



هەموو شتێک وەک خەیـاڵ دەردەکەوێت ئەوەڵین جار کە چاوەکانی بە چەشنێکی شێتانە بە چاوە چوکڵاتەیەکانـی تایهیۆنگ شاد بوو ژیـان بەم حاڵەی ئێستا قورس نەبوو ئەو کات تەنها کیژێکی بەناز بوو کە بە ئاسودەییەوە لە هەر کەشێک کە بیویستایە سەمایی دەکرد ئەوسا خۆشترین بۆن لەلایی بۆنـی میوە تازە پێگەیشتووەکان بوو باغە قۆخەکان نەوەک بەم چەشنە شێتیەیی ئێستا  بۆنـی پیاوێک لە هەموو بۆنەکانی جیهان خۆشتر بێت ئەو لە ژیانیدا هەرگیز تامی مەیی نەکرد بوو تا ئەو کاتەی کەوتە باوەشی تایهیۆنگ ئیدی لە دوای ئەوە تەنها مەی و سەرخۆشکەر و بێهۆشکەری ئەو لێو و گەردنـی تایهیۆنگ بوو





لە دوای سەمایەکی بێ مەبەست و بێ پلان ئیدی دوونیا بێ کێشەکەی پڕ بوو لە کێشەیەکـی شیرین پڕ بوو لە تایهیۆنگ بەڵام گەر بێت و دووبارە چارەنوس دەستی بگرێت و پەلکێشی بکاتەوە بۆ ئەو ڕۆژە تا کارێک بکات بڕیار بداتە دەستی ئۆرزولای شۆخ کە ئەو ڕۆژە وەک نەخۆشێک خۆی لە ژوورەکەی بکات و هەرگیز نەچێتە گۆڕەپانـی شارەکە تا لەگەڵ لاوەکەدا تێکەڵ نەبێت ئەو ئۆرزولا سەرمەستانە هەر لە خۆرهەڵاتنەوە لەوێدا دادەنیشت و بە جۆشەوە چاوەڕێی ئەو لاوە پڕچ ڕەشەی دەکرد تا بێت و ئەمجارە ئۆرزولا زوو ڕایدەکرد و خۆی بە باوەشیدا دەدا و دەپاڕایەوە بۆ شەرەفی سەمایەک


پاش کەمێک هەستی بە دوودەست کرد کە پرچە تەڕەکەی بۆ خۆی برد و لە لوتـی نزیکی کردەوە پاشانیش ماچێکی کورت و تەزوو هێنەری لەسەر شانە ڕووتەکانـی جێهێشت ئەوە تایهیۆنگە تاکە پیاوی دونیا کە مافی بەسەر جەستە و دڵ و مێشک و هەست و بیرکردنەوەکانیەوە هەیە، ئەو پیاوە بە هەموو بونیەوە خۆی بە هی ئەو دەزانیت تایـهیۆنگ پیـاوەکەی ئەو

"بـۆچی هەمیشە وا دەکەیت زیاتر و زیاتر و زیاتر خۆشم بوێیت بۆچی هەر ڕۆژێک کە هەڵدەستم زیاتر لە ڕۆژی پێشتر عاشقتم بۆچی بە هەموو بونمەوە تۆم دەوێت تۆیەکی نـاوازەتر لە هەموو ناوازەکانـی دوونیا!"
تایهیۆنگ بە چرپەیەکی پڕ میهر و سۆزی عاشقانەوە گوتـی


پاشان زۆر بە هێمنـی و بە ئەوینەوە، دانە دانەی ئەو برینانەی سەر جەستەی ئۆرزولای ماچ کرد ئەو برینانەی کە بە بەردی دڵڕەقی خەڵکانـێکی دوور لە رەحم و مرۆڤ بوون نەخشێنرا گەرچی هێدی هێدی جێگاکانیان ون دەبوو و دیارنەدەما بەڵام هێشتاش بونیان لەسەر دڵـی ئەو کیژەدا ناسڕێتەوە و دەمێنێتەوە، ئەو برینانە کە تەنانەت بە هێزی عیشقیش ساڕێژنابێت، ئەوانە برینی دەستی دڵڕەقی و ڕقن، ئەو برینانە ئەنجامی نەفرینـی ئەو  مەخلوقانەن دوورن لە نیعمەتـی ئەوین و عیشق




جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now